
سایتی چاو‌دێر
فیلمی سینه‌مایی (هه‌رمان) له ده‌رهێنانی (حوسێن حه‌سه‌ن) له رۆژی یه‌كه‌می حه‌وته‌مین
فێستیڤاڵی به‌درخان و به ئاماده‌بوونی بینه‌رێكی زۆری كورد و ئه‌مریكی نمایشكرا..
به مه‌به‌ستی دروستكردنی پردی رووناكبیری له‌نێوان گه‌لی كورد و ئه‌مریكییه‌كان
ده‌زگای چاپ و بلاَوكردنه‌وه‌ی به‌درخان به‌هاوكاری به‌شی كلتووری و هونه‌ری
نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی به‌درخان
به‌ڕێوه‌چوو، فیلمی ناوبراو له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كانی یه‌كه‌م رۆژدا پێشكه‌ش
كرا.
فیلمی (هه‌رمان) به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانه‌و هونه‌رمه‌ند حوسێن حه‌سه‌ن كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه، هه‌ریه‌ك له
"گوڵبه‌هار كاڤچۆ و هه‌رمان محه‌مه‌د" وه‌كو ئه‌كته‌ر رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن،
فیلمه‌كه‌ش له‌رێگای چیرۆكی خۆشه‌ویستی دوو عاشقی كورده‌وه باس له ئێش‌و
ئازاره‌كانی كورد و كلتووری كوردی ده‌كا.
ئه‌م فیلمه له زۆربه‌ی فێستیڤاڵه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كاندا نمایشكراوه، دواترینیان
فێستیڤاڵی سانتاباڕباڕا بوو له ئه‌مریكا.