موحسین سه‌عدون: ئه‌نجومه‌نی
ئاسایش رایه‌ك ده‌سه‌پێنێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدا نابێت
سایتی چاو‌دێر- تایبه‌ت: ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
له‌كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا كه تایبه‌ته به عێراق رایه‌ك ده‌سه‌پێنێت له به‌رژه‌وه‌ندی
عێراقدا نابێت، چونكه هه‌موو ئاماژه‌كان واده‌رده‌خه‌ن كه له‌توانادا نییه به‌ر
له رۆژی "4/8" دانیشتنه‌كه‌ی په‌ڕله‌مان ئه‌نجامبدرێت..
موحسین سه‌عدون تایبه‌ت بۆ سایتی چاو‌دێر ڕایگه‌یاند:
هه‌موو ئاماژه‌كان وانیشانده‌ده‌ن كه به‌ر له رۆژی "4"ی ئاب دانیشتنی په‌ڕله‌مان
ئه‌نجامنادرێت، كه واده‌ی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی
نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌ت به عێراق.
وتیشی: ئه‌نجامنه‌دانی دانیشتنه‌كه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی
ئاسایش بڕیارێك بسه‌پێنێت كاریگه‌ری سه‌لبی لێبكه‌وێته‌وه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی
عێراقدا نه‌بێت.
سه‌عدون ڕونیشی كرده‌وه: ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناتوانێت له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌یدا
بگاته چاره‌سه‌رێك مایه‌ی ره‌زامه‌ندی گه‌لی عێراق بێت، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نه‌كه
رایه‌كی دیاریكراو به‌سه‌ر سه‌ركرده عێراقییه‌كاندا ده‌سه‌پێنێت.
جێی باسه بڕیاره نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له‌میانی كۆبونه‌كه‌ی
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا راپۆرتی خۆی پێشكه‌ش بكات.