
ئه‌مجاره په‌یڕه‌و به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێده‌كه‌ین
سازدانی: ئاواره جاف‌و یادگار فه‌تاح
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، مه‌كته‌بی رێكخستنی
یه‌كێتی، به‌منزیكانه كۆنفراس ئه‌نجامده‌دات‌و په‌یڕه‌وێكی ناوخۆ داده‌نێت.
مه‌حمود سه‌نگاوی، كه ئێستا سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌نده‌كانی سنوری گه‌رمیانه، له‌م
چاوپێكه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ "چاو‌دێر"، ره‌وشی یه‌كێتی له‌دوای كۆنگره‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت‌و
خۆیشی بۆ كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له‌سنوری مه‌ڵبه‌نده‌كانی گه‌رمیاندا داناوه. راشیده‌گه‌یه‌نێت،
"ئه‌مجاره په‌یڕه‌و به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێده‌كه‌ین".
چاو‌دێر: هه‌ندێ له‌ئه‌ندامانی كۆنگره كه پاڵێوراوی سه‌ركردایه‌تی‌و
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیش بون له‌دوای كۆنگره ره‌خنه‌یان هه‌بو؟
مه‌حمود سه‌نگاوی: هه‌ر ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆنگره كه ره‌خنه‌یان له‌كۆنگره
ده‌گرت، له‌یه‌كه‌م رۆژی كۆنگره تا رۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌یان لێدوان‌و وتاریان سه‌باره‌ت
به‌سه‌ركه‌وتن‌و باشیی كۆنگره، له‌ڕۆژنامه‌كاندا بڵاوكردوَته‌وه، به‌ڵام هه‌ر
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌واوبو ئه‌وان ده‌رنه‌چون، یه‌كسه‌ر كۆنگره‌و حزبه‌كه‌شیان
لا خراپ بو، بۆیه كه‌وتنه ره‌خنه‌گرتن.
چاو‌دێر: دانانی تۆ بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی مه‌ڵبه‌نده‌كانی
گه‌رمیان، بڕیاری حزب بو؟
مه‌حمود سه‌نگاوی: من كادرێكی حزبیم‌و ئیلتیزام به‌بڕیاره‌كانی حزبه‌وه
ده‌كه‌م، له‌وكاته‌ی كه پۆسته‌كانیان دابه‌شكرد ته‌نها كه‌س بوم كه ده‌ستم هه‌ڵنه‌بڕی
بۆ خۆم‌و لێره دایاننام، به‌ڵام ئه‌وه فه‌رمانێكی حزبیه‌و بۆ هه‌ركوێم بنێرن
جێبه‌جێیده‌كه‌م‌و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م.
چاو‌دێر: باس له‌كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری ده‌كرێت له‌سنوری مه‌ڵبه‌نده‌كانی
گه‌رمیان‌و تۆش به‌و مه‌به‌سته دانراوی ئه‌مه تاچه‌ند وایه؟
مه‌حمود سه‌نگاوی: ئێمه به‌پێی په‌یڕه‌و بڕیاره‌كانی مه‌كته‌بی
سیاسی، كارده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیارێك بێته خواره‌وه جێبه‌جێیده‌كه‌م، له‌خواریشه‌وه
ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌ندام‌و كادرێكی یه‌كێتی له‌سنوره‌كه‌دا بزانم باش نیه‌و به‌كه‌ڵكی
یه‌كێتی نایه‌ت، راپۆرتی خۆم به‌رزده‌كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لاببرێت یان نا، به‌ڵام
تائێستا راپۆرتی له‌و جۆره‌م نه‌كردوه، جگه له‌و راپۆرتانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ئه‌م
چه‌ند رۆژه‌دا چه‌ندین كۆبونه‌وه‌و سه‌ردانم كردوه‌و راپۆرتی خۆم‌و راو بۆچونی
خۆم ده‌ربڕیوه‌و داومه‌ته ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی.
چاو‌دێر: باس له‌به‌ستنی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌كرێت،
ئایا ئه‌و كۆنفرانسه به‌مزوانه ده‌كرێت؟
مه‌حمود سه‌نگاوی: كاك عیماد له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوه، تازه گه‌ڕٍاوه‌ته‌وه
له‌م رۆژانه‌دا مه‌كته‌بی رێكخستن‌و مه‌ڵبه‌نده‌كان كۆده‌كاته‌وه‌و كۆبونه‌وه‌یان
پێده‌كات له‌سه‌ر چۆنێتیی به‌ستنی كۆنفرانسی مه‌كته‌بی رێكخستن‌و په‌یڕه‌وێكیش
بۆ مه‌كته‌بی رێكخستن داده‌نرێت، له‌م ماوه‌یه‌شدا كۆنفرانسی مه‌كته‌بی رێكخستن
ده‌به‌سترێت.
چاو‌دێر: ده‌وترێت له‌نێو یه‌كێتیدا سزا‌و پاداشت بۆ ئه‌ندامانی
حزب نیه؟
مه‌حمود سه‌نگاوی: ئێمه په‌یڕه‌ومان هه‌یه، له‌په‌یڕه‌ودا هه‌مو
شتێكمان داناوه، ئه‌مجاره‌یان به‌ته‌واوی جێبه‌جێده‌كرێت.
چاو‌دێر: تۆ وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، به‌رنامه‌ت
چییه بۆ كێشه‌ی ئه‌منیی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان؟
مه‌حمود سه‌نگاوی: عیراق جگه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست خراپیی
ره‌وشی ئه‌منیه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌تایبه‌ت به‌ده‌ست كۆنه به‌عسی‌و تێرۆریسته‌كانه‌وه،
ره‌وشێكی زۆر ناله‌باره، بۆ تێكدانی ئارامیی وڵات، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین به‌هه‌ر
رێگایه‌ك بێت، به‌ڕێگای دیالۆگ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی به‌غداد قسه بكه‌ین، بۆ
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م ره‌وشه‌ی ناوچه‌كه‌ی تێكه‌وتوه.
مه‌حمود سه‌نگاوی
- 1967بوه‌ته ئه‌ندامی پارتی
- 1976 په‌یوه‌ندی به‌شۆڕشی نوێوه كردوه
- 1977 بۆته پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی
- ئێستا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی‌و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌نده‌كانی
گه‌رمیانه