له‌كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی لایه‌نه
سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم، پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه
سایتی چاو‌دێر- تایبه‌ت:
له‌كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوودا كه‌بڕٍیاره لایه‌نه سیاسییه‌كان
له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌نجامی بده‌ن، پێویسته پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت
یه‌كلایی بكرێته‌وه.
چاودێرێكی سیاسی تایبه‌ت به سایتی چاودێری
ڕایگه‌یاند:
پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی داهاتوو زۆر له‌كاتی خۆی دواكه‌وتووه بۆیه پێویسته
یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌هه‌ولێر ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكرێته‌وه‌و بۆشایی سیاسی
عێراق پڕ بكرێته‌وه.
وتیشی: كاتی ئه‌وه هاتووه سه‌ركرده سیاسیه‌كانی عێراق به‌ئه‌ركی ده‌ستووریی
خۆیان هه‌ستن‌و كۆتایی به‌و ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت بێنن‌و ده‌نگ‌و پاڵپشتی
لایه‌نگرانیان له‌بیر نه‌كه‌ن كه‌له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی "7/3"، متمانه‌یان پێ به‌خشیون.
ئه‌و چاودێره سیاسیه ڕونیشی كرده‌وه: پێویسته چیتر عێراق نه‌كه‌وێته ژێر پاڵه‌په‌ستۆكانی
پێشنیاری وڵاتانی دراوسێ‌و پێویسته خۆیان به‌زووترین كات پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ
رابگه‌یه‌نن.
جه‌ختیشی كرده‌وه: له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی كه بڕیاره له یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتووی له‌هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌بچێت‌و بڕیاریشه "سه‌ركرده‌ی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا، ره‌وتی سه‌درو، سه‌رۆكی
لیستی عێراقیه" ئاماده‌ی بن.
وتیشی: پێویسته چیتر كات به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن‌و هه‌موو لایه‌نه‌كانی عێراق سازش له‌سه‌ر
هه‌ندێك له مافه‌كانیان بكه‌ن بۆ ده‌رچوون له‌و ته‌نگژه‌یه‌ی ئێستا.
ڕایگه‌یاند: پێویسته له‌و كۆبونه‌یه‌دا كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام
ده‌درێ لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: كه ئومێد هه‌یه ئه‌مجاره لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن،
چونكه دوای چوار مانگ له گفتوگۆی‌و كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیای لیسته‌كان نه‌گه‌شونه‌ته
هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقه‌وه.