
چاو‌دێر:
رۆژی 3 تا 5ی ئه‌م مانگه، له‌هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی،
به‌به‌شداری تیپی نواندنی سلێمانی‌و سێ ئه‌ندامی كورته باڵاكانی كوردستان،
شانۆیی "فیله‌كه‌ی خاوه‌ن شكۆ"، كه له‌نوسینی سه‌عدوڵڵا ئونوس‌و، وه‌رگێڕان‌و
ئاماده‌كردنی كاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزاو ده‌رهێنانی عومه‌ر دڵپاكه، نمایش كرا..
له‌وباره‌یه‌وه، ده‌رهێنه‌ری شانۆییه‌كه، به"چاو‌دێر"ی راگه‌یاند: فیله‌كه‌ی
خاوه‌ن شكۆ، باس له‌بچوكیی حكومه‌ت ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر حزبداو، دانانی حكومه‌ت
له‌لایه‌ن حزبه‌وه، هه‌روه‌ها باسی لاوازیی ده‌سه‌ڵاتمان ده‌كرد له‌شانۆییه‌كه‌دا،
كه ده‌بێت هاوڵاتیان بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی یه‌كبگرن.
دڵپاك، وتیشی "جێی داخه چه‌ند فلێكسێكمان له‌چه‌ند رۆژێكی جیاوازدا لێكرایه‌وه،
كه هه‌ستده‌كه‌ین ده‌ستێكی هه‌واڵگری‌و سیاسیی روخاو له‌پشت ئه‌م كاره نابه‌جێیه‌وه
هه‌بێت، له‌كاتێكدا چه‌ندین فلێكس له‌نزیك ئه‌وانه‌ی ئێمه‌وه هه‌ڵواسرابون".