ترس له‌پرسی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌


"چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر دیدارێكی‌ د.عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌"
سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم
به‌ڕێز د.عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌ كه‌سایه‌تی‌ ئیسلامی‌‌و پرۆفیسۆر له‌بواری‌ ئابوریدا له‌گفتوگۆیه‌كی‌ رۆژنامه‌ی‌ كۆمه‌ڵ، ژ(436)ی‌ رۆژی‌ سێشه‌مه‌(17/8/2010) تیشكی‌ خستۆته‌سه‌ر سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌‌و گشتی‌. ئه‌وه‌ی‌ لای‌ من جێگه‌ی‌ سه‌رنج بو، بۆچونی‌ قه‌ره‌داغیه‌ له‌سه‌ر پرسی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌‌و ئیسلامی‌..

 براوه‌ دۆڕاوه‌كانی عیراق


هه‌ردی مه‌هدی میكه‌
ئه‌زمونی عیراق له‌ماراسۆنی دیموكراسیدا كورته‌، له‌وه‌یش كورتتر، تائێستا دیموكراسی له‌هه‌ڵبژاردندا كورتكراوه‌ته‌وه‌‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌ته‌وافوقدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ساڵ له‌دوای ساڵ ئه‌زمونه‌ كورته‌ پێنج شه‌ش ساڵیه‌كه‌ ته‌مه‌ن كورتتر ده‌بێته‌وه‌..

 پێشنیازه‌كردنه‌وه‌ی‌ پێشنیازه‌كه‌ی‌ بایدن


ئاراس شه‌وكه‌ت
جۆزێف بایدن، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا، چه‌ندساڵێك له‌مه‌وبه‌ر (كه‌ ئه‌‌و كات ئه‌ندامی‌ كۆنگرێس بو) پێشنییازیكرد، عیراق بكرێته‌ سێ به‌ش: باكور بۆ كورده‌كان، ناوه‌ڕاست بۆ سوننه‌كان‌و باشور بۆ شیعه‌كان..

 ستراتیژی‌ دوای‌ پاشه‌كشه‌


مه‌شخه‌ڵ‌ كه‌وڵۆسی‌
له‌دوای‌ پاشه‌كشه‌كردنی‌ لیوای‌(4 سترایكه‌ر)ی‌ سه‌ربه‌ فیرقه‌ی‌(2)ی‌ پیاده‌ی‌ سوپای‌ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌عاته‌ به‌راییه‌كانی‌ به‌ره‌به‌یانی‌ پێنجشه‌ممه‌ (19/8/2010)دا له‌عیراق، ده‌یان پرسیارو گریمانه‌ سه‌ریانهه‌ڵدا..

 
 د. رێبوار غه‌ریب، پسپۆڕی‌ نه‌خۆشیی‌ ده‌رونییه‌كان، بۆ "چاودێر"


رۆڵی په‌روه‌رده‌ له‌ناساندنی نه‌خۆشییه‌ ده‌رونییه‌كاندا زۆر لاوازه‌
سازدانی- بێستون فه‌تاح:


 ڕۆژنامه‌ی چاودێر
 info@cawder.org
 ماڵپه‌ڕی چاودێر

mallper@cawder.org


61 ميوان له‌سه‌ر هێڵه‌.
به‌مافی‌ خۆی‌ ده‌زانێت پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بگرێته‌ده‌ست
بڵاوكرایه‌وه‌ له Tuesday, July 27

ئه‌یاد عه‌لاوی‌: به‌دوری‌ نازانم به‌هۆی‌ بوونی‌ بۆشایی‌ سیاسی‌، دووباره‌ توندوتیژی‌ به‌رۆكی‌ عێراق بگرێته‌وه‌
سایتی چاودێر: ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعیراقییه‌ نیگه‌رانی‌و دوودڵی خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق پێش هاتنی مانگی ره‌مه‌زان پیشانداو به‌دوریشی نه‌زانی توندوتیژیی جارێكی تر به‌رۆكی عیراق بگرێته‌وه‌ به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆ شایی سیاسیی له‌عیراقدا..

