مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
نه‌دانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار به‌كورد، ئه‌گه‌رێكی مه‌ترسیداری تاڕاده‌یه‌ك
چاوه‌ڕوانكراوه، سێ پێدراوی سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌ستدان، كه قه‌باره‌ی ئه‌گه‌ره‌كه
گه‌وره‌تر چاوه‌ڕوانی رودانی ماقوڵترده‌كه‌ن، بریتین له:
1- ئه‌مه‌ریكیه‌كان، وه‌ك له‌زاری (هیلاری كلینتۆن)، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یانه‌وه
رایانگه‌یاند، ته‌نها ده‌یانه‌وێ پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت خێراتر رێ بكات‌و به‌ئه‌نجام
بگات، ئیدی ڤیتۆیان نیه له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌كه‌و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان.
ئه‌مه‌یش ده‌رگا به‌ڕوی ركابه‌ره‌كانی كورددا ده‌كاته‌وه، تاكو بێخه‌م له‌ڤیتۆی
ئه‌مه‌ریكی قاڵبی دانوستانه‌كان دابڕێژن. به‌واتایه‌كی دی، نه‌بونی سانسۆر، له‌وانه‌یه
لایه‌نه‌كانی تر هان بدات به‌هه‌ر نرخێك بوه پێكبگه‌ن‌و لێكتێبگه‌ن، دو‌ریش نیه
هه‌وڵبده‌ن دابه‌شكردنی پۆسته سیادیه‌كان (به‌تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار) له‌چوارچێوه‌ی
ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌دا یه‌كلابكه‌نه‌وه.
2- عه‌للاوی، په‌یامێكی زاره‌كی ئاراسته‌ی مالكی كردوه‌و تیایدا پێشنیاری وه‌رگرتنی
پۆستی سه‌رۆككۆماری بۆ ده‌كات، له‌كاتێكدا پۆسته‌كه به‌گوێره‌یی دیفاكتۆ، بوه‌ته
پشكی كورد، كه‌چی عه‌للاوی مۆڵه‌ت به‌خۆی ده‌دات له‌پشتی كورده‌وه دانوستانی
له‌سه‌ر بكات، تاهه‌نوكه مالكی به‌ره‌سمی وه‌ڵامی ئه‌م پێشنیاره‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
له‌وتوێژێكمدا له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌كۆشكی كۆماری، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه
بۆی ئاشكراكردم: مالكی به‌به‌ڕێز تاڵه‌بانی راگه‌یاندوه، كه ئه‌و پێشنیاره‌ی
عه‌للاوی ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌یش، پێشنیارێكی له‌وشێوه‌یه،
مایه‌ی مه‌ترسیی راسته‌قینه‌یه له‌سه‌ر رۆڵ‌و به‌شداریی كورد له‌پڕۆسه‌ی
سیاسیی عیراقدا، چونكه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێیشنه‌كرێ، ده‌بێته به‌ڵگه له‌سه‌ر هه‌بونی
نیاز‌و ئاماده‌باشیه‌كی ده‌رونی‌و پلانی سیاسی به‌مه‌به‌ستی په‌ڕاوێزخستنی
كورد، به‌واتایه‌كی دی، ترسی ئێمه له‌و رۆحیه‌ته‌یه كه تاهه‌نوكه‌یش به‌ئاراسته‌ی
به‌ركه‌ناركردنی كورددا له‌نێو قوڵایی ده‌رونی بڕیاربه‌ده‌سته‌كان‌و شه‌قامی عه‌ره‌بیدا
هه‌یه، كه وه‌كو مینێكی شاراوه وایه‌و هاكا ته‌قیه‌وه، (واته هه‌ركات
توانییان كورد به‌ركه‌ناربكه‌ن)، بنه‌ماكانی پێكهێنانی عیراقێكی دیموكراسی‌و
فیدراڵی له‌بنه‌وه ده‌له‌رزێنێ‌و سه‌ره‌وژێری ده‌كات.
