دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان رۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌نجام
نادرێت
سایتی چاو‌دێر: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕاگه‌یاندنی
په‌رله‌مانی عیراق ئه‌وه‌ی ڕه‌تكرده‌وه، كه دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌نجامبدرێت‌و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه هێشتا كاتێك بۆ ئه‌و
دانیشتنه دیارینه‌كراوه..
محه‌مه‌د ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عیراق، به‌سایتی
"خه‌ندان"ی ڕاگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه باس له‌ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كه‌ی
په‌رله‌مان له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌كه‌ن، ته‌نها بابه‌تی ڕاگه‌یاندنه‌كانن،
هاوكات جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی هیچ شتێكی له‌و
باره‌یه‌وه به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مان هێمای به‌وه‌شكرد، تا ئێستا هیچ
كاتێك بۆ دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان ده‌ستنیشاننه‌كراوه‌و د. فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان، ئه‌مڕۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاری سلێمانی‌و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه
ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری به‌غدا.
محه‌مه‌د ئه‌بوبه‌كر ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه، ئه‌گه‌ر دانیشتنی داهاتوو دانیشتنی
ته‌واوكه‌ری یه‌كه‌م دانیشتنی كراوه‌ی په‌رله‌مانی عیراق بێت، ئه‌وا د. فوئاد
مه‌عسوم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌كه وه‌ك چۆن له‌دستووری
هه‌میشه‌یی عیراقدا هاتووه، بكرێته دانیشتنێكی نائاسایی، ئه‌وا به‌وته‌ی
ناوبراو پێشتر د. فوئاد مه‌عسوم هه‌ڵوێستی خۆی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕیووه، كه
سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مان ناكات.