موقته‌دا سه‌در سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات
سایتی چاو‌دێر- تایبه‌ت:
به‌مه‌به‌ستی وتووێژكردن له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئێستای عێراق‌و چۆنیه‌تی
پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، موقته‌دا سه‌دری سه‌رۆكی ڕه‌تی سه‌در ده‌گاته هه‌ولێری
پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان..
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن‌و چۆنه‌یه‌تی دیاری كردنی میكانیزمی پێكهێنانی حكومه‌تی
داهاتووی عێراق، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی
كوردستان، بڕیاره له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستان كۆبێته‌وه‌و ڕه‌وشی ئێستای عێراق‌و چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی
نوێی‌و بارودۆخی سیاسی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق تاوتوێ بكه‌ن.
پێشتر دكتۆر فوئاد حسێن له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: موقته‌دا سه‌دری
سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در به‌ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه كردووه‌و
كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره په‌یوه‌ندی پێوه بكات.
وتیشی: ڕه‌وتی سه‌درو خودی موقته‌دا سه‌دریش، ده‌خوازێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان
ڕه‌وتی سه‌در له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زیاتر قوڵتر‌و فراوانتر بكاته‌وه.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕونیشی كرده‌وه: ئه‌م په‌یوه‌ندیه
هه‌نگاوێكی باش‌و پۆزه‌تیڤه له نێوان ڕه‌وتی سه‌درو هه‌رێمی كوردستان‌و بۆ ئاینده‌یه‌كی
نزیكیش ئه‌گه‌ر حكومه‌تی نوێ له عیراقدا دامه‌زرا، ده‌تواندرێ هاوكاری له نێوان
هه‌ردوولا هه‌بێت.
دووپاتیشیكرده‌وه: ئه‌گه‌ر موقته‌دا سه‌در بیه‌وێت سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات،
ئه‌وا وڵاتی خۆیه‌تی‌و بێگومان هه‌موو كه‌س پێشوازی لێده‌كات‌و جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستانیش پێشوازی لێده‌كات.