
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
له‌پاش راپه‌ڕین‌و به‌تایبه‌تیش له‌كۆتاییه‌كانی هه‌زاره‌ی پێش‌و سه‌ره‌تاكانی هه‌زاره‌ی
نوێوه به‌ختیار عه‌لی هه‌میشه دیارترین‌و چالاكترین‌و پڕ به‌رهه‌مترین نوسه‌ری
كورد بوه، كه تائێستاش له‌ئاستێكی زۆر باڵادا ده‌نوسێت‌و هه‌میشه هه‌واڵی به‌رهه‌مێكی
نوێی ئه‌م نوسه‌ره مژده‌یه‌كی زۆر خۆش بوه بۆ خوێنه‌رانی كورد‌و به‌رهه‌م دوای
به‌رهه‌م هه‌واداری زیاتری بۆ په‌یدا بوه، به‌رده‌وام ژماره‌ی خوێنه‌ره‌كانی
رو له‌زیادبونه‌و زیاتر شوێنی وه‌ك نوسه‌رێكی داهێنه‌ر له‌ناو خوێنه‌رانی كورددا
جێگرترو به‌هێزتر ده‌بێ..
ره‌نگه له‌م وه‌رزه گه‌رمه‌ی هاوین‌و مانه‌وه‌ی زۆر له‌ماڵه‌وه‌دا ته‌نیا
رۆمانێكی قه‌باره گه‌وره‌ی به‌ختیار عه‌لی بتوانێت چه‌ند رۆژێكمان پڕ له‌جۆش‌و
خرۆش‌و سه‌رنج راكێشتر بكات‌و بۆ چه‌ند شه‌و رۆژێك سه‌فه‌ری ئه‌فسوناویمان به‌ناو
دونیا مه‌زنه‌كه‌ی خۆیدا پێبكات، به‌ڵام نا، ئه‌م جاره‌یان‌و له‌رۆژه درێژه‌كانی
ئه‌م وه‌رزه تاقه‌ت پڕوكێنه‌دا به‌پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی ئێمه‌وه به‌كورترین
به‌رهه‌می كه‌تا ئه‌مڕۆ نوسیوێتی له‌ده‌رگاكانمان ده‌داته‌وه‌و سه‌فه‌رێكی كورت‌و
خێرا به‌ڵام زۆر قوڵ‌و جادوییمان پێده‌كات، به‌ناو ناخ‌و ده‌رونمانداو ده‌مانهێنێته
دواندن‌و ده‌یان پرسیاری جۆراوجۆرمان له‌ناودا بێ‌دار ده‌كاته‌وه، دوا به‌رهه‌می
به‌ختیار عه‌لی رۆمانی (جه‌مشیدخانی مامم كه هه‌میشه با له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبرد)
رۆمانێكی قه‌باره بچوك‌و زۆر سه‌رنج راكێش‌و كاریگه‌ره، شاكارێكه له‌و شاكارانه‌ی
كه گرتت به‌ده‌ستته‌وه داینانێت تا ته‌واوی نه‌كه‌یت، له‌ناو پاسدا یان له‌زه‌مه‌نی
كورت‌و خێرادا واتلێده‌كات ده‌ست له‌هه‌ر كارێك هه‌ڵبگریت‌و ئه‌و كتێبه، تا كۆتایی
ته‌واو بكه‌یت.. بچوكترین به‌رهه‌می نوسه‌ره تائێستا به‌ڵام هیچی كه‌متر نییه
له‌شاكاره قه‌باره گه‌وره‌و به‌ناوبانگه‌كانی تری، نوسه‌ر له‌وه‌ڵامی دو
پرسیارێك ده‌رباره‌ی كورته رۆمانی (جه‌مشید خانی مامم كه‌هه‌میشه با له‌گه‌ڵ
خۆیدا ده‌یبرد) كه بیرۆكه‌یه‌كی سریالی سه‌ره‌كیی هه‌یه‌و به‌شێوازێكی زۆر جوان
فانتازیای تێكه‌ڵ به‌مێژو و واقیعیه‌ت كردوه، پرسیارم لێ‌كرد ئایا بیرۆكه‌ی ئه‌م
به‌رهه‌مه قه‌باره بچكۆله‌چۆن له‌زه‌ینتدا دروستبو؟ چۆن بڕیاری ئه‌وه‌تدا له‌سه‌د
لاپه‌ڕه‌دا به‌وردییه‌كی زۆره‌وه كار له‌سه‌ر ماناكانی، عشق‌و مه‌رگ‌و جه‌نگ، و
مێژو، گۆڕانكاری خێرا‌و سه‌یری مرۆڤی كورد له‌پێش‌و پاش راپه‌ڕینی كوردستاندا