3- هه‌ڵوێستی كورد‌و شانده دانوستانكاره‌كه‌ی لایه‌نه كوردستانیه‌كان له‌به‌غداد،
سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره لاوازه‌ی كه ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی
ئاگاداری‌و خواستی كورده‌وه رێكه‌وتنێك له‌سه‌رپۆستی سه‌رۆككۆمار بكرێ، كورد
هه‌ڵوێستی چی ده‌بێ؟.. نه‌بونی وه‌ڵامێكی ئاماده‌و به‌هێزی ئه‌و پرسیاره‌و
ناڕونیی شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رێكی له‌وشێوه‌یه‌دا، ره‌نگه
لایه‌نه‌كانی تر هانبدات بۆ ئه‌وه‌ی بێ ترس له‌كاردانه‌وه‌یه‌كی دیاریكراوی
كورد، سه‌باره‌ت به‌پۆستی سه‌رۆككۆمار ئه‌سپی خۆیان تاوبده‌ن.
به‌كورتی، پێمانوایه ئه‌م سێ خاڵه، كۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیانه‌ن كه له‌سه‌ر
وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار دروستبون‌و پێویسته سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی
كوردستان بۆ هه‌ركام له‌و مه‌ترسیانه، رێگه‌چاره‌ی گونجاو گه‌ڵاڵه‌بكات‌و نه‌خشه
بۆ كۆی ئه‌گه‌رێكی له‌وشێوه‌یه دابنێ، نه‌بادا له‌چركه‌ساتێكی بێ ئاگاییدا بۆ
كورد بكرێته خورپه.
وێڕای ئه‌وه‌ی باسكرا، ده‌مه‌وێ لێره‌دا زۆر به‌كورتی له‌گۆشه‌یه‌كی تره‌وه
ئاماژه به‌و زیانه گه‌وره‌یه بده‌م كه دوچاری عیراق‌و سیستمی ئاسایشی هه‌رێمایه‌تی
ده‌بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌گه‌ره بوه راستی‌و كورد له‌یه‌كێك له‌پۆسته‌سیادیه‌كان
(به‌تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار) دورخرایه‌وه. بۆ ئه‌وه ده‌بێ بپرسین: راسته‌وخۆ
زیانه‌كانی په‌راوێزخستنی كورد چین؟
وه‌ڵامی پرسیارێكی له‌مشێوه‌یه به‌هێزترده‌بێ، ئه‌گه‌ر له‌گرێیه‌كی تره‌وه ده‌ستپێبكه‌ین،
عیراق له‌ئێستایشدا كه كورد به‌هه‌مو توانای خۆیه‌وه له‌به‌غداد له‌پرۆسه‌ی
سیاسی‌دا به‌شداره، كه‌چی هێشتا یه‌كێكه له‌ده‌وڵه‌ته شكستخواردوه‌كان (failed).
بۆ ئه‌مساڵ، له‌پاش به‌كاربردنی 90 هه‌زار سه‌رچاوه‌ی زانیاری له‌لایه‌ن گۆڤاری
(foreign policy)و (وه‌قفیه‌ی ئاشتی- fund for peace)ه‌وه بۆده‌ستنیشانكردنی ده‌وڵه‌تانی
شكستخواردو 177 ده‌وڵه‌ت به‌پۆلێنێكی چوار گروپی ده‌ستنیشانكران. جێگه‌ی سه‌رسامیه
كه عیراق له‌و ریزبه‌ندیه‌دا پله‌ی حه‌وته‌مین وڵات داگیرده‌كات له‌پاش هه‌ریه‌ك
له(سۆماڵ، چاد، سۆدان، زیمبابۆی، كۆنگۆ، ئه‌فغانستان)!
پێڕه‌وی سه‌ره‌كی له‌هه‌ڵبژاردنی ده‌وڵه‌ته‌كان له‌و ریزبه‌ندیه‌دا بریتیه‌له:
راده‌و پله‌ی شكستخواردنیان له‌ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان، وه‌ك هه‌ر
ده‌وڵه‌تێكی ئاسایی.
