ترس له‌پرسی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌


"چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر دیدارێكی‌ د.عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌"
سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم
به‌ڕێز د.عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌ كه‌سایه‌تی‌ ئیسلامی‌‌و پرۆفیسۆر له‌بواری‌ ئابوریدا له‌گفتوگۆیه‌كی‌ رۆژنامه‌ی‌ كۆمه‌ڵ، ژ(436)ی‌ رۆژی‌ سێشه‌مه‌(17/8/2010) تیشكی‌ خستۆته‌سه‌ر سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌‌و گشتی‌. ئه‌وه‌ی‌ لای‌ من جێگه‌ی‌ سه‌رنج بو، بۆچونی‌ قه‌ره‌داغیه‌ له‌سه‌ر پرسی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌‌و ئیسلامی‌..

 براوه‌ دۆڕاوه‌كانی عیراق


هه‌ردی مه‌هدی میكه‌
ئه‌زمونی عیراق له‌ماراسۆنی دیموكراسیدا كورته‌، له‌وه‌یش كورتتر، تائێستا دیموكراسی له‌هه‌ڵبژاردندا كورتكراوه‌ته‌وه‌‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌ته‌وافوقدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ساڵ له‌دوای ساڵ ئه‌زمونه‌ كورته‌ پێنج شه‌ش ساڵیه‌كه‌ ته‌مه‌ن كورتتر ده‌بێته‌وه‌..

 پێشنیازه‌كردنه‌وه‌ی‌ پێشنیازه‌كه‌ی‌ بایدن


ئاراس شه‌وكه‌ت
جۆزێف بایدن، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا، چه‌ندساڵێك له‌مه‌وبه‌ر (كه‌ ئه‌‌و كات ئه‌ندامی‌ كۆنگرێس بو) پێشنییازیكرد، عیراق بكرێته‌ سێ به‌ش: باكور بۆ كورده‌كان، ناوه‌ڕاست بۆ سوننه‌كان‌و باشور بۆ شیعه‌كان..

 ستراتیژی‌ دوای‌ پاشه‌كشه‌


مه‌شخه‌ڵ‌ كه‌وڵۆسی‌
له‌دوای‌ پاشه‌كشه‌كردنی‌ لیوای‌(4 سترایكه‌ر)ی‌ سه‌ربه‌ فیرقه‌ی‌(2)ی‌ پیاده‌ی‌ سوپای‌ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌عاته‌ به‌راییه‌كانی‌ به‌ره‌به‌یانی‌ پێنجشه‌ممه‌ (19/8/2010)دا له‌عیراق، ده‌یان پرسیارو گریمانه‌ سه‌ریانهه‌ڵدا..

 
 د. رێبوار غه‌ریب، پسپۆڕی‌ نه‌خۆشیی‌ ده‌رونییه‌كان، بۆ "چاودێر"


رۆڵی په‌روه‌رده‌ له‌ناساندنی نه‌خۆشییه‌ ده‌رونییه‌كاندا زۆر لاوازه‌
سازدانی- بێستون فه‌تاح:


 ڕۆژنامه‌ی چاودێر
 info@cawder.org
 ماڵپه‌ڕی چاودێر

mallper@cawder.org


91 ميوان له‌سه‌ر هێڵه‌.
حكومه‌تی‌ نوێ.. شه‌ڕفرۆشیه‌كی‌ تر به‌ده‌ستور، ئه‌گه‌رێك بۆ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیك
بڵاوكرایه‌وه‌ له Monday, July 26

بابان حه‌مه‌
22ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ، دوساڵی ته‌واو به‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌دا تێپه‌ڕی كه‌ هه‌ندێ لایه‌ن‌و پارله‌مانتار ویستیان له‌شاری كه‌ركوك جێبه‌جێی بكه‌ن، ده‌توانین بڵێن 22ی ته‌مموزی 2008، به‌یه‌كێك له‌پیلانه‌ سیاسیه‌كان دژی‌ كورد ده‌ژمێردرێت، دوای پرۆسه‌ی‌ رزگاریی عیراق‌و عیراقی نوێ.


ئه‌وه‌ی‌ له‌پیلانه‌ نه‌خشه‌داره‌كه‌ی‌ 22ی ته‌مموزدا ئاشكرابو، گه‌له‌كۆمه‌كێیه‌كی‌ رونی كۆمه‌ڵێك پارله‌مانتارو لیست‌و كه‌سێتیی شۆڤێنیزمی‌ عه‌ره‌ب بو، دژی خواست‌و مافه‌كانی‌ كورد له‌كه‌ركوك ئه‌نجامیاندا، له‌نێو ئه‌وانه‌یشدا (لیستی‌ ئه‌لعیراقییه‌، به‌ره‌ی‌ ته‌وافوق، حزبی فه‌زیله‌، به‌شێك له‌ئه‌ندامانی‌ لیستی‌ ئیئتیلافی عیراقی یه‌كگرتو، به‌ره‌ی‌ دیالۆگی نیشتمانی‌، سه‌دریه‌كان،...)
گه‌له‌كۆمه‌كێكارانی‌ 22ی ته‌مموز، ده‌یانویست له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌م پیلانه‌وه‌ كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عیراق ئه‌نجامیاندا، بارودۆخێكی‌ تایبه‌ت به‌كه‌ركوك بده‌ن بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌و بارودۆخی‌ پاراستنی‌ ئاسایش‌و دۆسێی ئاسایش‌و ئارامیپارێزیی ئه‌و شاره‌یش بده‌نه‌ ده‌ست یه‌كه‌یه‌كی‌ سوپای سه‌ربازیی‌ عیراق كه‌ سه‌ر به‌ناوه‌ند‌و باشوری‌ عیراق بون‌و پێكهاتبون له‌كۆنه‌ ئه‌فسه‌رو پله‌داره‌كانی‌ سوپای رژێمی‌ به‌عسی روخاو، له‌نێو ئه‌وانه‌یشدا یه‌كێك له‌لیوا ئه‌نفالچییه‌كان. بۆیه‌ هه‌رپاش تێپه‌ڕبونی‌ كه‌متر له‌هه‌فته‌یه‌ك، خه‌ڵكی‌ شاری كه‌ركوك به‌خۆپیشاندانێكی‌ ناڕه‌زایی، له‌ڕێكه‌وتی‌ 29ی ته‌مموزی‌ 2008، شاری كه‌ركوكیان خرۆشاند‌و هه‌ر له‌و خۆپیشاندانه‌دا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ تێرۆریستی‌ 22 شه‌هید‌و 187 برینداری لێكه‌وته‌وه‌، كه‌ سه‌رجه‌میان كورد بون، هه‌رپاش ئه‌م روداوه‌یش سه‌رۆككۆمار ڤیتۆی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌م بڕیاره‌ به‌كارهێناو بڕیاره‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌.
چاودێرانی‌ سیاسی پێیانوایه‌، گه‌له‌كۆمه‌كێكارانی‌ 22ی ته‌مموز، به‌و پیلانه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاویان نا دژی ماده‌ی‌ 140ی ده‌ستوری‌ هه‌میشه‌یی كۆماری عیراقی فیدراڵ‌و هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردن‌و له‌باربردنی‌ ئه‌و مادده‌ ده‌ستورییه‌.
به‌ئێستایشه‌وه‌ هه‌ندێ لایه‌ن‌و لیست‌و كه‌سێتیی عیراقی‌و بگره‌ ناعیراقی‌و هه‌رێمایه‌تیش، له‌م بگره‌و به‌رده‌یه‌ی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت‌و گه‌رمه‌ بازاڕی دڵڕازیكردنه‌ی‌ ئێستای مه‌یدانی‌ سیاسیی عیراقیدا، به‌دڵ ده‌خوازن ئه‌م ماده‌ ده‌ستوریه‌ بمرێنرێت‌و ناویشیان ناوه‌ ماده‌یه‌كی‌ مردو!، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌، به‌ڵكو مه‌ترسیه‌كه‌ له‌وه‌یشدایه‌ وه‌ك ستراتیژ كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن.
چوار مانگ‌و نیو به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تێپه‌ڕیوه‌‌و تائێستا هیچ ئاسۆیه‌كی‌ رۆشن بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت به‌دیناكرێت، پێكهێنه‌ری‌ حكومه‌تیش بوه‌ته‌ ئه‌و مه‌ته‌ڵه‌ سیاسیه‌ی عیراق، كه‌ عیراقی به‌دۆخێكی‌ گه‌لێك قه‌یراناوی‌‌و دژواردا بردوه‌. گه‌وره‌ترین هۆكاری ئه‌م قه‌یرانه‌ ئاڵۆزه‌ی‌ عیراقیش، ئه‌ستۆی نوری مالكی سه‌رۆكی‌ لیستی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا‌و ئه‌یاد عه‌للاوی‌ سه‌رۆكی‌ لیستی‌ ئه‌لعیراقییه‌ ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ كه‌سیان سازش بۆ ده‌ستبه‌رداربون له‌پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ حكومه‌ت ناكه‌ن، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی‌ تاكو نوسینی‌ ئه‌م بابه‌ته‌یش هه‌ردو لیست‌و كه‌سێتی سورن له‌درێژه‌كێشانی‌ ئه‌م دۆخه‌ قه‌یراناوییه‌ی‌ عیراق، به‌وه‌ی‌ هه‌ردوكیان سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت پێكبهێنن.