له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "CNN"، عه‌لاوی به‌مافی خۆی زانی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بگرێته‌ ده‌ست وه‌ك مافێكی لیستی ئه‌لعیراقییه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و یه‌كه‌م بوو، داواشی له‌ نوری مالیكی سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی قانون كرد قایل بێت به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌رێگایه‌كی ئاشتیانه‌ ده‌ستاوده‌ست بكات.
عه‌لاوی وتی: "ده‌ترسم به‌رده‌وامی ناكۆكی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت سه‌ربكێشێت بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بارگرژیی ئه‌منی، هه‌روه‌ك پێناچێت حكومه‌تی ئه‌مریكا بتوانێت هێزه‌كانی له‌ناو عیراق به‌پێی واده‌ی دیاریی كراو بكشێنێته‌وه‌" ، راشیگه‌یاند: "حكومه‌تی واشنتن هه‌موو ئامانجه‌كانی له‌ناو عیراق نه‌هێنایه‌ دی، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له‌ناو عیراق به‌دوای خۆیدا چه‌ند ده‌زگایه‌كی ئه‌منی و سیاسی لاواز جێ ده‌هێڵێت"، داواشی له‌ ئیداره‌ی ئه‌مریكا كرد چاو به‌دۆسییه‌ی ئه‌منی عیراقدا بخشێنێته‌وه‌ و بیكاته‌ پێشینه‌ی كاره‌كانی.
له‌دیداره‌كه‌یدا عه‌لاوی هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كاته‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ دووباره‌ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و لێكدانه‌وه‌ی ده‌ستور به‌فیڕۆچوو، وتیشی: " ماوه‌ی مانگێكه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كه‌وتونه‌ته‌ وتوێژ له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و تا ئێستاش وتوێژه‌كان له‌ده‌وری چه‌ند ته‌وه‌رێك بوون له‌وانه‌ چاوخشانه‌وه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تدا، چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت زۆره‌ و نه‌ده‌بوایه‌ ببه‌خشرێته‌ خاوه‌نی ئه‌و پۆسته‌، جا ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ر كه‌سێك بێت، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كه‌ و له‌داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوردا كراوه‌ و ئه‌مڕۆ باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ین".
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ كه‌ ئایا جگه‌ له‌پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، ئاماده‌یه‌ پۆستی دیكه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ، عه‌لاوی رایگه‌یاند: " مه‌سه‌له‌كه‌ كه‌وتۆته‌ سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی وتوێژیان له‌باره‌وه‌ ده‌كه‌ین و ده‌بێت پێوه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌بێ، له‌و حاڵه‌ته‌شدا یا ده‌بێت به‌رێی دیموكراسی یا له‌رێی خه‌ڵكه‌وه‌ یا پاڵپشت به‌و لایه‌نه‌ی له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه‌".
وتیشی: " لیستی ئه‌لعیراقییه‌ توانی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات سه‌رباریی لێدان و دوورخستنه‌وه‌ی كه‌سانی ناو لیسته‌كه‌ به‌بیانوی ریشه‌كێشكردنی به‌عس، به‌ڵام راپرسییه‌كانی ناو عیراق ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو كه‌ لیستی ئه‌لعیراقییه‌ جه‌ماوه‌رێتی زۆر له‌سه‌روو جه‌ماوه‌رێتی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌وه‌یه‌، ئه‌مه‌ش مافی ئه‌وه‌ ده‌داته‌ لیسته‌كه‌ كه‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بگرێته‌ ده‌ست".
عه‌لاوی داوای له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌تایبه‌تی كرد كه‌هه‌وڵی خۆیان به‌گه‌ڕ بخه‌ن تا نوری مالیكی سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی قانون قایل بكه‌ن به‌ پرۆسه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ "چه‌ند وڵاتێكی دراوسێ كاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاڵۆزكردنی ره‌وشه‌كه‌" و به‌دوریشی زانی پێش كۆتایی مانگی داهاتوو كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عیراق پێكبێت.
عه‌لاوی وتی: "پێویسته‌ ئیداره‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ست بێت به‌واده‌ی دیاریی كراو سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ناو عیراق تا جارێكی تر ده‌ستی تۆمه‌ت بۆ ئه‌مریكا درێژ نه‌كرێته‌وه‌ به‌بیانوی داگیركردنی عیراق"، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: " مه‌سه‌له‌ی عیراق له‌پێشینه‌ی كاره‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكادا نه‌ماوه‌ و له‌ئێستا واشنتن به‌دۆسیه‌ی دیكه‌وه‌ سه‌رقاڵه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌مریكا جارێكی دیكه‌ به‌به‌رنامه‌ی كاره‌كانیدا بچێته‌وه‌ و گرنگی زیاتر به‌ عیراق بدات " چونكه‌ به‌وته‌ی عه‌لاوی سه‌قامگیریی عیراق كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئۆقره‌یی سه‌رجه‌م ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌.
له‌باره‌ی توانای هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ناوخۆی عیراق عه‌لاوی راشكاوانه‌ ئاشكرایكرد هێزه‌ ئه‌منییه‌ ناوخۆییه‌كان و سوپا سورن له‌سه‌ر به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیان، به‌ڵام هێشتا له‌توانیاندا نییه‌ ئه‌ركی دۆسیه‌ی ئه‌منی به‌ته‌واوی له‌وڵاتدا بپارێزن، وتیشی: "ترسی ئه‌وه‌ له‌ئارادایه‌ جارێكی تر بارگرژییه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رۆكی عیراق بگرنه‌وه‌ گه‌ر پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت دوابكه‌وێت"، بۆیه‌ داواشیكرد سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان په‌له‌ بكه‌ن له‌پێكهێنانی حكومه‌ت و كه‌شێكی له‌بار بۆ قبوڵكردنی بارودۆخی عیراق له‌ناوچه‌كه‌دا بهێننه‌ ئاراوه‌.



چاپكردنcawdersite@gmail.com

 

به‌ڕێوه‌به‌ر: سه‌رده‌شت حه‌مه‌ساڵح    ته‌له‌فۆن: ئاسیا ٠٧٧٠١٢٠٠١٢٠ سانا ٠٧٥٠١٢٠٠١٢٠    ‌