كه‌واته، تاچه‌نده ده‌وڵه‌تێك كه‌متر بتوانێ ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی له‌تانوپۆی
خاكی وڵاته‌كه‌یدا راپه‌ڕێنێ، به‌و ئه‌ندازه‌یه پله‌یه‌كی له‌پێشتر له‌ڕیزی ده‌وڵه‌ته
شكستخواردوه‌كاندا داگیرده‌كات. شكستهێنانی ده‌وڵه‌ته‌كانیش له‌ناوخۆدا، په‌یوه‌ندیه‌كی
توندوتۆڵی هه‌یه به‌سیستمی ئاسایش له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌و گۆڕه‌پانی هه‌رێمایه‌تیدا.
به‌درككردن به‌قه‌باره‌ی ئه‌و مه‌ترسیه‌ی كه ده‌وڵه‌تانی شكستخواردو دروستیده‌كه‌ن.
ده‌بینین ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمایه‌تی به‌شێوه‌ی ده‌سته‌جه‌معی به‌شداریده‌كه‌ن له‌چاره‌سه‌ری
ئه‌و كێشه‌یه‌ی له‌سۆماڵدا هه‌یه، یان هاوپه‌یمانیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رقاڵی
چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عیراق‌و ئه‌فغانستان ده‌كات.
تاكو ده‌وڵه‌ته‌كه فاشیلتربێت، ئه‌رك‌و مه‌ترسیی زیاتر بۆ وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی‌و
ته‌واوی وڵاتانی جیهانیش دروستده‌كات. لێره‌وه دێمه‌وه سه‌ر پرسیارێكی جه‌وهه‌ری‌و
ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ئێستا عیراق به‌به‌شداریی كوردیشه‌وه پله‌ی حه‌وته‌م ده‌وڵه‌تی
فاشیلی هه‌بێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر كورد له‌به‌شداری ده‌سه‌ڵات دوربخرێته‌وه، ئایا ده‌وڵه‌تی
عیراق ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كیی پێكهێنه‌ری خۆی له‌ده‌ستنادات؟ ئایا به‌و له‌ده‌ستدانه
ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی كه‌مئه‌ندام نابێت؟ ئایا له‌حاڵه‌تێكی وادا ده‌توانێت ئه‌ركه
رۆتینیه‌كانی راپه‌ڕێنێت؟.. تاد. وه‌ڵامی هه‌ركام له‌و پرسیارانه له‌م خاڵه‌دا
كۆده‌بنه‌وه: په‌راوێزخستنی كورد، ده‌وڵه‌تی عیراق به‌ره‌و پله‌كانی پێشوتری
شكستده‌بات، چونكه لانیكه‌م له‌وحاڵه‌ته‌دا ناتوانێ بچوكترین ئه‌ركی خۆی له‌هه‌رێمی
كوردستاندا رابپه‌ڕێنێت.
فاشیلبونی ده‌وڵه‌تی عیراقیش، گرفتێكی هێمنایه‌تی واگه‌وره دێنێته‌ئاراوه كه
به‌ته‌واوی هاوسه‌نگیی ستراتیژی له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌گۆڕێت‌و ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر
ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌ركی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه سیاسی‌و ئیداری‌و هێمنایه‌تی‌و
ستراتیژییه‌وه كه فاشیلبونی ده‌وڵه‌تی عیراق له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌یهێنێته‌كایه‌وه.
ئه‌ركێكی به‌و قه‌باره‌یه‌یش به‌توانای سنورداری ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه راناپه‌ڕێنرێ،
له‌وحاڵه‌ته‌یشدا ده‌رگای چه‌ندین ئه‌گه‌رو سیناریۆی تر له‌سه‌ر ناوچه‌كه ده‌كرێته‌وه،
كه هه‌موان ده‌زانین هۆكاره‌كه‌ی په‌راوێزخستنی كورده (به‌تایبه‌ت له‌پۆستی سه‌رۆككۆمار)،
به‌ڵام كه‌سمان نازانین ده‌ره‌نجامه‌كانی چی ده‌بن؟
mashxal.kurd@gmail.com
بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته سود وه‌رگیراوه له:
- www.taqrir.orgراپۆرتێكی تایبه‌ت به‌پێوه‌ری شه‌شه‌مین ساڵه‌ی ده‌وڵه‌ته
شكستخواردوه‌كان.