حكومه‌تی فیدراڵ قه‌ره‌بووی
گوندنشینه زیانلێكه‌وتووه‌كانی سنوری هه‌رێم ده‌كاته‌وه
سایتی چاو‌دێر- تایبه‌ت: دوا به‌دوای
بۆردومانكردنی ناوچه گوندنشینه‌كانی سنوری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی
ئێرانه‌وه، زیانلێكه‌وتووانی بۆردومانه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه قه‌ره‌بوو
ده‌كرێنه‌وه..
عه‌لی ده‌باغ رایگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌مه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌بودجه‌ی یه‌ده‌گی
ساڵی "2010"دا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕه پاریه‌كی دیاریكراو نیشانداوه
بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتووانی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست
سایتی چاو‌دێر كه‌وتووه ڕایگه‌یاندووه: ئه‌نجوومه‌نی
وه‌زیران به‌سه‌ر په‌رشتی وه‌زاره‌تی زانست‌و ته‌كنه‌لۆژیاو به‌جۆرێك كه هه‌ر یه‌ك
له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و به‌رگری‌و پلان داننان‌و ته‌ندروستی بڕیاری داوه لیژنه‌یه‌كی
نشتیمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاره‌ساته سروشتییه‌كان دابنرێت.