سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم*
سه‌رنجێكی پێویست
ئه‌و بیروڕایانه‌ی له‌م نوسینه‌دا هاتون، زاده‌ی رای نوسه‌رن‌و مه‌رج نیه له‌وباره‌یه‌وه
بیروڕای ره‌ها بن، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ره‌چه‌ڵه‌كی كورد بۆسه‌ر
میتانیه‌كان‌و ئه‌و نه‌ته‌وانه‌وه‌ی تر، كه له‌چیاكانی زاگرۆس‌و ئاراراتدا ژیاون،
ئه‌مه‌ش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی توێژه‌ر‌و زانایانی بواری مێژو له‌میانه‌ی
دیدیگای زانستی‌و گه‌ڕان‌و پشكنینه‌وه نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌درێژكراوه‌ی ئه‌و گه‌ل‌و
هۆز‌و نه‌ته‌وانه له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، كه‌میتانیه‌كان یه‌كێكن له‌وان‌و ئێمه‌ش
پشتمان به‌بیروڕاكانی ئه‌وان به‌ستوه..
له‌باره‌ی زنجیره درامای(یوسفی راستگۆ)وه
زنجیره درامای یوسفی راستگۆ، كه‌له‌میانه‌ی نزیكه‌ی(60)ئه‌ڵقه له‌كه‌ناڵی
ئاسمانی سه‌حه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له‌ماوه‌ی رابردودا پێشكه‌شكرا‌و
له‌هه‌ندێ كه‌ناڵی ئاسمانی‌و لۆكاڵی كوردیشه‌وه په‌خشكرایه‌وه، به‌یه‌كیك له‌و
زنجیره دراما هونه‌ریانه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، كه‌له‌رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆحه‌ده‌س‌و
روداوه مێژوویه‌كانی رۆژهه‌ڵات زیهن‌و بیركردنه‌وه‌ی بینه‌ری بۆهه‌ندێ له‌ژیانی
سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌تایبه‌تیش ئاینی گێڕایه‌وه، كه له‌لایه‌ك
سه‌ردێكی ژیانی یه‌كێك له‌په‌یامبه‌ره‌كانی خودا(یوسف، س.خ)بوو، تاوه‌كو ده‌گاته
چیرۆك‌و به‌سه‌رهاتی خۆشه‌ویستی‌و ئه‌و ململانێ سیاسی‌و ئاینیه‌ی، كه‌له‌وسه‌رده‌م
له‌وڵاتی مسیردا بونی هه‌بو. بۆیه به‌ده‌ر له‌وه‌ی پێناسه‌ی بابه‌تی بۆچه‌مكی
هونه‌ر‌و وه‌زیفه‌و ئامانجه‌كانی هونه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام دیوی دوه‌می هونه‌ر هه‌میشه
بریتیه له‌ململانێی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و شارستانی، به‌مانایه‌كیتر بۆنمونه
وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌ر له‌وه‌ی له‌روی سیاسیه‌وه هه‌ژمونی خۆی
به‌سه‌ر جیهاندا بسه‌پێنێت، له‌روی هۆلیۆد‌و شاشه‌كانی سینه‌ماوه خۆی به‌هه‌مو
ماڵێكی جیهاندا كرد‌و بون‌و باڵاده‌ستی خۆی سه‌پاند. ئێرانیش ئه‌و وڵاته‌یه، كه
له‌رێگه‌ی سینه‌ما‌و هونه‌ره‌وه توانیویه‌تی به‌ره‌یه‌كی تری جه‌نگ به‌رامبه‌ر
به‌نه‌یاره‌كانی ده‌ستپێبكات‌و به‌بروِای منیش(نازانم پێكاومه یان نا) له‌وجه‌نگه‌دا
سه‌ركه‌وتو بوه، به‌تایبه‌ت دژ به‌جوله‌كه. ئه‌م زنجیره درامایه‌دا هه‌ڵگری چه‌ندین
لێكدانه‌وه‌ی جیاواز‌و له‌سه‌ر راوه‌ستانی گرنگه‌ز لێره‌دا ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه
جێگه‌ی بایه‌خپێدانه بریتیه له‌ونكردنی رۆڵی كورد له‌و زنجیره درامایه‌دا. من
لێره‌دا ئه‌وه‌نده‌ی گله‌یی له‌خۆمان ده‌كه‌م، كه‌خاوه‌نی سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی‌و
جیهانی تایبه‌ت به‌خۆمان نین، ئه‌وه‌نده گله‌یی له‌ئێران ناكه‌م، كه‌بۆچی رۆڵی
كورد ونده‌كات، چونكه پێشوه‌خت ئه‌مه ئه‌ركی سینه‌ماكاره‌كانی ئێمه‌یه فیلمی
سینه‌مایی یاخود درامای مێژویی له‌سه‌ر ره‌گ‌و ره‌چه‌ڵه‌ك‌و شانازی‌و داستان‌و سه‌رده‌مانی
میله‌ته‌كه‌مان به‌رهه‌م بهێنن، به‌ڵام كاتێك ئێمه خۆمان ئه‌و ئاماده‌ییه‌مان نیه،
ده‌بێ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش بین نه‌ته‌وه‌كانی تر مێژووی ئێمه‌و ره‌گ‌و ره‌چه‌ڵه‌ك‌و
رۆڵی ئێمه له‌روداوه مێژوییه‌كاندا بشێوێنن. من لێره‌دا ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌م
پرسه راوه‌ستاوم.
خاڵی بایه‌خدانی ئه‌م بابه‌ته چیه؟
كاتێك ئێمه له‌سه‌ر ونكردنی رۆڵی كورد له‌زنجیره درامای یوسفی
راستگۆدا قسه ده‌كه‌ین، خاڵی بایه‌خدانی ئێمه له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه ده‌ستپێده‌كات،
كه له‌هه‌ندێ روداوی گرنگی ئه‌و زنجیره درامایه‌دا رۆڵی كورد له‌رێگه‌ی تاكه‌كه‌سه‌وه
ونكراوه، ئه‌م ونكرنه به‌ئه‌نقه‌سته یان نا ئه‌وه گرنگ نیه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی
گرنگه كامه‌یه رۆڵی كورد له‌و درامایه‌دا كه‌ونكراوه؟ ئایا راسته كورد له‌و
درامایه‌دا رۆڵی هه‌بوه، به‌ڵام رۆڵه‌كه شێوێنراوه‌و ونكراوه؟ ئایا هیچ
شێواندنێك له‌مێژ‌و ره‌چه‌له‌كی كورد له‌و درامایه‌دا به‌دیده‌كرێت؟
به‌ر له‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌مه‌وه، به‌پێویستی ده‌زانم ئه‌وه‌بڵێم
ره‌چه‌ڵه‌كی هه‌ندێ له‌كه‌سه‌كان له‌و درامایه‌دا شێوێنراوه، به‌تایبه‌ت ره‌چه‌ڵه‌كی(
خاتو نیفه‌رتیتی) شاژن‌و خێزانی ئامینهوتبی چواره‌م(ئه‌خناتون)، هه‌روه‌ها پێگه‌و
رۆڵی مێژوی ئه‌و خاتونه‌ش دیسان ونكراوه، له‌كاتێكدا زۆربه‌ی سه‌رچاوه مێژویه‌كان
رۆڵ‌و ره‌چه‌ڵه‌كی ئه‌ویان به‌ڕونی باسكردوه‌و نكوڵی لێنه‌كراوه. به‌تایبه‌تیش
جگه له‌شاره‌زایی خۆم له‌و روداوانه‌ی سه‌رده‌می وڵاتی میسر‌و مێژوی كۆنی
كورد، ئه‌م ماوه‌یه‌ی كه‌پشوه سه‌رقاڵی خوێندنه‌وی دانراوه به‌ناوبانگه‌كه‌ی(ویل
وایرێل دیورانت)م، به‌ناونیشانی چیرۆكی شارستانیه‌ت(قصه الحچاره)، كه به‌چاپه
لوبنانیه‌كه‌ی(60 به‌رگ)ه، له‌هه‌ردوو به‌رگی(2و4)دا له‌و دوو شوێنی جیاوازدا
دیورانت باس له‌پێگه‌و رۆڵ‌و ره‌چه‌ڵه‌كی خاتو نیفه‌رتیتی ده‌كات به‌تایبه‌ت
رۆڵی ئه‌و له‌گۆڕینی ئاینی بتپه‌رستی ئامینهوتبی چواره‌می میسر بۆسه‌ر ئاینی
یه‌كتاپه‌رستی، كه‌به‌م هۆیه‌وه ناوه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت بۆئه‌خناتون، واته یه‌كپه‌رست
یان یه‌كتاپه‌رست یان خۆر یان رۆژ په‌رست، كه ئه‌و سه‌رده‌م رۆژ‌و خۆر په‌رستی
ئاماژه بوه بۆیه‌كتاپه‌رستی، به‌ڵام له‌م زنجیره درامایه‌دا به‌هۆی یوسفی په‌یامبه‌ره‌وه(س.خ)
ئامینهوتبی چواره‌م ئاینی خۆی ده‌گۆڕێت‌و له‌به‌رده‌ستی یوسف‌و هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی
تریش ده‌ڵێن مو‌سا په‌یامبه‌ر(س.خ) په‌روه‌رده كراوه. بۆیه مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌نیه
رۆڵی ئه‌و په‌یامبه‌ره بشێوێنم یان ونی بكه‌م، به‌ڵكو هه‌وڵی من گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
رۆڵه بۆخاتو نیفه‌رتیتی‌و رۆشنایی خستنه سه‌ر هه‌ندێ رودای مێژویی په‌یوه‌سته،
كه‌هه‌موو سه‌رچاوه مێژوییه‌كان جه‌ختی لێده‌كه‌نه‌وه، كه‌چی له‌م درامایه‌دا
ونكراون. بۆیه لێره‌وه دێمه سه‌ر خستنه‌ڕوی ناوه‌ڕٍۆكی باسه‌كه.
میتانیه‌كان كێن؟
میتانیه‌كان لقێكن له‌خوریه‌كان‌و له‌و گه‌لانه‌ن، كه‌تێكه‌ڵاوی گه‌لانی زنجیره
چیاكانی زاگرۆس بون‌و له‌ناوه‌ڕاستی هه‌زاره‌ی دوه‌می پ.ز، ه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان
گرتۆته ده‌ست‌و شاری واشۆگانی(سه‌ری كانی)یان كردۆته پایته‌ختی خۆیان‌و به‌ره‌و
ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات به‌ئاراسته‌ی وڵاتی ئاشور(ناوچه‌ی سۆبارتۆ)و رۆژهه‌ڵاتی
روباری دیجله تاوه‌كو چیاكانی زاگرۆس‌و ناوچه‌ی ئه‌رابخا(كه‌ركوك)، هه‌روه‌ها
روه‌و باكور ئه‌و ناوچه‌یه‌ی دواتر ناونرا ئه‌رمینیا‌و له‌رۆژئاواشه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان
درێژكرده‌وه تاوه‌كو سوریا‌و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست. تاوه‌كو وایان لێهات بونه
یه‌كێك له‌زلهێزه‌كانی ناوچه‌كه له‌ته‌نیشت ده‌وڵه‌تی میسر‌و حیسیه‌كان. به‌هۆی
فه‌رمانڕه‌وایكردنی وڵاتی سوریاوه كه‌وتونه ململانێ له‌گه‌ڵ میسریه‌كان، به‌ڵام
دواتر به‌هۆی ژن‌و ژنخوازی له‌لایه‌ك‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی حیسیه‌كان
مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی بو له‌سه‌ر هه‌ردولا له‌لایه‌كیتره‌وه، بۆیه میتانی‌و
میسریه‌كان له‌یه‌ك نزیكبونه‌وه‌و جگه له‌په‌یوه‌ندی ژن‌و ژنخوازیی، په‌یوه‌ندی
سیاسی‌و سه‌ربازی‌و ته‌نانه‌ت رۆشنبیریش له‌نیوَانیاندا به‌رپا بوه. له‌كۆتایدا
به‌هۆی ناكۆكی له‌نێو بنه‌ماڵه‌ی پادشایه‌تی میتانیه‌كاندا حیسیه‌كان توانیان
سودی لێببین‌و پشتگیری(ماتی ڤازا)ی كوڕی توشراتتایان بۆگرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات
كرد، بۆیه ئه‌ویش توانی باوكی له‌كۆشكی پاشایه‌تی تیرۆر بكات، به‌مه‌ش رێگه
بۆ حیسیه‌كان خۆشبو، تاوه‌كو توانیان میتانیه‌كان بڕوخێنن‌و دواتری ئاشوریه‌كانیش
كه‌وتنه كۆتایهێنان به‌و ده‌سه‌ڵاته بچوكانه‌ی میتانیه‌كان‌و به‌یه‌كجاری ده‌وڵه‌تی
میتانیان روخاند.
نیفه‌رتیتی كێیه؟
ناوی راسته‌قینه‌ی(تادوحیپا)ی كچی توشراتتای نۆیه‌مین پادشای بنه‌ماڵه‌ی
میتانیه‌كانه، كه له‌ده‌وروبه‌ری ساڵی(1360 پ.ز) فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌وڵه‌تی
میتانی گرتۆته ده‌ست‌و به‌هۆی رێكه‌وتنێكی دیپلۆماسیه‌وه توشراتتا ئه‌م كچه‌ی
خۆی، كه له‌سه‌رده‌می حۆیدا له‌ڕوی جوانیه‌وه شازاده‌یه‌كی ناودار بوه له‌رۆژهه‌ڵاتدا،
به‌فیرعه‌ون ئامینهوتبی چواره‌می میسریه‌كان داوه‌و به‌هۆی ئه‌و جوانی‌و
ناوبانگه‌شه‌وه، كه‌هه‌یبوه پێی وتراوه نیفه‌رتیتی، به‌زمانی میسری واته(جوانه‌كه
گه‌یشت)، مه‌به‌ستیش له‌گه‌یشتنی تادوحیپای شازاده‌ی میتانیه‌كان بوه بۆوڵاتی
میسر.
به‌ر له‌م ژن‌و ژنخوازیه‌ش، په‌یوه‌ندی خوێن‌و خزمایه‌تی له‌نێوان میتانی‌و
میسریه‌كاندا هه‌بوه‌و به‌ر له‌نیفه‌رتیتی، بۆیه‌كه‌مجار ژن‌و ژنخوازی له‌نێوان
بنه‌ماڵه‌ی پادشایه‌تی میتانی‌و فیرعه‌ونه‌كانی میسر له‌وكاته‌وه بوه، كچی
ئه‌رتادامای یه‌كه‌م( كۆتایی سه‌ده‌ی 15 پ.ز) پادشای میتانی شوی به‌فیرعه‌ون
تۆتمسی چواره‌م كردووه‌و دوای ئه‌ویش كیلوحیپای خوشكی توشراتتای پادشای
میتانی شوی به‌فیرعه‌ون ئامینهوتبی سێیه‌می میسریه‌كان(1412-1402 پ.ز) كردوه‌و
دواین هاوسه‌رگیریش بریتی بوه له‌شوكردنی تادوحیپا(نیفه‌رتیتی) كچی توشراتتای
میتانی به‌فیرعه‌ون ئامینهوتبی چواره‌می میسر. بۆیه له‌دراماكه‌دا نازانرێ نیفه‌رتیتی
شازاده‌یه‌كی میتانی بوه یان نا، هه‌روه‌ها رۆڵ‌و پێگه‌یشی لای ئه‌خناتون بچوك
كراوه‌ته‌وه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌هه‌بوه‌و سه‌رچاوه مێژوییه‌كان باسی ده‌كه‌ن به‌رجه‌سته
نه‌كراوه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ره‌چه‌ڵه‌كیشی ونكراوه، له‌كاتێكدا سه‌رچاوه
مێژوییه‌كان باس له‌رۆڵی مه‌زن‌و پێگه‌ی گه‌وره‌ی نیفه‌رتیتی لای ئه‌خناتون ده‌كه‌ن‌و
بونی ئه‌و له‌میسردا ئاماژه‌یه بۆ روداوگه‌لێكی گرنگی سیاسی له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
بۆچی‌و چۆن نیفه‌رتیتی شوی به‌فیرعه‌ون ئامینهوتبی
چواره‌م كردوه؟
شوكردنی نیفه‌رتیتی به‌ئامینهوتبی چواره‌می میسر‌و به‌ر له‌ویش شوكردنی دو كچی
تری بنه‌ماڵه‌ی پادشایه‌تی میتانی به‌فیرعه‌ونه‌كانی میسر، جگه‌له‌وه‌ی نه‌ریتێكی
سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه بوه، هاوكات پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌بو،
كه‌میتانیه‌كان‌و ده‌وڵه‌تی میتانی له‌لایه‌ن ئاشوریه‌كان‌و حیسیه‌كان به‌تایبه‌ت
مه‌ترسیانه له‌سه‌ر بو، كه‌به‌رده‌وام له‌ده‌رفه‌تی هێرش‌و په‌لاماردا بون بۆسه‌ر
ده‌وڵه‌تی میتانی، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه حیسیه‌كان مایه‌ی مه‌ترسی بون بۆسه‌ر
میسریه‌كانیش، واته ئه‌م ژن‌و ژنخوازیه ئامانجێكی دو لایه‌نه‌ی هه‌بوه بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی
مه‌ترسی حیسیه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردولا، هه‌روه‌ك هاوپه‌یمانی به‌ستن نه‌ریت‌و
دیارده‌و ئامرازێكی سیاسی‌و سه‌ربازی ده‌وڵه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
مێژوی كۆن بوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئامانج له‌فراوانكردنی سنوری ده‌سه‌ڵات‌و
نفوزی میتانیه‌كانیش بو، به‌جۆرێ سه‌رچاوه مێژوییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه‌به‌هۆی
ئه‌م ژن‌و ژنخوازیه‌وه دسه‌ڵاتی میتانیه‌كان گه‌یشتۆته ناوچه‌ی چیاكانی زاگرۆس‌و
كه‌ناره‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست(واته باشور‌و رۆژئاوا‌و ناوه‌ڕاستی
كوردستان). بۆیه كاتێك ئه‌م مه‌ترسیه‌ی حیسیی‌و ئاشوریه‌كان زیادیكرد‌و به‌رده‌وام
بو، توشراتتای پادشای میتانی یه‌كه‌مجار گیلوحیپای خوشكی خۆی دا به‌ئامینهوتبی
سیێه‌م‌و دواتریش تادوحیپا(نیفه‌رتیتی)ی كچی داوه به‌ئامینهوتبی چواره‌م(ئه‌خناتون)و
له‌نامه‌یه‌كیشدا كه له‌گردی(عه‌مارنه) له‌وڵاتی میسر دۆزراته‌وه، تیایدا
توشراتتا ناوی فیرعه‌ون ئامینهوتبی چواره‌م به‌برا دێنێت‌و له‌سه‌ره‌تای نامه‌كه‌دا
به‌مجۆره هاتووه:" بۆ ئه‌و برایه‌ی كه‌خۆشم ده‌وێت‌و خۆشی ده‌وێم...". هه‌روه‌ها
باس له‌په‌یوه‌ندی خۆی‌و فیرعه‌ونه‌كانی میسر ده‌كات‌و باس له‌ناردنی خاتو نیفه‌رتیتی
به‌دیاری بۆئامینهوتبی چواره‌م ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ریشدا جگه له‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی
نێوانیان داوای هه‌ندێ پاره‌و زێڕ‌و زیو ده‌كات. كه به‌بۆچون‌و لێكدانه‌وه‌ی
زۆربه‌ی مێژوناسان‌و توێژه‌رانی بواری مێژوی كۆن ئامانجی ئه‌م ژن‌و ژنخوازیه
بریتی بوه له‌پته‌وكردنی په‌یوندی دیپلۆماسی‌و پاراستنی ده‌سه‌ڵات‌و ده‌وڵه‌تی
میتانی‌و میسریه‌كان له‌مه‌ترسی‌و هێرش‌و په‌لاماری حیسیی‌و ئاشوریه‌كان.
