عه‌زیز ڕه‌ئوف
یه‌كێك له بیرمه‌نده جیهانیه‌كان كه گرنگی به ئیسلامیزم ده‌دات، بیرمه‌ندی فه‌ره‌نسی
(ئۆلیڤه‌ر ڕوا)یه. ئه‌م بیرمه‌نده به‌دیدێكی نوێ كار له‌سه‌ر ئیسلامی سیاسی ده‌كات
و وه‌ك دیارده‌یه‌ك تێی ده‌ڕوانێت كه پێویستی به قسه له‌سه‌ركردنه نه‌ك شه‌ڕكردن
له‌گه‌ڵیدا..
ئه‌و وا له ئیسلامی سیاسی ده‌ڕوانێت كه وه‌ك هه‌ر تاكێكی تری ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه
بونیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت به‌جۆرێك له جۆره‌كان به‌جیهانیكراون. واته: ئه‌وه‌ی
ئه‌وان ده‌یانه‌وێت شتێك نیه له ده‌ره‌وه‌ی جیهان، به‌ڵكو ئه‌وان كوڕی كۆمه‌ڵگه
جیاوازه‌كانن و خه‌ونیان هه‌یه و به‌شێكن له جیهان.
له ساڵی 2006 دوای چه‌ندین ساڵ كاركردن له بواری ئیسلامی سیاسی‌دا، ئۆلیڤه‌ر
روا كتێبێكی نایابی به‌ناونیشانی ئیسلامی به‌جیهانیكراو بڵاوكرده‌وه، كه
تێڕوانینێكی ته‌واو جیاوازه له بواری ئیسلامی سیاسی‌دا.
به‌گوێره‌ی ته‌فسیری ئۆلیڤه‌ر ڕوا، پرۆژه‌كانی ئیسلامی هه‌نوكه‌یی به‌شێوه‌یه‌كی
به‌رچاو دابڕاوه له هه‌رێمێكی دیاریكراو و به‌شێكه له ده‌رئه‌نجامی شكستی
بنیادنانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی. ئه‌مه به‌و مانایه دێت كه ئاره‌زویه‌ك هه‌یه
بۆ زیاتر و زیاتر هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌ئیسلامكردنی تاكه‌كان له سیاقێكی گلۆباڵ
و ئۆممه‌یه‌كی له‌كه‌لتورخراو. به‌تێڕوانینی ئۆلیڤه‌ر رۆا ئه‌و بزوتنه‌وانه له
فۆرمی ڕادیكاڵ و سیاسی‌دا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن. وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئاینه‌كانی تردا
بونی هه‌یه، ئیسلام له‌و ستایه‌ڵانه نییه خۆی له‌به‌رده‌م به‌تاكگه‌رایدا
ببینێته‌وه. ئیسلام هه‌میشه په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ كه‌لتورێكی
دیاریكراودا نه‌بوه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه گه‌شه‌كردندن و بونی ژماره‌یه‌كی زۆری
موسوڵمانه له خۆرئاوا، كه پێناسه‌ی خۆیان وه‌ك ئیسلام ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌رگیزیش
پێناسه‌ی خۆیان وه‌ك موسوڵمانی وڵاته‌كه‌ی خۆیان ناكه‌ن، واته ئه‌مان نمونه‌ی
مۆدێلی موسڵمانی وه‌ك دایك و باوكیان نین.
لای ئۆلیڤه‌ر ڕوا، فۆرمی نوێی ئاینداری به‌شێوه‌یه‌كی فراوان جیاوازه له
كۆمه‌ڵگه و كه‌لتوره ته‌قلیدیه‌كان به‌جۆرێك كه جیاوازه له كۆمه‌ڵگه
موسوڵمانه‌كان و به‌ته‌واوی شێوازێكی نوێیه له ئاینداری و جیاواز له‌و وڵاته
موسوڵمانانه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای زاراوه‌گه‌لی " ئێوه و ئێمه" دابه‌شكراون.
ئه‌وان وا خۆیان ده‌بینن كه دوباره له‌دایكبونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت هێڵێكی ڕون
له‌نێوان كاره‌كته‌ری خۆرئاوا و ئه‌وانه‌ی له پشتی ئه‌وانه‌وه‌ن بكێشن، به‌و
مانایه‌ی كه باوه‌ڕداره ڕاسته‌قینه‌كان وه‌ك كه‌مینه‌یه‌ك خۆیان له‌و كۆمه‌ڵگانه‌دا
ده‌بیننه‌وه كه به‌جیهانیكراون. كاتێك ئه‌و كۆمه‌ڵگانه ده‌یانه‌وێت به‌ته‌نها
ئۆرگه‌نایزه‌ی خۆیان بكه‌ن له بواری ئایندا، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان داده‌بڕێن
له مه‌سه‌له كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له سیاسییه‌كانیش: ئه‌مه‌ش
كۆمه‌كمان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببینین كه هه‌ردو سه‌له‌فیزمی سه‌رده‌م له
ئیسلامدا و زۆرێك له‌و بزوتنه‌وانه‌ی هه‌ڵگری ئینجیلن له كریستیاندا، هه‌رگیز
گرنگی به مه‌سه‌له كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ناده‌ن ( به‌جیاواز له بزوتنه‌وه
ئیسلامیه‌كانی وه‌ك ئیخوان له ساڵی 1940 بۆ 1950 و حیزبوڵا له لوبنان یان
بزوتنه‌وه مه‌سیحیه‌كان " سیۆلۆجیه لیبراڵه‌كان" له ساڵی 1960ه‌كاندا). كاتێك
ئه‌وان سه‌رگه‌رمی سیاسه‌ت ده‌بن، گرنگی به مه‌سه‌له یاساییه‌كان ده‌ده‌ن( له‌باربردن،
هاوسه‌رگیریكردن، شه‌ریعه و زیناكردن... هتد).
