
چاو‌دێر:
كاروان عومه‌ر-ی شانۆكار‌و سه‌ماكار، پێداگۆكێك له‌بواری سه‌مای هاوچه‌رخدا، بۆ یه‌كه‌مجار
وه‌ك شانۆكار‌و سه‌ماكارێكی كورد، به‌نمایشی سه‌مای "تاریكترین میلۆدی" به‌شداری
فێستیڤاڵی جالا-ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌وڵاتی یابان كرد..
له‌باره‌ی به‌شداریكردنی له‌و فێستیڤاڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌دا، كاروان رایگه‌یاند:
وه‌ك سه‌ماكار‌و شانۆكارێكی كورد، به‌نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتی سویسرا به‌شداریی خولی
ئه‌مساڵی فێستیڤاڵی جالام كرد‌و رۆژی 14ی ئه‌م مانگه نمایشی تاریكترین میلۆدی-م
نمایشكرد.
چیرۆكی نمایشی تاریكترین میلۆدییش، باسی مرۆڤێك ده‌كات به‌دوای بونیدا، وه‌ك
مرۆڤێكی ئازاد له‌نێو كولتوره جیاوازه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت، له‌دوای ژیانێكی پر مه‌ترسی
له‌تاریكترین ساته‌وه‌خته‌كانی دڕنده‌یی‌و كوشتن‌و له‌ناوبردنی ژیانی ئارامیی
مرۆڤایه‌تیدا خۆی ده‌دۆزێته‌وه، ئه‌م میلۆدییه سه‌مایه‌یش 40 خوله‌كه‌و نمایشه‌كه
ئاماده‌كردنێكی نوێیه، تایبه‌ته به‌فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی (جالا)، سه‌ما‌و
جوڵه‌كان راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وتن به‌بینه‌ر ده‌ستپێده‌كات.
كاروان عومه‌ر، به‌شی شانۆی ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدادی ته‌واوكردوه،
ساڵی 2009 بڕوانامه‌ی ماسته‌ری به‌پله‌ی نایاب له‌پێداگۆكێكی سه‌مای هاوچه‌رخ-دا له‌ئه‌كادیمیای
زیوریخ بۆ سه‌ما له‌سویسرا به‌ده‌ستهێناوه. 2008 بۆ یه‌كه‌مجار له‌كوردستاندا
ۆركشۆپێكی بۆ سه‌مای هاوچه‌رخ ئه‌نجامدا. ئێستاش له‌وڵاتی سویسرا ده‌ژی.