بایز تاڵه‌بانی: بودجه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی زۆر كه‌م
كراوه‌ته‌وه
سایتی چاو‌دێر: وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان ره‌تی ده‌كاته‌وه كه‌هیچ بودجه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه بچێت بۆ ده‌زگاكانی
راگه‌یاندنی حزبی‌و، رشایگه‌یاند: هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن نیه له‌وه‌زاره‌تی
داراییه‌وه بودجه وه‌ربگرێ، به‌ڵام ئێمه بودجه ده‌ده‌ینه حزبه‌كان..
بایز تاڵه‌بانی له دیمانه‌یه‌كی ئاكانیوز كه دوێنێ چوار شه‌ممه بلاَوكرایه‌وه
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات گوێم له‌وه ده‌بێت كه راگه‌یاندنی حزبی بودجه له
حكوومه‌ته‌وه وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام پاره‌یه‌كی دیاریكراو له حكومه‌ت بۆ راگه‌یاندنه‌كان
نییه، ئێمه بودجه ده‌ده‌ینه حزبه‌كان، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌كان له‌حزبه‌كانی
خۆیانه‌وه وه‌ری ده‌گرن‌و په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه نییه.
وه‌زیری دارایی هه‌رێم جه‌ختی كرده‌وه: من نه‌مزانیوه ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن هه‌بێت
پاره له حكومه‌ت وه‌ربگرێ، له وه‌زاره‌تی دارایی حاڵه‌تی له‌و جۆره نییه.
تاڵه‌بانی له‌باره‌ی بودجه‌ی حزبه‌كانی هه‌رێمه‌وه ئه‌وه ده‌خاته روو كه حزبه‌كان
بودجه له حكوومه‌ت وه‌رده‌گرن‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته "90" ملیار دیناری عێراقی
دابین كراوه كه ره‌نگه به‌شیش نه‌كات، هه‌ركاتێك یاسای حزبه‌كان له په‌رله‌مانی
كوردستان ده‌رچوو، ئه‌وكات به‌پێی یاساكه ئه‌گه‌ر بودجه‌كه‌یان كه‌م وه‌رگرتبوو،
ئه‌وه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه لای حكوومه‌ت بۆیان دابین ده‌كرێته‌وه، وه‌ك چۆن ئه‌گه‌ر
زیادیان وه‌رگرتبێ لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه.
شایانی باسه وابلاَو كرایه‌وه له بودجه‌ی ساڵانی رابردووی هه‌رێمدا پارتی
دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان مانگانه نزیكه‌ی "70" ملیۆن
دۆلاری ئه‌مریكیان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه، به‌ڵام وه‌زیری
دارایی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: بودجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان یه‌كجار یه‌كجار زۆر كه‌م كراوه‌ته‌وه.