بكه‌یت‌و چه‌رمه‌سه‌ری‌و به‌دبه‌ختییه‌كانی نه‌وه‌یه‌ك بگێڕیته‌وه؟ به‌م جۆره
وه‌ڵامی دایه‌وه: "یه‌كێك له‌و شتانه‌ی له‌ئه‌ده‌بدا هه‌میشه پێی سه‌رسامم ئه‌وه‌بوه،
كه هه‌ندێك نوسه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی زۆر سریالی پێشكه‌شده‌كه‌ن، به‌ڵام كه تۆ ده‌ستده‌كه‌یت
به‌خوێندنه‌وه، خودی ئه‌و بیرۆكه سریالییه به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ چنینی تێكسته‌كه‌دا
تێكه‌ڵده‌بێت، به‌بێ ئه‌و سه‌نته‌ر یان ئه‌و پنته سریالییه گه‌وره‌یه ئه‌سته‌مه
له‌هیچ یه‌ك له‌ڕه‌گه‌زه واقیعییه‌كانی ناو رۆمانه‌كه تێبگه‌یت. به‌بڕوای من ئه‌وه
یه‌كێكه له‌هه‌ره كاره قورسه‌كان كه ده‌شێت نوسه‌رێك هه‌وڵی له‌گه‌ڵدا بدات، له‌مێژوی
ئه‌ده‌بدا چه‌ند ده‌قێكی كه‌می وه‌ها دیار و سه‌ركه‌وتومان هه‌یه، له‌وانه «بینۆكیۆ»
ی كارلۆ كۆلۆدی، «ئه‌لیس له‌خاكی شته عاجباتییه‌كان» ی لویس كارۆل، «ئه‌میری چكۆله»
ی سانت ئه‌كزۆبێری، و «فیسكۆنتی دوكه‌رتبو» ی كالڤینۆ. ئه‌مانه له‌و تێكسته نه‌مر
و بچوك و مه‌زنانه‌ن كه پێكڕا له‌سه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی سوریالییه‌وه دونیا دروستده‌كه‌نه‌وه.
له‌مێژه ئه‌و خه‌ونه‌م هه‌یه كه شتێكی وه‌ها بنوسم. جه‌مشید خان به‌رهه‌می ئه‌و
خه‌ونه‌یه.
بیرۆكه‌ی نۆڤلێته‌كه له‌مێژه له‌خه‌یاڵمدایه، له‌مێژه ده‌پرسم ئایا ده‌كرێت له‌ڕوبه‌رێكی
بچوكدا مێژویه‌كی زۆر گه‌وره، یان ژیانی نه‌وه‌یه‌ك بگێڕیته‌وه. بۆ من ئه‌م
رۆمانه هه‌م ته‌حه‌دایه‌كی شه‌خسی و هه‌م ته‌حه‌دایه‌كی ته‌كنیكی و سه‌نعه‌تی بو،
گه‌ر ئه‌م نۆڤلێته له‌سێ سه‌د یان چوارسه‌د لاپه‌ڕه‌دا بایه، بۆ من ئه‌و بایه‌خه
هونه‌رییه‌ی نه‌ده‌بو، گرنگ بو بتوانم له‌ڕوبه‌رێكی بچوكدا ئیشبكه‌م، فێرببم هونه‌ری
گێڕانه‌وه به‌شوێنی باریك و رێگای ته‌نگیشدا به‌رم و ته‌نیا پشت به‌روبه‌ری فراوان
و گه‌وره نه‌به‌ستم. من زۆرجار كه شاكارێكی ته‌شكیلی گه‌وره ده‌بینم، له‌خۆم ده‌پرسم
ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره بچوكبكه‌ینه‌وه بۆ سه‌ر روبه‌رێكی چه‌ند سانتیمیتری، هه‌مان
جوانی خۆی ده‌مێنێت، چۆن وابكه‌ین مایكل ئه‌نگلۆ یان دێلاكروا یان روسۆ بچوكبكه‌ینه‌وه
بێئه‌وه‌ی ئه‌و جوانییه گه‌وره‌یه بدۆڕێت. له‌سه‌نعه‌تی رۆمانیشدا ئه‌و پرسیاره
هه‌میشه حازره ... چۆن به‌فۆرمی كورت شتی زۆر به‌رین‌و گه‌وره بڵێین. جه‌مشید
خان لای من وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یه، كه هیوادارم سه‌ركه‌وتوبوبم.