پێگه‌و رۆڵی نیفه‌رتیتی لای فیرعه‌ون ئامینهوتبی
چواره‌م(ئه‌خناتون)
كاتێكیش تادوحیپای شازاده‌ی میتانی ده‌گاته میسر هێنده پایه‌و پێگه‌ی مه‌زنی
ده‌بێت، كه‌میسریه‌كان نازناوی نیفه‌رتیتی واته(جوانه‌كه گه‌یشت)ی لێده‌نێن.
ته‌نانه‌ت په‌یكه‌ری گه‌وره‌و وێنه‌ی داتاشراوی گرنگ بۆنیفه‌رتیتی به‌ته‌نها‌و
له‌گه‌ڵ ئامینهوتبی چواره‌م(ئه‌خناتون)یشدا بۆدروستكراوه‌و له‌تابلۆ مێژویه كۆنه‌كاندا
ماون‌و ئێستا له‌مۆزه‌خانه‌كانی وڵاتی میسر‌و جیهاندان. به‌گوێره‌ی بیروڕاكانی
ویل وایرل دیورانت نیفه‌رتیتی له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی خۆرپه‌رست یاخود یه‌كتاپه‌رست
بوه رۆڵی هه‌بوه له‌وه‌دا، كه‌ئاینی ئامینهوتبی چواره‌م له‌ئامون په‌رستی، كه‌جۆرێك
بوه له‌بتپه‌رستی بۆئاینی یه‌كتاپه‌رستی‌و ئاتون واته خۆرپه‌رستی. ته‌نانه‌ت
فیرعه‌ون ئامینهوتبی چواره‌م ناوی خۆی گۆڕیوه بۆ(ئه‌خناتون)، واته خۆرپه‌رست‌و
شاری تیبه‌ی جێهێشتوه له‌به‌رئه‌وه‌ی شوێنی ئامون‌و بتپه‌رستی بوه‌و شارێكی
تری دروستكردوه به‌ناوی(شاری ئاسۆی ئاتون)، هه‌روه‌ها قه‌سیده‌یه‌كی درێژیشی
بۆئاتون داناوه‌و به‌یه‌كێك له‌ده‌قه ئه‌ده‌بیه جوانه‌كانی میسری كۆن داده‌نرێت‌و
تیایدا ئاتون به‌مه‌زن‌و جوان‌و باڵا‌و سه‌ره‌تای ژیان داده‌نێت‌و زۆر وه‌سفی ئه‌ده‌بی
جوانی ئاتونی كردوه‌و ئه‌خناتون ئاتون وه‌ك خواوه‌ندی هه‌مو نه‌ته‌وه‌كان له‌قه‌ڵه‌م
ده‌دات، له‌كۆتایی قه‌سیده‌كه‌وه ناوی نیفه‌رتیتی به‌مه‌زنی‌و گرنگیه‌وه دێنێت‌و
ده‌ڵێت:"(تۆ(مه‌به‌ستی خواوه‌ند ئاتونه-نوسه‌ر-) جیهانت دۆزیه‌وه‌و هه‌مو ئه‌و
شتانه‌ی كه‌تێیدایه‌تی بۆمنت به‌رپاكرد، ئه‌خناتون، خاوه‌نی ته‌مه‌نێكی
درێژكراوه‌یه، بۆشاژنه گه‌وره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، گه‌وره‌ی دو پارچه‌كه‌ی جیهان،
نفر-نفر-ئاتون، نیفه‌رتیتی، ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌بۆهه‌تا هه‌تایه به‌گه‌شاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه".
