ترس له‌پرسی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌


"چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر دیدارێكی‌ د.عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌"
سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم
به‌ڕێز د.عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌ كه‌سایه‌تی‌ ئیسلامی‌‌و پرۆفیسۆر له‌بواری‌ ئابوریدا له‌گفتوگۆیه‌كی‌ رۆژنامه‌ی‌ كۆمه‌ڵ، ژ(436)ی‌ رۆژی‌ سێشه‌مه‌(17/8/2010) تیشكی‌ خستۆته‌سه‌ر سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌‌و گشتی‌. ئه‌وه‌ی‌ لای‌ من جێگه‌ی‌ سه‌رنج بو، بۆچونی‌ قه‌ره‌داغیه‌ له‌سه‌ر پرسی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌‌و ئیسلامی‌..

 براوه‌ دۆڕاوه‌كانی عیراق


هه‌ردی مه‌هدی میكه‌
ئه‌زمونی عیراق له‌ماراسۆنی دیموكراسیدا كورته‌، له‌وه‌یش كورتتر، تائێستا دیموكراسی له‌هه‌ڵبژاردندا كورتكراوه‌ته‌وه‌‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌ته‌وافوقدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ساڵ له‌دوای ساڵ ئه‌زمونه‌ كورته‌ پێنج شه‌ش ساڵیه‌كه‌ ته‌مه‌ن كورتتر ده‌بێته‌وه‌..

 پێشنیازه‌كردنه‌وه‌ی‌ پێشنیازه‌كه‌ی‌ بایدن


ئاراس شه‌وكه‌ت
جۆزێف بایدن، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا، چه‌ندساڵێك له‌مه‌وبه‌ر (كه‌ ئه‌‌و كات ئه‌ندامی‌ كۆنگرێس بو) پێشنییازیكرد، عیراق بكرێته‌ سێ به‌ش: باكور بۆ كورده‌كان، ناوه‌ڕاست بۆ سوننه‌كان‌و باشور بۆ شیعه‌كان..

 ستراتیژی‌ دوای‌ پاشه‌كشه‌


مه‌شخه‌ڵ‌ كه‌وڵۆسی‌
له‌دوای‌ پاشه‌كشه‌كردنی‌ لیوای‌(4 سترایكه‌ر)ی‌ سه‌ربه‌ فیرقه‌ی‌(2)ی‌ پیاده‌ی‌ سوپای‌ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌عاته‌ به‌راییه‌كانی‌ به‌ره‌به‌یانی‌ پێنجشه‌ممه‌ (19/8/2010)دا له‌عیراق، ده‌یان پرسیارو گریمانه‌ سه‌ریانهه‌ڵدا..

 
 د. رێبوار غه‌ریب، پسپۆڕی‌ نه‌خۆشیی‌ ده‌رونییه‌كان، بۆ "چاودێر"


رۆڵی په‌روه‌رده‌ له‌ناساندنی نه‌خۆشییه‌ ده‌رونییه‌كاندا زۆر لاوازه‌
سازدانی- بێستون فه‌تاح:


 ڕۆژنامه‌ی چاودێر
 info@cawder.org
 ماڵپه‌ڕی چاودێر

mallper@cawder.org


58 ميوان له‌سه‌ر هێڵه‌.
به‌هۆی‌ فێنكی‌ ئاووهه‌وا‌و ئارامی‌ ره‌وشی‌ ئه‌منییه‌وه‌
بڵاوكرایه‌وه‌ له Tuesday, July 27

ئه‌مساڵ گه‌شتیارانی‌ عێراق به‌رێژه‌یه‌كی‌ زۆرتر سه‌ردانی‌ هه‌رێم ده‌كه‌ن
سایتی چاودێر: گه‌شتیارانی عیراقی له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی عیراق له‌ ده‌ست گه‌رما روو له‌ كوردستانی عیراق ده‌كه‌ن، چونكه‌ وه‌ك ئاشكرایه‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا به‌ كه‌شوهه‌وا فێنكه‌كه‌ی دڵ و مێشكی گه‌شتیارانی عیراقی بۆخۆی رانه‌كێشاوه‌..

