تائێستا سه‌رۆكی هه‌رێم
بانگێشتی ره‌سمی بۆ به‌ستنی دیداری فراوان ئاڕاسته‌ی هیچ لایه‌نێك نه‌كردووه
سایتی چاو‌دێر- تایبه‌ت: تا ئێستا هیچ
بانگهێشتێكی ره‌سمی بۆ به‌ستنی دیدارێكی فراوان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستانه‌وه ئاراسته‌ی هیچ لایه‌نێك نه‌كراوه‌و چه‌ند میدیایه‌كی عیراقی‌و عه‌ره‌بی
به گوزارشتی خۆیان چه‌ند بابه‌تێكیان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بڵاوكردوه‌ته‌وه..
له‌وباره‌یه‌وه وته‌بێژێك به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌م
لێدوانه‌ی ڕاگه‌یاند.
وێنه‌یه‌كی ئه‌و لێدوانه ئاڕاسته‌ی سایتی چاو‌دێر
كراوه، كه‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
چه‌ند رۆژێكه ژماره‌یه‌ك له میدیا عیراقی‌و عه‌ره‌بییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن،
كه سه‌رۆك بارزانی به ره‌سمیی بانگهێشتی قه‌واره‌و هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی
عیراقی كردووه، بۆ گرێدانی دیدارێكی فراوان له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی
كوردستان، بۆ تاووتوێكردنی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی‌و دۆزینه‌وه‌ی
رێگه چاره‌یه‌ك بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی كه ئێستا دووچاری عیراق
بووه‌ته‌وه.
ڕونكردنه‌وه‌كه باسی له‌وه كردووه كه تا ئێستا هیچ بانگهێشتێكی ره‌سمی بۆ
گرێدانی دیدارێكی فراوان له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه ئاراسته نه‌كراوه‌و ئه‌وه‌ی
له میدیاكانیش باسی لێوه ده‌كه‌ن ته‌نها گوزارشت كردنه له بیروبۆچوونیان.
هه‌ر له‌و ڕونكردنه‌وه‌یه‌دا هاتووه: سه‌رۆك بارزانی هه‌رچۆن پێشتر ئاماده‌بووه
له پێشخستنی پرۆسه‌ی سیاسی‌و دیموكراتی له عیراقدا، ئێستاش ئاماده‌یه بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك
كه ببێته هۆی لێكنزیكردنه‌وه‌ی بیر‌و بۆچوونی ئه‌و لایه‌نانه‌و دۆزینه‌وه‌ی رێگه
چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تائێستا له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری قه‌واره‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق كۆبووه‌ته‌وه‌و هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و
هه‌وڵانه‌شی بانگهێشتی سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌دری كردووه،
تا سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم بكات بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدارێكی
تایبه‌ت.
ڕونكردنه‌وه‌كه ڕاشیشگه‌یاندوه: ئه‌گه‌ر ئه‌م دیداره ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كه
پێویست به‌گرێدانی دیدارێكی فراوانتر بكات له‌گه‌ڵ هه‌موو قه‌واره‌و هێزو لایه‌نه
سیاسییه‌كانی تردا‌و ئه‌گه‌ریش ئه‌و قه‌واره‌و لایه‌نانه ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا
بۆ ئه‌و دیداره فراوانه، ئه‌وا سه‌رۆك بارزانی خۆشحاڵه بۆ گرێدانی.
وته‌بێژێك به ناوی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
26/7/2010