ئه‌رسه‌لان بایز: ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین سه‌قامگیری‌و پێشكه‌وتنه
ئابوورییه‌كه‌مان زیاتر په‌ره‌پێده‌ین
سایتی چاو‌دێر: جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
كوردستان رایگه‌یاند: ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن ده‌ستخۆشی له‌كاری باش بكات‌و ره‌خنه‌ش له
كه‌موكورتییه‌كان بگرێت..
دوێنێ چوار شه‌ممه ئه‌رسه‌لان بایز جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی
تاوتوێكردنی كاروباری لیژنه‌كان، پێشنیوه‌رۆی دوێنێ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌رۆك لیژنه‌كانی
په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌رسه‌لان بایز جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان تیشكی خسته
سه‌ر دواین پێشهاته سیاسییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق به‌گشتی‌و هه‌رێمی
كوردستان به‌تایبه‌تی‌و رایگه‌یاند: سه‌قامگیریی‌و پێشكه‌وتنی ئابووریی هه‌رێمی
كوردستان جێی دڵخۆشیه‌و ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین زیاتر به‌ره‌وپێشی به‌رین تا كه‌موكورییه‌كانی
به‌ته‌واوی بنه‌بڕ ببن.
وتیشی: ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن به‌شێوه دروسته‌كه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعی هه‌رێم
بكات‌و ده‌ستخۆشی له‌كاری باش بكات‌و ره‌خنه‌ش له‌هه‌ڵه‌و كه‌موكورتییه‌كان بگرێت.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی
كوردستان‌و میسری به‌گرنگ وه‌سفكردو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌هاتنی وه‌فدی میسر بۆ هه‌رێم
ده‌رگا به‌رووی گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌كاته‌وه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان داواشی له سه‌رجه‌م سه‌رۆك لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كرد هه‌وڵه‌كانی
خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئاماده‌سازی ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی كه له‌دانیشتنه‌كانی
پێشووی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێكهێنانیان كراوه، سه‌رۆك لیژنه‌كانیش
چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانیان خسته‌ڕوو، ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه له‌ماوه‌ی
پشووی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكومه‌ت‌و
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌نجامدراوه.