ره‌عد حه‌مودی‌و حسێن سه‌عید سوپاسی
به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار‌و لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان ده‌كه‌ن
سایتی چاو‌دێر:
له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی نێوان یه‌كێتی تۆپی
پێی عێراق‌و لیژنه‌ی ئۆلۆمپی عێراق سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی تۆپی پێ،
به ده‌ست پێشخه‌ری لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان‌و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی به‌رێز
مه‌لا به‌ختیار سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی، هه‌ردولا رێكه‌وتن له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
یه‌كێتی تۆپی پێ..
شه‌وی رابردوو به ده‌ست پێشخه‌ری لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان‌و ئاماده‌بونی به‌رێز
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی، هه‌ریه‌ك له ره‌عد حه‌مودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی
كوردستان‌و حسێن سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق كۆبونه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی چڕ‌وپڕ كرا له‌باره‌ی رێوشوێنی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و
قه‌یرانه‌ی توشی بواری وه‌رزشی عێراق وه‌و كه ره‌نگه به هۆیه‌وه عێراق له‌لایه‌ن
یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وله‌تیه‌وه توشی سزادان ببێت‌و دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی
درێژخایه‌ن‌و هه‌وڵی گه‌وره‌ی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان به تایبه‌ت به‌رێز مه‌لا
به‌ختیار سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی، هه‌ردولا رێكه‌وتن له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنی
یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بۆ كاتێكی نادیار.
دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش، هه‌ریه‌ك له حسێن سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێ‌و ره‌عد
حه‌مودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی ئه‌نجامی گفتوگۆكانیان راگه‌یاند‌و ستایش‌و
سوپاسی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان‌و به‌رێز مه‌لا به‌ختیاریان كرد بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی
گێڕاویانه هه‌میشه له‌پێناو خزمه‌ت كردن به وه‌رزش له عێراق به‌گشتی‌و
دورخستنه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری سزادان له‌لایه‌ن ناوه‌نده وه‌رزشی یه نێوده‌وله‌تیه‌كانه‌وه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد: هه‌ردولا بۆ دورخستنه‌وه‌ی تۆپی پێی عێراق له سزادان
رێكه‌وتن له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیه‌كه.
بریاربوو رۆژی شه‌ممه هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به‌رێوه بچێت به‌ڵام
به هۆی ئاماده‌نه‌بونی ژماره‌ی پێویستی ئه‌ندامانه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژ
دواخرا، پاش ده‌ست پێشخه‌ریه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستانیش بریار درا كه بۆ
كاتێكی تر دوابخرێ.