
هیچ داهاتێكی نه‌وت له‌وه‌زاره‌تی دارایی بونی نییه
سازدانی: ستار باقی
وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، ئاشكرایده‌كات، هیچ داهاتێكی نه‌وت له‌وه‌زاره‌تی
دارایی بونی نییه، "به‌ڵام سوربونی ئێمه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی
ناچاركرد حساباتێك بۆ ئه‌و پارانه بكاته‌وه".
بایز تاڵه‌بانی، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ "چاو‌دێر"، ئاماژه به‌وه‌یشده‌كات،
بودجه‌و میلاكاتی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌غداده‌وه دیاریده‌كرێت، ئه‌گه‌ریش ئه‌و
بودجه‌یه‌ی عیراق نه‌بێت، بارودۆخی هه‌رێم بۆ پێش ساڵی 2003 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ناوبراو، راشیده‌گه‌یه‌نێت، "كه‌مبونه‌وه‌ی بودجه‌ی یه‌كێتی‌و پارتی كاریگه‌ریی
كردۆته‌سه‌ر كاروباره‌كانی ئه‌و دو حزبه".
چاو‌دێر: هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی دامه‌زراندن بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
بایز تاڵه‌بانی: بودجه‌و میلاكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌غداد دیاریده‌كرێت،
دوای ئه‌وه میلاك‌و بودجه ده‌چێته پارله‌مانی كوردستان، له‌وێیش به‌گوێره‌ی
بودجه‌ی ئێمه، په‌سه‌ندده‌كرێت، واته میلاكه‌كه وه‌كو پاره‌كه په‌سه‌ندده‌كرێت،
پاشان ئه‌و میلاكانه سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كانن‌و ئه‌وانن ده‌توانن ئه‌وه‌نده
دابمه‌زرێنن كه په‌سه‌ندكراوه.
چاو‌دێر: بۆچی سولفه‌ی هاوسه‌رگیری، ته‌نها فه‌رمانبه‌ران
ده‌گرێته‌وه؟
بایز تاڵه‌بانی: داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها ئه‌و له17%یه له‌به‌غداد
پێمانده‌درێ، گومرگ‌و باجیش هه‌مو بۆ به‌غداد ده‌چێته‌وه، بۆیه ئه‌و رێژه‌یه‌یش
دوای ده‌ركردنی نه‌فه‌قه‌ی سیادی‌و شتی دیكه، پێمانده‌درێ، بۆیه ئه‌وه‌ی
ده‌درێته ئێمه له‌نێوان 11% بۆ 12%و شتێك ده‌بێت. ئه‌وه‌یش دابه‌شی سه‌ر دوانزه
مانگ كراوه‌و به‌سێ وه‌جبه‌یش ده‌مانده‌نێ، بۆیه ئێستا توانای ئه‌وه‌مان نییه
سولفه‌ی هاوسه‌رگیری بده‌ینه هه‌مو هاوڵاتیه‌ك. وه‌زیری دارایی عیراقیش خۆی
وتی، ئێمه رێژه‌ی 11%بۆ 12%ی داهاتمان داوه‌ته حكومه‌تی هه‌رێم، نه‌وه‌كو
17%.
چاو‌دێر: كردنه‌وه‌ی لقه‌كانی بانكی عیراقی به‌كوێ گه‌یشت؟
بایز تاڵه‌بانی: وه‌زیری دارایی عیراق، خۆی به‌ڵێنی ئه‌و كاره‌ی
پێداین، دوای مانگێك ده‌نگیان نه‌بو، ئێمه نوسراوێكی وه‌بیرهێنانه‌وه‌مان
ئاراسته‌كردن، به‌ڵام دیسان وه‌ڵامیان نه‌بو، جارێكی دیكه نوسراومان كرده‌وه،
ئه‌وان ده‌ڵێن ئێمه له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆمانین، به‌ڵام چاوه‌ڕێی دۆزینه‌وی
میكانیزمی گونجاو ده‌كه‌ین.