ئه‌وه‌تا، دوێنێ‌ ئه‌ندامێكی‌ لیستی‌ ئه‌لعیراقیه‌ به‌ئاژانسه‌كانی‌ راگه‌یاند: لیستی‌ ئه‌لعیراقیه‌ ده‌ستبه‌رداری مافی خۆی نابێت له‌پێكهێنانی‌ حكومه‌ت‌و ئه‌وان براوه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 7/3 ن.
جه‌مال به‌تیخ، ئه‌وه‌یش ئاشكراده‌كات: هاتنه‌ سه‌رخه‌تی‌ ئۆباما بۆ دواخستنی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت، له‌به‌رژه‌وه‌ندیی‌ لیسته‌كه‌یانه‌و ئه‌مه‌ریكایش ده‌یه‌وێت لیستی‌ ئه‌لعیراقییه‌ حكومه‌ت پێكبهێنێت، به‌ڵام ناتوانێت ئه‌م مه‌سه‌له‌و خواسته‌ رابگه‌یه‌نێت.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌، هه‌ر دوێنێ‌ ئه‌ندامێكی‌ لیستی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا بۆ ئاژانسه‌كان وتی‌ "ئێمه‌ وه‌ك ده‌وڵه‌تی‌ یاسا ده‌ستبه‌رداری پۆستی‌ سه‌رۆكوه‌زیران نابین‌و تاكه‌ كاندیدیشمان بۆ ئه‌و پۆسته‌، نوری‌ مالكیه‌".
خالید ئه‌سه‌دی‌، سه‌باره‌ت به‌ناكۆكی‌‌و دژبه‌یه‌كیه‌كانی‌ لیستی‌ ئیئتیلافی نیشتمانیی‌ عیراقی به‌سه‌رۆكایه‌تیی‌ عه‌ممار حه‌كیم‌و هه‌ڵوێسته‌ دژه‌كانی‌ سه‌دریه‌كان بۆ كاندیدكرنه‌وه‌ی‌ نوری‌ مالكی‌، وتی‌ "ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی‌ یاساو ئیئتیلافی نیشتمانی‌، سه‌ره‌ڕای هه‌بونی‌ خاڵی جیاواز‌و ناكۆكی‌ له‌نێوانیاندا، به‌ڵام سورن له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌هاوكۆكیه‌ك‌و لێكحاڵیبونێكی‌ هاوبه‌ش له‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ی‌ پێكیانهێناوه‌، به‌تایبه‌تی بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ ئه‌م دۆخه‌و پێكهێنانی‌ حكومه‌ت".
داواكاری سه‌ره‌كیی‌ لیسته‌ كوردییه‌كان‌و خۆسازدانیان بۆ مه‌سه‌له‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ حكومه‌ت‌و مه‌سه‌له‌ی‌ خۆدانه‌ پاڵ یه‌كێك له‌و لیستانه‌ی‌ كه‌ چانسی گه‌وره‌ی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تیان هه‌یه‌، بریتیه‌ له‌ئه‌زمونكردن‌و ئه‌زمونوه‌رگرتن له‌پێشینه‌ی‌ كاركردنی‌ سیاسیان له‌گه‌ڵ لیست‌و قه‌واره‌ سیاسیه‌كانی‌ دیكه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌ی‌ گشتی‌، داواكارییه‌كانی‌ كورد تائێستا له‌شێوه‌ی‌ پرۆتۆكوڵدا نه‌بوه‌و ته‌نها دانیشتن‌و دانوستان‌و به‌ڵێنی‌ زاره‌كی‌ ئه‌م لیست‌و ئه‌و لیست‌و ئه‌م كه‌سێتی‌‌و ئه‌و كه‌سێتی‌ بوه‌، كورته‌ی‌ ئه‌و داوایانه‌یش له‌چه‌ند داوایه‌ك تێناپه‌ڕێت، كه‌ له‌مێژوی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌شت ساڵه‌ی‌ سیاسیی عیراقی نوێوه‌، كورد پێوه‌ی‌ گیرۆده‌یه‌، له‌وانه‌یش: مه‌سه‌له‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك‌و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان‌و، له‌نێو ئه‌وه‌یشدا چیتر به‌پاشنه‌خستنی‌ ماده‌ی‌ 140، ناردنی‌ بودجه‌و كێشه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌بودجه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌‌و ئاسته‌نگ دروستكردن بۆیان، مه‌سه‌له‌ی‌ پشێوی‌‌و نائارامی‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، دادوه‌رانه‌ دابه‌شكردنی‌ سه‌روه‌ت‌و سامانی‌ عیراق‌و.. تاد سه‌ره‌ڕای ترس له‌هه‌ندێ لیست‌و لایه‌نی عیراقی‌و تارماییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق، بۆ دنه‌دان‌و دروستكردنی‌ له‌مپه‌ر‌و ئاسته‌نگێكی‌ دیكه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و دوباره‌ شه‌ڕفرۆشیی ده‌ستوری‌‌و گه‌له‌كۆمه‌كێی هاوچه‌شنی‌ 22ی ته‌مموزی‌ 2008، له‌حكومه‌تی‌ ئاینده‌دا.
 



چاپكردنcawdersite@gmail.com

 

به‌ڕێوه‌به‌ر: سه‌رده‌شت حه‌مه‌ساڵح    ته‌له‌فۆن: ئاسیا ٠٧٧٠١٢٠٠١٢٠ سانا ٠٧٥٠١٢٠٠١٢٠    ‌