محه‌ممه‌د مه‌هدی: ئه‌گه‌ر
مالكی واز له‌خۆكاندیدكردنه‌وه نه‌هێنێت له‌گه‌ڵ عێراقییه‌و كورد حكومه‌ت پێكده‌هێنین
سایتی چاو‌دێر: ئیئتلافی نشتیمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی
"عه‌مار حه‌كیم" ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر نوری مالكی واز له خۆكاندیدكردنه‌وه نه‌هێنێت،
ئه‌وا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ عێراقیه‌و كوردا گرێ ده‌ده‌ین..
سه‌ركرده له ئیئتلافی نشتیمانی "محه‌ممه‌د مه‌هدی" رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئیئتلافی
ده‌وڵه‌تی یاسا وه‌ك تاكه پاڵێوراو پێداگیری له‌سه‌ر كاندیدكردنه‌وه‌ی "نوری مالكی"
بكات بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، ئه‌وا ئیئتلافی نشتیمانی هاوپه‌یمانی
له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌لعێراقیه‌و هاوپه‌یمانی كوردستانی گرێ ده‌دات.
محه‌ممه‌د مه‌هدی وتویه‌تی: ئیئتلافی نشتیمانی له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه پابه‌نده
به‌هاوپه‌یمانی نشتیمانییه‌وه تاوه‌كو به‌یه‌ك پاڵێوراو وه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله
بچێته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه.
له‌هه‌مان كاتدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئیئتلافه‌كه‌ی لاری له‌وه نییه
ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌بری "نوری مالكی" كه‌سێكی دیكه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران
كاندید بكات به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و كاندیده‌ش ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌كی له‌سه‌ر بێت.