
هه‌ندێ دایك‌و باوك منداڵه‌كانیان له‌كۆڵان په‌روه‌رده‌ده‌كه‌ن
چاو‌دێر- هێمن له‌تیف:
هه‌ندێ دایك‌و باوك منداڵه‌كانیان له‌كۆڵان په‌روه‌رده‌ده‌كه‌ن‌و، ئه‌و منداڵانه
كاتی رۆژانه‌یان له‌كۆڵاندا به‌سه‌رده‌به‌ن‌و ده‌بنه‌هۆی بێزاركردنی خه‌ڵك، ئه‌مه‌یش
به‌بۆچونی شاره‌زایانی په‌روه‌رده‌ی منداڵ، كاریگه‌ریی خراپی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
په‌روه‌رده‌یی‌و ته‌ندروستی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و به‌پێویستی ده‌زانن، له‌و روه‌وه
دایكان‌و باوكان هۆشیاربكرێنه‌وه.
ئه‌نوه‌ر قادر، هاوڵاتی، باسله‌وه‌ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك بێزار بوه له‌ده‌ست
منداڵی گه‌ڕه‌ك، بڕیاریداوه خانوه‌كه‌ی بفرۆشێت‌و بچێته گه‌ڕه‌كێكی چۆڵ، چونكه
ئه‌و منداڵانه به‌یانی تادره‌نگانێكی شه‌و له‌به‌رده‌رگان‌و دایك‌و باوكیان
لێیان ناپرسنه‌وه، چونكه باوكیان ده‌چێت بۆ ده‌وام‌و منداڵه‌كانیش به‌قسه‌ی
دایكیان ناكه‌ن. پێشیوایه، په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ به‌و شێوه‌یه‌و له‌كۆڵاندا،
ئاینده‌یه‌كی باشی لێناكه‌وێته‌وه، چونكه فێری چه‌ندین قسه‌ی خراپ‌و كرده‌وه‌ی
نه‌شیاوده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی سلێمانی، سه‌نته‌ری به‌رگری له‌مافه‌كانی منداڵانی
كوردستان، رونیده‌كاته‌وه: ئه‌و منداڵانه‌ی ره‌وشی ئابورییان ناله‌باره، به‌تایبه‌ت
له‌پشوی هاویندا زۆرتر ده‌چنه كۆڵانه‌كان، ئه‌مه‌یش ده‌بێته‌هۆی بێزاركردنی
هاوڵاتیان.
كامه‌ران له‌تیف، باس له‌وه‌یشده‌كات: به‌هۆی ئه‌و كاته زۆره‌ی منداڵان به‌تایبه‌ت
له‌پشوی هاویندا هه‌یانه، ده‌چنه كۆڵان‌و سه‌رقاڵناكرێن به‌هه‌ندێك خولی په‌روه‌رده‌ییه‌وه،
ئه‌مه‌یش كاریگه‌رییه‌كی خراپیی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و په‌روه‌رده‌یی‌و ته‌ندروستی ده‌بێت.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، وایده‌بینێت، په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ ئه‌ركێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه،
بۆیه پێویسته حكومه‌ت به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی بگرێته‌ئه‌ستۆ، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت
منداڵێك په‌روه‌رده بكات‌و له‌ئاینده‌دا پشتیان پێببه‌سترێ، به‌رپرسایرێتیی دوه‌میش،
له‌سه‌ر شانی دایك‌و باوكه.
شاره‌زایه‌كی بواری منداڵان، ئاشكرایده‌كات: منداڵ له‌كۆڵان فێری جنێودان‌و قسه‌ی
بازاڕی، یان فێربونی ململانێی ناڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گروپه منداڵه‌كانی هاوته‌مه‌نی
خۆی‌و فێربونی وشه‌ی ناڕه‌واو ناشیرین ده‌بێت.
میران نه‌جات، وتی "منداڵانی كۆڵان فێری به‌پابه‌ندنه‌بون به‌كاتی گه‌ڕانه‌وه
بۆ ماڵه‌وه ده‌بن، ئه‌گه‌ر منداڵێ به‌خێوكاری لێی نه‌پرسێته‌وه‌و كاتی بۆ
دیارینه‌كات، گرفته‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێت". باسی له‌وه‌یشكرد: منداڵانی كۆڵان به‌شێوه‌ی
گروپ ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر بوكه‌ڵه‌و منداڵی له‌خۆیان بچوكتر‌و به‌ردكێشان
به‌ده‌رگای ماڵاندا‌و روشاندنی ئۆتۆمبێل، بۆیه ده‌بێت دایك‌و باوكان
هۆشیاربكرێنه‌وه.