هه‌ركه‌سێك دروشمی "عێراقی
فیدراڵ" به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو به‌كاربهێنێت سزا ده‌درێت
سایتی چاو‌دێر: هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات له
به‌كارهێنانی دروشمی كۆماری عێراقی فیدراڵ یاخود به شێوه‌یه‌كی شیاو به‌كاری نه‌هێنێت،
سزای توند ده‌درێت..
له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی ده‌باغ رایگه‌یاند: ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای
دروشمی كۆماری عێراق‌و لێدانی كراوه.
وتیشی: ئه‌و یاسایه‌ی هه‌موار ده‌كرێت ماده‌ی "85"ی ساڵی "1965"ـه‌و ئه‌وه‌ش وه‌كو
به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی گۆڕانه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی عێراقه.
عه‌لی ده‌باغ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: لیژنه‌یه‌ك كه له سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی
یاسایی ئه‌میندارییه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و دوو نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و
نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی شورای ده‌وڵه‌ت پێكهاتووه بۆ پشت به‌ستن‌و به‌كارهێنانی
دروشمی عێراق به‌گوێره‌ی یاسای "1965"و پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز له باره‌یانه‌وه،
به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ ده‌ستوردا بگونجێت.