ئیسلامیسته‌كان، كار له‌سه‌ر دروستكردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌كه‌ن و فه‌ندامێنتالیزمه
نوێیه‌كانیش كار له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی ڕۆحی موسوڵمانه‌كان ده‌كه‌ن و وه‌ك تاك
مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به مه‌سه‌له‌گه‌لێكی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی جیهانی.
ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی سیاسه‌ت بكه‌ن، یان ته‌نانه‌ت
به‌شێوه‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه هه‌وڵی دروستكردنی ئوممه ده‌ده‌ن.
ئۆلیڤه‌ر ڕوا ده‌لێێت: " من له‌و بڕوایه‌دا نیم كه شتێك ببێت به‌ناوی ئیسلامی ئه‌مریكی
یان ئه‌وروپی، به‌ڵكو ئیسلامێكی جیهانی هه‌یه كه له هه‌ر ولاتێك یان كه‌لتورێكی
دیاریكراودا ده‌گونجێت بونی هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ئیسلامه ئاین
بنیادده‌نێته‌وه نه‌ك له كه‌لتوردا، به‌ڵكو به زاراوه‌گه‌لێك كه ده‌توانن له
ژینگه جیاوازه‌كاندا خۆیان بگونجێنن: بۆ نمونه زاراوه‌ی حه‌لاڵ، كه له
خواردندا بنه‌مایه‌كی دیاریكراوی نییه، به‌ڵكو ده‌توانرێت به‌ته‌ندروستی بكرێت،
له‌وانه خواردنی خێرا".
بۆیه لێره‌وه له‌دیدی ئۆلیڤه‌ر ڕواوه، حكومه‌ته‌كانی خۆرئاوا پێویسته
پشتیوانی له‌م پرۆسه‌ی به‌خۆرئاوایكردن بكه‌ن، بێئه‌وه‌ی پێویست بكات هه‌وڵی
ئیسلامیه‌كی لیبراڵ، مۆدێرن، یان سیڤیڵ بده‌ن. ئه‌وان پێویسته خۆ له هه‌ر
هه‌وڵێك بۆ بنیادنانه‌وه‌ی ئاین بپارێزن، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌وڵی تێكه‌ڵكردنی
ئاینی ئیسلام بده‌ن به دروستكردنی ڕومێك بۆ ئیسلام و له‌گه‌ڵ ئاینه‌كانی تردا
به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت. له‌ڕاستیدا ڕێكخستنه‌وه‌ی
ئیسلام پێویست ناكات بلكێندرێت به مه‌سه‌له‌ی كۆچپێكردن و فره
كه‌لتورگه‌راییه‌وه. ئیسلام پێویسته ته‌نها وه‌ك ئاینێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ
بكرێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌و ده‌ربڕینه‌ی كه ئیسلام وه‌ك گروپگه‌لێكی كه‌مینه‌ی
ڕه‌گه‌زی ده‌بینێت.
ئۆلیڤه‌ر ڕوا له‌م كتێبه‌دا جه‌غت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئینته‌رنێت
ئامێرێكی پێرفێكته بۆ خوڵقاندنی فه‌زایه‌ك بۆ نزیككردنه‌وه‌ی باوه‌ڕدارانی
كۆمه‌ڵگه و دژ به ده‌رگاداخستنی كه‌لتور یان ده‌وڵه‌تێكی دیاریكراو. سایته‌كان
جا عه‌ره‌بی بن یاخود ئینگلیزی، لینكه‌كانی ده‌ربڕینی بیریارانی سه‌رده‌م له‌خۆ
ده‌گرێت ( زۆرێك له‌وان سه‌له‌فیه‌كانن)، به‌ڵام هه‌ركه‌سێك ئازاده له‌وه‌ی چی
ده‌خوێنێته‌وه یاخود ئاره‌زوی كۆته‌یشنی كێ ده‌كات یان به‌مانایه‌كی تر
دواكه‌وته‌ی چ بیروباوه‌ڕێك ده‌بێت.
زیاد له‌وه‌ش، ئینته‌رنێت ڕێگه به تاك ده‌دات به‌یه‌كسانی قسه له‌گه‌ڵ
ئه‌ویتردا بكات. له ئینته‌رنێتدا مه‌عریفه‌یه‌كی یه‌كبه‌دوایه‌كی هه‌ره‌می
بونی نییه. هه‌روه‌ها ئینته‌رنێت ڕێگه‌خۆشكه‌ره بۆ كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌ك
بۆ دامه‌زراوه‌كان: بۆ نمونه، هه‌ندێك له وێبسایته‌كان فه‌توا ئاماده‌ده‌كه‌ن بۆ
ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت، به‌ڵام له پێناسه‌كه‌یدا ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی
فه‌تواكه‌ش له‌ئارادایه، له ئینته‌رنێـتدا ماركێتێكی خۆڕایی ئاین هه‌یه، كه
تێیدا كه‌سێك توانای ماركێتی هه‌یه بۆ چه‌ندین به‌رهه‌می جیاواز، له فه‌تواوه
بۆ به‌رنامه‌ی خواردن دروستكردن یان ئامۆژگاری هاوسه‌رگیری، ئه‌مه‌ش له ڕومی
ته‌نها كه‌سێكدا.
ناوی كتێب: ئیسلامی به‌جیهانیكراو
نوسه‌ر: ئۆلیڤه‌ر ڕوا
زانكۆی هارڤارد 2006