جه‌نه‌راڵ ئه‌له‌كتریك،
23ملیۆن دۆلار ده‌دات بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سكالاَكانی له‌و كێشه‌یه‌دا
سایتی چاو‌دێر: كۆمپانیای جه‌نه‌راڵ ئه‌لكتریكی
ئه‌مریكی زیاتر له "23" ملیۆن دۆلار ده‌دات بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و
سكاڵایانه‌ی له‌سه‌ری تۆماركرابوون سه‌باره‌ت به پێدانی به‌رتیل به به‌رپرسانی
رژێمی پێشووی عیراق..
كۆمسیۆنی دارایی‌و بۆرسه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: كۆمپانیای زه‌به‌لاحی جه‌نه‌راڵ
ئه‌لكتریكی ئه‌مریكی رازی بووه زیاتر له "23" ملیۆن دۆلار بدات بۆ راییكردنی
ئه‌و سكاڵایانه‌ی له‌سه‌ری تۆماركرابوون سه‌باره‌ت به پێدانی به‌رتیل به به‌رپرسانی
رژێمی پێشووی عیراق.
پێشتر كۆمسیۆنه‌كه كۆمپانیای زه‌به‌لاحی جه‌نه‌راڵ ئه‌لكتریكی ئه‌مریكی تۆمه‌تبار
كردبوو به پێدانی به‌رتیل به به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كانی رژێمی پێشووی عیراق
له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌خۆراكدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین
گرێبه‌ست بۆ دابینكردنی كه‌لوپه‌لی پزیشكی‌و وێستگه‌ی پاڵاوتنی ئاو بۆ حكومه‌تی
پێشووی عیراق.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له كۆمسیۆنی دارایی‌و بۆرسه‌ی ئه‌مریكاوه، رایگه‌یاند:
به‌هۆی ئه‌و به‌رتیلانه‌ی داویانه به به‌رپرسانی رژێمی پێشووی عیراق "4" یه‌كه‌ی
سه‌ربه كۆمپانیای زه‌به‌لاحی جه‌نه‌راڵ ئه‌لكتریكی ئه‌مریكی نزیكه‌ی"18"
ملیۆن‌و "400" هه‌زار دۆلار قازانجیان به‌ده‌ستهێناوه.
لێكۆڵینه‌وه‌كانی دواتریش ده‌ریخست كه به‌رپرسانی رژێمی پێشووی عیراق نزیكه‌ی
ملیارێك‌و "700" ملیۆن دۆلار به‌رتیلیان له‌و گرێبه‌ستانه‌ی به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر
به‌خۆراك وه‌رگرتووه.