لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان
په‌یڕه‌وێكی نوێ پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات
سایتی چاو‌دێر- تایبه‌ت: به‌سود وه‌رگرتن له
په‌یڕه‌وی پێشووی خۆی، لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان په‌یڕه‌وێكی نوێی
پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی په‌یڕه‌وه
كۆنه‌كه..
شێروان حه‌یده‌ری تایبه‌ت به سایتی چاو‌دێر
وتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان "18"ساڵ پێش ئێستا
په‌سه‌ندكراوه، پێویسته گۆڕانكاری له په‌یڕه‌وی ناوخۆدا بكرێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئێستا لیژنه‌ی یاسایی
په‌یڕه‌وێكی ئاماده‌كردووه‌و دراوه به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان تا هه‌رچی
تێبینی له‌سه‌ری هه‌یه بیخاته‌ڕوو، دواتریش وێنه‌ی په‌یڕه‌وه‌كه به
په‌رله‌مانتاران‌و لیژنه‌كان ده‌درێت تا زیاتر تاووتوێ بكرێت.
حه‌یده‌ری ڕونیشی كرده‌وه: سوودمان له په‌یڕه‌وی ناوخۆی ڕابردوو وه‌رگرتووه،
به‌ڵام مادده‌و بڕگه‌ی نوێشی تێدایه‌و گونجاوتره‌و ده‌سه‌ڵاتی لیژنه‌كانی
په‌رله‌مانیش باشتر ڕێكخراوه.