هاوكات سه‌رچاوه مێژوییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه‌ئه‌خناتون(5) كچی هه‌بوه‌و
كوڕی نه‌بوه‌و نه‌ریتی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیش وابوه، كه‌ده‌بو كوڕ به‌پشتاوپشت
جێگه‌ی باوكی بگرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی پێگه‌ی نیفه‌رتیتیه‌وه ئه‌خناتون
ئاماده نه‌بوه ژنی دوه‌م بهێنێت‌و وه‌فادار بوه پێی‌و به(گه‌وره‌ی به‌خته‌وه‌ریه‌كانی
خۆی)وه‌سفی كردوه‌و وتویه‌تی:" دڵم خۆشده‌بێت، كاتێك گوێم له‌ده‌نگی نیفه‌رتیتی
ده‌بێت". ته‌نانه‌ت پێگه‌ی نیفه‌رتیتی گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه‌سوێندی
پێخواردوه به‌م ئه‌ندازه‌یه:" هێنده‌ی ئه‌وه‌ی كه‌شاژن‌و مناڵه‌كانم دڵم به‌خته‌وه‌ر
ده‌كه‌ن".
له‌كوێی زنجیره درامای یوسفی راستگۆدا رۆڵی كورد
ونكراوه؟
دوای خستنه‌ڕوی هه‌ندێ زانیاری له‌باره‌ی ونكردنی رۆڵی كورد له‌و درامایه‌دا،
كه‌نیفه‌رتیتی خێزانی فیرعه‌ون ئامینهوتبی چواره‌م ناوی(تادوحیپای كچی
توشراتتای پادشای نۆیه‌می بنه‌ماڵه‌ی میتانیه‌كان)و له‌درێژه‌ی پرۆسه‌ی ژن‌و
ژنخوازیی نیوَان فیرعه‌ونه‌كانی میسر‌و میتانیه‌كاندا بۆبه‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی
سیاسی‌و سه‌ربازی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی نێوانیان به‌دیاری دراوه به‌میسریه‌كان بۆئه‌وه‌ی
هه‌ردو لایان له‌هێرش‌و په‌لاماری حیسی‌و ئاشوریه‌كان پارێزراو بن. هاوكات
تادوحیپا، كه‌كچه شازاده‌یه‌ك بوه به‌هۆی جوانی‌و مه‌زنیه‌وه نازناوی نیفه‌رتیتی
به‌سه‌ردا دابڕاوه. به‌گوێره‌ی بیروڕای ویل وایریل دیورانت‌و هه‌ندێ له‌رۆژهه‌ڵاتناسان‌و
زانایانی بواری مێژو رۆڵی هه‌بوه له‌گۆڕینی بیروباوه‌ڕی ئامینهوتبی چواره‌می
میسر‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه ناوی خۆی گۆڕیوه بۆ(ئه‌خناتون)و بوه به‌یه‌كتاپه‌رست،
به‌ڵام له‌م درامایه‌دا نه‌روناكی خراوه‌ته سه‌ر ره‌چه‌ڵه‌كی نیفه‌رتیتی‌و ئه‌و
په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه گرنكه‌ی نێوان میتانی‌و میسریه‌كان، كه‌پانتاییه‌كی
زۆری له‌ئیش‌و كاری لێكۆڵه‌ران‌و رۆژهه‌ڵاتناسان‌و زانایانی بواری شوێنه‌وار‌و
زمانی مێژووی كۆن داگیر كردوه‌و چه‌ندین نوسین‌و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه
هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین تابلۆی مێژویی كۆن به‌نوسینی بزماری‌و
زمانه‌كانی تر هه‌یه، كه‌ئه‌م په‌یوه‌ندی‌و ژن‌و ژنخوازیه‌ی نیفه‌رتیتی به‌فیرعه‌ون
ئامینهوتبی چواره‌م جه‌خت لێده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌م درمایه‌دا به‌ئه‌نقه‌ست
بوبێت یان نا، ئه‌و رۆڵ‌و پێگه‌و ره‌چه‌ڵه‌كه ونكراوه، ئه‌مه‌ش شاردنه‌وه‌ی به‌شێكه
له‌ولاپه‌ڕانه‌ی مێژوی نه‌ته‌وه‌ی كورد، كه له‌رۆڵێ تاكه‌كه‌سدا به‌رجه‌سته‌بوه‌و
رۆڵی نیفه‌رتیتیش له‌گۆڕینی ئاینی فیرعه‌ونی میسردا جگه‌له‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتێـكی
ئاینی گرنكه بۆنه‌ته‌وه‌ی كورد، هاوكات به‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵێكی شارستانیانه‌ی
پڕ بایه‌خیشه له‌ته‌نیشت ئه‌و رۆڵه شارستانیانه‌ی دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، كه
له‌سه‌رده‌مه مێژوییه‌كاندا گێڕاویه‌تی‌و له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ك تاكه‌كه‌س خاتو
نیفه‌رتیتی به‌رجه‌سته‌ی كردوه‌و ده‌كرێ بیخه‌ینه نێو رۆڵی پاڵه‌وانی بۆمێژوه‌وه.
