كوتله‌سیاسییه‌كان ئێستا له‌هه‌وڵی
چڕ‌وپڕدان بۆ دابه‌شكردنی 3 پۆسته سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق
سایتی چاو‌دێر- تایبه‌ت: كوتله سیاسییه‌كانی
عێراق له هه‌وڵی چڕدان بۆ گه‌یشتن به‌رێككه‌وتن له‌باره‌ی دابه‌شكردنی "3" پۆستی
سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق..
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت بۆ
سایتی چاو‌دێر ڕایگه‌یاند: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ره‌سمی داوای له‌سه‌ركرده‌كانی
عێراق كردووه په‌له بكه‌ن له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق.
ڕاشیگه‌یاند: راسپارده‌و داواكاریی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌له‌كردن له
پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق هێمنانه‌و دووره له پاڵه‌په‌ستۆ، بۆیه وای ده‌بینین
كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر سه‌ركره‌كانی عێراق هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر
دابه‌شكردنی هه‌رسێ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی.
وتیشی: ئێستا عێراقییه‌كان له هه‌وڵ‌و دانووستاندنی چڕدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له
كۆبوونه‌وه‌ی "4"ی ئابی مانگی داهاتوو له‌سه‌ر دابه‌شكردنی "3" پۆستی سه‌رۆكایه‌تی‌و
پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق بگه‌نه رێككه‌وتن.
رشونیشی كرده‌وه: گه‌شبینم به‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له چه‌ند رۆژی
داهاتوودا له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران‌و سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی عێراق بگه‌نه رێككه‌وتن، چونكه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی ده‌ره‌كی هه‌یه‌و
پێكهێنانی حكوومه‌تیش زۆر دره‌نگ بووه.