چاو‌دێر: داواتان له‌هاوڵاتیان كرد، له‌بونی گه‌نده‌ڵی
ئاگادارتانبكه‌نه‌وه، ئه‌ی رۆڵی چاودێریی دارایی چیه؟
بایز تاڵه‌بانی: ئه‌وه بڕیارێكی عیراقی بو، زیاتریش په‌یوه‌ندیی به‌گومرگه‌كانه‌وه
هه‌بو، ئێمه‌یش گشتاندمان. ئێستا چاودێریی دارایی رۆلێكی ئه‌كتیڤ ده‌بینێ، سزای
دارایی زۆر كه‌س دراوه‌و چه‌ندین كه‌سیش گوازراونه‌ته‌وه. راسته گه‌نده‌ڵی، دزی‌و
ته‌زویراتیش هه‌یه، به‌ڵام كوردستان به‌راورد به‌عیراق رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی تێیدا
زۆر زۆر كه‌متره.
چاو‌دێر: ئه‌گه‌ر هه‌ردو دیوانی چاودێریی دارایی یه‌كیاننه‌گرته‌وه،
ئایا نه‌سریه‌و بودجه‌یان لێده‌بڕن؟
بایز تاڵه‌بانی: ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به‌پارله‌مانه‌وه هه‌یه.
چاو‌دێر: باس له‌وه ده‌كرێت، هه‌ندێك وه‌زاره‌ت میزان
موراجه‌عه‌و خه‌رجیه‌كانی دواده‌خات، كامانه‌ن ئه‌و وه‌زاره‌تانه؟
بایز تاڵه‌بانی: ئێمه ئه‌گه‌ر مانگانه میزان موراجه‌عه‌ی خۆمان نه‌ده‌ینه
به‌غداد، ئه‌وان پاره‌مان پێناده‌ن، رێكه‌وتێك دیاریكراوه، ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا نه‌ینێرن
ئێمه‌یش بودجه‌كه‌یان ناده‌ینێ. چونكه واده‌كات میزان موراجه‌عه نه‌نێرینه به‌غداد‌و
پاره‌مان پێنه‌ده‌ن. پێشتر ئه‌وه هه‌بو، به‌ڵام دو ساڵه ئه‌وه نه‌ماوه. ئه‌وه‌یش
بڕیاری پارله‌مان بو، كه له‌كاتی دواخستنی میزان موراجه‌عه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ
بكرێ.
چاو‌دێر: وتت، داهاتی هه‌رێم ته‌نها ئه‌وه‌یه كه له‌به‌غداده‌وه
دێ، ئه‌ی داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌فرۆشرێت به‌ده‌ره‌وه، بۆ كێیه؟
بایز تاڵه‌بانی: قسه‌ی خۆمان كردوه‌و هیچ حیساباتێكی پاره‌ی نه‌وتیش
له‌لای ئێمه نییه‌و وه‌رماننه‌گرتوه، ئێمه‌یش سوربوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌و
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی ناچاركرد، كه ئه‌و پارانه‌ی هه‌بوه‌و هه‌یه،
ده‌بێ حیساباتی بۆ بكرێته‌وه‌و تیایدا دابنرێت. وه‌زاره‌تی نه‌وتیش داوای
حیسابیان كردوه‌و حیسابیشیان بۆ خۆیان كردۆته‌وه.
چاو‌دێر: له‌توانای حكومه‌تدا هه‌یه، موچه زیاد بكات؟
بایز تاڵه‌بانی: ئێمه له‌گه‌ڵ زیادكردنی موچه‌داین، به‌ڵام په‌یوه‌سته
به‌چه‌ندێتیی بودجه، پێشموایه هاوڵاتی‌و فه‌رمانبه‌ر هه‌قه داوای چاككردنی
بازاڕ بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر موچه زیادبكرێ، نرخیش به‌رزده‌بێته‌وه.
چاو‌دێر: ئه‌گه‌ر ئه‌و له17%یه نه‌درێته هه‌رێم، حكومه‌ت
له‌توانای هه‌یه، درێژه به‌كاره‌كانی بدات؟
بایز تاڵه‌بانی: ئه‌گه‌ر ئه‌و داهاته نه‌مێنێت، ده‌بێت ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه
سه‌ر وه‌زعه كۆنه‌كه‌ی جارانی خۆمان، واته پێش 2003 كه خۆمان خۆمان ده‌ژیاند،
به‌ڵام ئومێده‌وارم ئه‌وه هه‌رگیز رونه‌دات، چونكه ئێمه له‌داهاتی عیراقدا هاوبه‌شین.