دواجار هۆكاری سه‌ره‌كی له‌م ونكردنه‌ی رۆڵه‌ی كورد له‌م زنجیره درامایه‌دا،
جگه‌له‌وه‌ی بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌وڵده‌دات رۆڵی
سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و شارستانیانه‌ی خۆی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی تردا زاڵبكات،
هاوكات بۆئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ئێمه‌ی كورد سینه‌مایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌و
جیهانیمان نیه، كه‌بتوانێت رۆڵ مێژویی نه‌ته‌وه‌و تاكه‌كه‌سه‌كانی به‌رجه‌سته
بكات، بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك كولتوری نه‌ته‌وه‌یی بۆنه‌وه‌كان له‌به‌رگی هونه‌ردا
بگێڕێته‌وه‌و له‌لایه‌كیتریشه‌وه ئه‌و كولتوره نه‌ته‌وه‌ییه له‌ده‌ستدرێژی نه‌ته‌وه‌كانی
تر بپارێزێت. كه‌ئه‌م ئه‌رك‌و وه‌زیفه‌یه لای زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كانیتر هه‌یه.
بۆنوسینی ئه‌م بابه‌ته‌و زانیاری زیاتری خوێنه‌ر ده‌توانن سه‌یری ئه‌م سه‌رچاوانه
بكه‌ن:
1. ویل وایریل دیورانت: موسوعة قصة
الحضارة، ترجمة
الی العربیة(محمد بدران)، مج2(بلاد الرافدین وبلاد
النیل)، ط1، دار نوبلس للنشر، بیروت-لبنان، ص(170-180).
2. ویل وایریل دیورانت: موسوعة قصة
الحضارة، ترجمة
الی العربیة (د.زكی محمود نجیب)، مج4(الهند)،
ط1، دار نوبلس للنشر، بیروت-لبنان، ص(125).
3. بۆوێنه‌و ناوه‌ڕۆك‌و ده‌قی نامه‌كه‌ی توشراتتای پادشای میتانی
بۆئامینهوتبی چواره‌می میسر‌و زۆر زانیاری تر له‌وباره‌وه، بڕوانه د.جه‌مال ره‌شید
ئه‌حمه‌د: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زمانه‌وانی ده‌رباره‌ی وڵاتی كۆنی كورده‌واری.
4. بۆزانینی ئاین‌و بیروباوه‌ڕی میتانیه‌كان‌و زۆر زانیاری تر له‌باره‌ی ره‌وشی
ئاینی له‌رۆژهه‌ڵاتدا، بڕوانه د.جمال رشید احمد: ظهور
الكرد في التاریخ، دراسة
شاملة عن خلفیة الامة
الكردیة ومهدها، ج2، ط1، مطبعة
وزارة التربیة، اربیل،
2003، ص(239-256)، و ص(394-450).
5. بڕوانه بابه‌تێكی ئێمه به‌ناونیشانی: دیپلۆماسیه‌ت لای كورد، ده‌رباره‌ی
په‌یوه‌ندی نێوان میتانی‌و میسریه‌كان، گۆڤاری(په‌یامی راستی)، ژ(62)، 2001.
6. بۆزانینی هه‌ندێ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر مێوی كورد‌و میتانیه‌كان بڕوانه ئه‌م
ماڵه‌په‌ڕه‌و لینكه‌كه بكه‌ره‌وه:
http://www.gilgamish.org/viewarticle.php?id=23637&pg=studies&art=mp
ماسته‌ر له‌مێژوی نوێ‌و هاوچه‌رخ- زانكۆی سلێمانی.