سه‌لام زۆبه‌عی: حكومه‌تی مالكی سه‌ره‌ڕۆیی
ده‌كات‌و خه‌ڵكی عێراق له توانایدا نه‌ماوه چوار ساڵی دیكه‌ش چاوه‌ڕێی موغامه‌ره‌كانی
مالكی بێت
سایتی چاو‌دێر: ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانییدا هۆكاری پێكنه‌هێنان‌و دواكه‌وتنی حكومه‌تی داهاتووی وڵات راده‌گه‌یه‌نرێت..
سه‌لام زۆبه‌عی رایگه‌یاند: تا ئێستا لایه‌نه‌كان نه‌یانتوانییوه بگه‌نه رێككه‌وتن
بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی وڵات.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی عێراقییه وتیشی: ئه‌مڕۆ شه‌ممه
"24/7" له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، كه له به‌غدای پایته‌خت سازیده‌كات
هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت ئاشكرا ده‌كات.
ئاشكراشیكرد: له‌و میانه‌یه‌دا گه‌ڵاڵه‌یه‌كی نوێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی
عێراق ده‌خاته‌ڕِوو به‌جۆرێك هاوڵاتییانی عێراق له سایه‌یدا سوودمه‌ند بن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: حكومه‌تی مالكی سه‌ره‌ڕۆیی ده‌كات‌و خه‌ڵكی عێراق له
توانایدا نه‌ماوه چوار ساڵی دیكه‌ش چاوه‌ڕێی موغامه‌ره‌كانی مالكی بێت له‌كاتێكدا
كه حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌یتوانی سه‌روه‌ری‌و ئه‌منییه‌ت بۆ خه‌ڵكی عێراق دابین بكات.