ره‌وشی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستانیش هیچی كه‌متر نییه‌ له‌ فێنكی كه‌ش و هه‌وای كوردستان بۆ عیراقییه‌كان كه‌ هه‌ر بچوكترین ده‌رفه‌تێكیان ده‌ست بكه‌وێت روو له‌ كوردستان ده‌كه‌ن بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ گرژی تائیفی و مه‌زهه‌بی و گه‌رمای هاوین و بێ كاره‌بایی.
له‌ میانه‌ی شه‌ڕی تائیفی ساڵانی "2005-2008" ده‌بوایه‌ هه‌ر عه‌ره‌بێك گه‌ر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی بكردبایه‌، كه‌سێكی كورد ببێ به‌ زامنی، به‌ڵام ئێستا ده‌رگای هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌شتیارانی عیراقی و بیانی واڵایه‌ و عه‌ره‌به‌كانی باشور و ناوه‌ڕاستی عیراق روو له‌ كوردستان ده‌كه‌ن به‌ هۆی زیادبوونی پله‌ی گه‌رماو كه‌می ئاو و كاره‌با له‌ ناوچه‌كانیان.
دۆزینه‌وه‌ی ژوورێك له‌ شه‌قڵاوه‌ كه‌ شارۆچكه‌یه‌كی بچوكی شاری هه‌ولێره‌ و 370 كلم دووره‌ له‌ به‌غدا به‌ كارێكی گران داده‌نرێت له‌ لایه‌ن گه‌شتیارانی عیراقی، وه‌ك عه‌لی حسێن كه‌ خه‌ڵكی به‌غدایه‌ ده‌ڵێت "له‌دوای چه‌ند سه‌عاتێك له‌ گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌، دواجار توانیم ئۆتێلێك بدۆزمه‌وه‌ كه‌ ته‌نیا ژوورێكی به‌تاڵی تیابێت، هه‌موو هاوینێك خۆم و براده‌ره‌كانم سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، چونكه‌ له‌ راستیدا له‌ هه‌موو شوێنه‌كانی تری عیراق خۆشتره‌ به‌هۆی فێنكی كه‌ش و هه‌وا و ره‌وشی ئه‌منی و بوونی سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ئوتیله‌كه‌ وتی "ئه‌مساڵ گه‌شتیارانی عیراقی زیاتره‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پار و له‌و باوه‌ڕه‌دام كه‌ گه‌شتیارانی عیراقی له‌ مانگی ره‌مه‌زان زیاتر ده‌بێت.
هه‌ر له‌ مانگی حوزه‌یرانه‌وه‌ گه‌رمای هاوین له‌ ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق ده‌ستپێده‌كات و پله‌ی گه‌رمای بارمۆمه‌تر ده‌گاته‌ سه‌روو 50 پله‌ی سه‌دی، له‌به‌ر كه‌می كاره‌با كه‌ رۆژانه‌ ته‌نیا 2 تا 4 سه‌عات كاره‌با هه‌یه‌ له‌ به‌شه‌كانی تری عیراق و ناتوانن هۆیه‌كانی ساردكردنه‌وه‌ به‌كاربهێنن له‌ ماڵه‌كانیان، بۆ ئه‌وانه‌ی توانای ماددیان هه‌یه‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا ناوچه‌یه‌ بۆ گه‌شتیارانی عیراقی تا رووی تێبكه‌ن و فێنكی و ئارامی تیا بدۆزنه‌وه‌.
مه‌لاوی جه‌بار به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی گه‌شتوگوزار له‌ كوردستان ده‌ڵێت "له‌ ساڵی 2009 ته‌نیا 191 هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌و باوه‌ڕه‌دام كه‌ ژماره‌ی گه‌شتیاران به‌ رێژه‌ی 20% زیادبكات، به‌هۆی كه‌شوهه‌وا فێنكه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی شه‌قلاوه‌، خێزانی عه‌بدولعه‌زیز كه‌ خه‌ڵكی شاری به‌سرایه‌ و 800 میل له‌ شه‌قڵاوه‌ دووره‌ خۆشحاڵ بوو تا روو له‌ شه‌قڵاوه‌ بكه‌ن، چونكه‌ وه‌ك خۆی ده‌ڵێت جیاوازی پله‌ی گه‌رمای نێوان شه‌قڵاوه‌ و به‌سره‌ به‌راورد ناكرێت كه‌ نزیكه‌ له‌ چیای سه‌فین و جوانترین دیمه‌ن و ئۆتێل و باخچه‌و تاڤگه‌ی دڵڕفێنی تیایه‌، له‌ راستیدا تا پێمبكرێت هه‌ر له‌ شه‌قڵاوه‌ ده‌مێنمه‌وه‌، بێجگه‌ له‌ گه‌شتیارانی عیراقی، گه‌شتیارانی بیانیش روو له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه‌ ئێستا شاری هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ته‌نیا رووی بواری گه‌شت و گوزاره‌ له‌ عیراق، به‌ڵام گه‌شتیارانی عیراقی هیوادارن كه‌ ئۆتێل و باخی گشتی نوێتر بنیاتبنرێت له‌ كوردستانی عیراق، تا به‌ ژماره‌ی زیاتر روو له‌ شاره‌ جوانه‌كانی كوردستان بكه‌ن.



چاپكردنcawdersite@gmail.com

 

به‌ڕێوه‌به‌ر: سه‌رده‌شت حه‌مه‌ساڵح    ته‌له‌فۆن: ئاسیا ٠٧٧٠١٢٠٠١٢٠ سانا ٠٧٥٠١٢٠٠١٢٠    ‌