ئه‌گه‌ر هه‌له‌نه‌بم له‌كاتێكدا كه خه‌ریكی نوسینی رۆمانێكی تر بویت ده‌ستت كرد
به‌نوسینی ئه‌م رۆمانه چۆن بو له‌وكاره‌دا وه‌ستایت‌و ده‌ستت به‌نوسینی ئه‌م
كورته رۆمانه كرد؟
من له‌پار ساڵه‌وه له‌سه‌ر رۆمانێكی گه‌وره كارده‌كه‌م كه به‌ئه‌گه‌ری زۆر
ئیشێكی دو به‌رگی ده‌رده‌چێت‌و له‌وانه‌یه چاپی بكرێت یان كۆتایی ئه‌م ساڵ یاخود
سه‌ره‌تای ساڵی 2011 ـه‌وه، من له‌و كاره‌دا زۆر چومه‌ته پێشێ، به‌ڵام پێویستی به‌سه‌بر
و پشو و وه‌ستان هه‌یه، جگه له‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، هه‌م له‌تێچونی چاپ
و زه‌حمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌یدا، كه حیسابی وردتری ده‌وێت. جه‌مشید خانم له‌به‌ینی
نوسینی ئه‌و كاره گه‌وره‌یه‌دا ئاماده‌كرد. بیرۆكه‌ی سه‌ره‌تایی نۆڤلێته‌كه له‌زه‌مانی
ئێواره‌ی په‌روانه‌وه له‌خه‌یاڵمدایه، كاراكته‌ری ره‌زای دڵخۆش له‌ئێواره‌ی په‌روانه‌دا
فۆرمێكی زۆر زۆر كاڵ و سه‌ره‌تایی جه‌مشید خانه، یاخود ده‌كرێت بڵێم ناوكێكی زۆر
زۆر بچوكی بیرۆكه‌كه‌یه‌تی... به‌ڵام به‌جیاوازی گه‌وره‌وه. هه‌مو رۆمانێك لای من
له‌وێنه‌یه‌كه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت... له‌غه‌زه‌لنوسدا سه‌ره‌تا وێنه‌ی سێ پیاو له‌خه‌یاڵمدا
بو كه مه‌حكومن به‌وه‌ی گوندێك بینابكه‌ن، له‌ئێواره‌ی په‌روانه‌دا وێنه‌ی دو كچ
كه له‌كتێبخانه‌یه‌كدا په‌پوله‌له‌نێو كتێبه‌كاندا ده‌شارنه‌وه، له‌كۆشكی باڵنده‌كاندا
وێنه‌ی پیاوێك كه به‌قافڵه‌یه‌ك باڵنده‌وه خۆی ده‌كات به‌ناو شارێكی گه‌وره‌دا،
لێره‌شدا وێنه‌ی پیاوێكی باریك، باریك وه‌ك په‌یكه‌ره‌كان و كاراكته‌ره‌كانی «جیاكۆمیتی»»،
پیاوێك كه كێشی وه‌ها سوك بوه هه‌میشه با ده‌یبات... سه‌ره‌تا وێنه‌یه‌ك هه‌مو
گرفته‌كان دروستده‌كات. من هه‌میشه وا تێده‌گه‌م مرۆڤ سه‌ره‌تا ده‌بێت وێنه‌یه‌كی
جوانی هه‌بێت، دواتر رۆمانه‌كه خۆی دروستده‌بێت و له‌شوێنێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه‌یه‌دا
یه‌كده‌گرێته‌وه...له‌وه‌ش بترازێت جه‌مشید خان لای من به‌شێكه له‌هه‌مومان و ته‌عبیره
له‌و گۆڕانه خێرا و گه‌ورانه‌ش كه به‌سه‌ر مرۆڤی كوردا دێن.
ماوه‌ته‌وه لێره‌دا ده‌ستخۆشی له‌به‌ختیار عه‌لی بكه‌ین بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه
نوێیه‌ی كه پێشكه‌ش به‌كتێبخانه‌ی كوردی كردوه‌و هیوادارین هه‌میشه پڕ به‌رهه‌م‌و
پڕ كار‌و توانا بمێنێته‌وه بۆ خزمه‌تكردن به‌ئه‌ده‌بیاتی كوردی‌و له‌ئاینده‌دا به‌رهه‌می
زیاتر‌و سه‌ركه‌وتوتری بخوێنینه‌وه، هه‌ر لێره‌دا مژده‌ی ئه‌وه‌ش به‌خوێنه‌رانی
ئازیز ده‌ده‌ین له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا گفتوگۆیه‌كی درێژ له‌سه‌ر ئه‌م كورته
رۆمانه، له‌گه‌ڵ نوسه‌ر ده‌خه‌ینه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌رانی ئازیز.