وته‌بێژی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌لاَمی هه‌واڵێكی
رۆژنامه‌ی هاولاَتی ده‌داته‌وه
سایتی چاو‌دێر- تایبه‌ت: وته‌بێژێك له نوسینگه‌ی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له ڕاگه‌ینراوێكدا وه‌لاَمی هه‌واڵێكی
ڕۆژنامه‌ی هاوولاَتی ده‌داته‌وه كه ڕایگه‌یاندووه، گوایه "یه‌كێتی نیگه‌رانه
له مامه‌ڵه‌ی حاكمێتی پارتی‌و وه‌زیره پارتیه‌كان پابه‌ندی بڕیاره‌كانی حكومه‌ت
نابن".
وێنه‌یه‌كی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه ده‌ست سایتی چاو‌دێر
كه‌وتووه‌و، تێیدا هاتووه:
ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ناڕاسته‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تێكی
ئیئتیلافی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان‌و لایه‌نه
به‌شداربووه‌كانی تره‌و پابه‌نده به‌و به‌رنامه سیاسیه‌ی خۆی، كه بۆ خزمه‌تی هه‌موو
خه‌ڵكی كوردستانه به‌بێ جیاوازی، هه‌موو لایه‌كیش به‌یه‌كه‌وه كار بۆ جێبه‌جێكردن‌و
سه‌ركه‌وتنی ده‌كه‌ن، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ماهه‌نگی ته‌واو
هه‌یه‌و گرفتی له‌و جۆره له ئارادا نییه‌و وه‌زیره‌كانیش به‌پابه‌ندبوون به‌و به‌رنامه‌یه‌و
به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته ته‌سكبینه‌ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی باسی لێوه‌ده‌كات،
كاروباره‌كانی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
وته‌بێژه‌كه سه‌باره‌ت به‌لێدوانی به‌ناو سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مه‌كته‌بی
سیاسیی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان بۆ ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت "د.به‌رهه‌م
ساڵح سه‌ره‌ڕای پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیشه، گه‌ر
بۆچوونی له‌و جۆره له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا هه‌بوایه، له كۆبوونه‌وه‌ی
مه‌كته‌بی سیاسی باسی لێوه ده‌كراو به‌ناوی سه‌رچاوه‌ی نزیك بڵاونه‌ده‌كرایه‌وه،
ده‌بوایه خودی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌و ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیش له‌بری هۆنینه‌وه‌ی هه‌واڵی
له‌و جۆره كه دیاره ئاوه‌كه‌ی ده‌ڕژێته چ جۆگه‌یه‌كه‌وه، له‌میانه‌ی كار‌و
پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت‌و بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ببینن كه
حكومه‌ت وه‌كو تیمێك‌و به‌هه‌ماهه‌نگی بۆ به‌رنامه‌ی خۆی كارده‌كات.
وته‌بێژه‌كه هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی ناڕاستی له‌و
جۆره كه كراوه‌ته مانشێتی سه‌ره‌كی ڕۆژنامه‌كه به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ساده‌ترین بنه‌مای
هه‌واڵ‌و ته‌نیا پشتبه‌ستن به‌سه‌رچاوه‌ی نادیار، پێچه‌وانه‌ی كاری ڕۆژنامه‌نووسییه‌و
خزمه‌ت به به‌رژوه‌ندیه‌كیش ناكات كه هاوڵاتیانی كوردستان پێویستیان پێیه‌تی.
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وته‌بێژه‌كه دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم
پشت ئه‌ستوور به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و به‌رنامه‌ی سیاسی خۆی‌و پشتیوانی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و
لایه‌نه به‌شداره‌كان، ئه‌و ڕاستیه زیاتر لای هاوڵاتیان ڕوونده‌كاته‌وه كه
كابینه‌ی شه‌شه‌م بۆ خزمه‌تكردنیان‌و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی خۆی، زیاتر یه‌كده‌ست
ده‌بێت‌و مایه‌پووچی ئه‌و هه‌واڵانه‌و سه‌رچاوه شاراوه‌و شه‌رمنه‌كانیشیان زیاتر
ده‌سه‌لمێنێت، كه تائێستا هێزی ئه‌وه‌یان تێدا نه‌ڕواوه له‌م فه‌زا ئازاده‌دا به‌ناوی
خۆیانه‌وه قسه‌بكه‌ن‌و هه‌ندێ ڕۆژنامه‌ش هێنده شه‌فاف نین به‌ناو پۆستی ڕه‌سمیه‌وه
بڵاوی بكه‌نه‌وه.