چاو‌دێر: هۆی دواكه‌وتنی موچه‌ی هه‌ندێ له‌وه‌زاره‌ته‌كان
بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ نمونه ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه؟
بایز تاڵه‌بانی: هه‌ر وه‌زاره‌تێك كه موچه دواده‌خات، هیچ په‌یوه‌ندیی
به‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به‌وه‌زاره‌ته‌كه‌وه خۆی
هه‌یه، بۆیه نابێت بڵێی وه‌زاره‌تی دارایی هۆكاره.
چاو‌دێر: له‌باره‌ی بودجه‌ی حزبه‌كانه‌وه، چ
گۆڕانكارییه‌ك هه‌یه؟
بایز تاڵه‌بانی: دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه، بڕیاردرا رێژه‌یه‌ك
وه‌ك سولفه بدرێته حزبه‌كان، كه 90 ملیار دینار بو، تا یاسای حزبه‌كان ده‌رده‌چێ،
به‌گشتی بودجه‌ی حزبه‌كان كه‌منه‌بۆته‌وه، به‌ڵكو زۆرترین بودجه كه كه‌مبۆته‌وه
بودجه‌ی یه‌كێتی‌و پارتیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاره‌كه وابڕوات، واته ئه‌و 90
ملیار دیناره‌ی دراوه، به‌شناكات‌و ده‌بێ بوه‌ستین، چونكه تاوه‌كو ئێستا یاسای
حزبه‌كان ده‌رنه‌چوه. كاتێكیش یاسای حزبه‌كان ده‌رچو، ئه‌و حزبه‌ی وه‌ریگرتوه،
ئه‌گه‌ر تا ئێستا بودجه‌كه‌ی، یان سولفه‌كه‌ی له‌خۆی زیادبوبێ، له‌دوای په‌سه‌ندكردنی
یاساكه‌وه، ده‌بێت لێیوه‌ربگیرێته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌میشی وه‌رگرتبێت، پێیانده‌ده‌ینه‌وه،
بۆیه كه‌میی بودجه‌یش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كاربكاته سه‌ر ئیشوكاره‌كانی هه‌ردو
حزبی یه‌كێتی‌و پارتی. له‌گه‌ڵ ده‌رچونی یاسای حزبه‌كانیش ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌رده‌بێت.
چاو‌دێر: چۆن چاره‌سه‌ریی بودجه‌ی سه‌نته‌رو رێكخراو‌و
كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن؟
بایز تاڵه‌بانی: لیژنه‌یه‌كمان له‌نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و
وه‌زیری رۆشنبیری‌و من، هه‌روه‌ها مه‌لیحه‌خان‌و كاك ره‌شید تاهیر پێكهێنا، ئه‌وه‌ی
ئێستایش ده‌درێته سه‌نته‌رو رێكخراوه‌كان، كرێی خان‌و و نه‌سریه‌ی به‌رده‌سته،
ئه‌وه‌یش به‌یاسا رێكده‌خرێته‌وه، ئه‌وسا به‌پرۆپۆزه‌ڵ داوای پاره ده‌كه‌ن‌و
ئێمه‌یش به‌ش به‌ش ده‌یانده‌ینێ. ئه‌و لیژنه‌یش به‌كاری چاودێریكردنیان هه‌ڵده‌ستێ،
هه‌ر به‌مشێوه‌یه كارده‌كه‌ین. هه‌ر كه‌سێك موسته‌حه‌ق بێت، به‌دڵنیاییه‌وه
وه‌ریده‌گرێت، هه‌ركه‌سێكیش بنه‌مای وه‌رگرتنی پاره‌ی نه‌بێ، پێینادرێت.
بایز سه‌عید تاڵه‌بانی
- 1944 له‌كه‌ركوك له‌دایكبوه
- ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌و 41 ساڵه فه‌رمانبه‌ره
- 12 خولی دارایی بینیوه
- له2002ه‌وه بۆته وه‌زیری دارایی