یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا فرانك
ریبێری‌و هاوڕێی هێرشبه‌ری له‌یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كه‌ریم به‌نزیمه دووچاری
دانیشتنێكی لێكۆڵینه‌وه بوون له‌لایه‌ن پۆلیسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌شفرۆشی
له‌پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا..
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه فرانس پرێس له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌وه بلاَویكردۆته‌وه پۆلیس له‌مانگی نیسانی رابردوودا داوای له‌به‌نزیمه
كردبوو كه ئیفاده‌ی خۆی بدات له‌باره‌ی بلاَوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی
په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌كچه له‌شفرۆشه‌كان كه ته‌مه‌نی له‌خوار
18ساڵییه‌وه‌یه، به‌مه‌ش به‌نزیمه ده‌بێته سێیه‌م یاریزانی فه‌ڕه‌نسی پاش
ریبێری‌و سیدنی گۆفۆ كه ناوی ده‌چێته ریزی ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌م كاره‌دا
تێوه‌گلاون.
زه‌هیه دهار یه‌كێك له‌كچه له‌شفرۆشه‌كان به‌لێكۆڵه‌رانی راگه‌یاندبوو كه په‌یوه‌ندی
سێكسی له‌گه‌ڵ به‌نزیمه‌ی ته‌مه‌ن 22ساڵ ئه‌نجام داوه له‌ساڵی 2008دا‌و كاتێك
ئه‌م ته‌مه‌نی 16ساڵ بووه. له فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ
كچێك كه ته‌مه‌نی له‌هه‌ژده ساڵ كه‌متر بێت به‌تاوان ده‌ژمێردرێت‌و ئه‌و كه‌سه‌ی
كارێكی وه‌ها بكات بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ زیندانی ده‌كرێت‌و ده‌بێت 45هه‌زار یۆرۆش
باجی ئه‌و كاره بدات.
زه‌هیه له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت كه هه‌مان كاری له‌گه‌ڵ فرانك ریبێری ته‌مه‌ن
27ساڵ ئه‌نجامداوه له‌ساڵی 2009، واته ته‌مه‌نی 17ساڵ بووه به‌لاَم بۆ سیدنی
گۆفۆ ده‌ڵێت كاتێك ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام داوه كه ته‌مه‌نی سه‌روو 18ساڵ بووه.
شایه‌نی باسه ئه‌م كه‌یسه له‌وه ده‌چێت ببێته هۆی دووپاتكردنه‌وه‌ی گومانه‌كان
ده‌رباره‌ی بوونی باندێكی له‌شفرۆشی له "كافیه زمان"دا كه‌یه‌كێكه له‌یانه
شه‌وانه‌كان له‌شه‌قامی "شانزیلیزیه"ی به‌ناوبانگ له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسادا
كه جارجار هه‌ندێك له‌یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و ولاَته له‌و یانه‌یه‌دا ده‌بینرێن.