
رۆناڵدۆ، كاكا، میسی‌و رۆنی به‌هه‌رچواریان یه‌ك گۆڵیان تۆماركرد
میدیاكان:
ئه‌ستێره ناوداره‌كانی جیهان، له‌مۆندیالی ئه‌مساڵدا نه‌یانتوانی دڵی هانده‌رانیان
رازیبكه‌ن، زۆربه‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌یانه‌كانی ئه‌وروپا ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می
یانه‌كانیان بون له‌م مۆندیاله‌دا نه‌یانتوانی ئه‌و ئاسته پێشكه‌شبكه‌ن، كه پێی
ناسرابون..
مۆندیالی ئه‌مساڵ، جگه له‌كردنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژارده به‌هێزه‌كانی وه‌ك
ئینگلته‌را، ئیتاڵیا، به‌رازیل، ئه‌رجه‌نتین، پورتوگال‌و فه‌ره‌نسای به‌خۆوه بینی،
كه‌وتنی یاریزانه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌وروپاشی تێدا رویدا.
هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا سه‌ره‌ڕای بونی ئه‌و هه‌مو ئه‌ستێره‌یه، نه‌یتوانی قۆناغی
یه‌كه‌م تێپه‌ڕێنێت‌و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رشۆڕكه‌رانه مۆندیالی جێهێشت، له‌كاتێكدا
له‌ریزی فه‌ره‌نسا چه‌ندین یاریزانی وه‌ك ئیڤراو هێنری‌و گالاس‌و ریبێری بونیان هه‌بو.
ئیتاڵیاش به‌هه‌مانشێوه له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا كرایه ده‌ره‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
خاوه‌نی ئه‌ستێره‌كانی وه‌ك یاكوێنتاو جیلاردینۆ‌و دی رۆسییه.
ئه‌وه‌ی بوه جێی تێڕامانی هه‌مو جیهان بو، ئه‌و ئاسته لاوازه بو كه هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان
واین رۆنیی ئینگلیزی‌و كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی‌و لیۆنێل میسیی ئه‌رجه‌نتینی‌و
ریكاردۆ كاكای به‌رازیلی پێشكه‌شیانكرد.
ئه‌م یاریزانانه شێری یانه‌كانیانن‌و رێوی هه‌ڵبژارده‌كانیان، هه‌ریه‌ك له‌و ئه‌ستێرانه،
له‌لایه‌ن راهێنه‌ره‌كانیانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتیان پێده‌به‌سترێت.
رۆنی، ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده‌و له‌دو وه‌رزدا توانی
زۆرترین گۆڵه‌كانی یانه‌كه‌ی تۆماربكات‌و وه‌رزی پێشوش توانی 34 گۆڵ تۆماربكات، كه‌چی
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ئاستی وه‌ك پێویست نه‌بو، ته‌نانه‌ت نه‌شیتوانی
هیچ گۆڵێك تۆماربكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالیش تا راده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌یدا وه‌ك یانه‌ی
ریاڵ مه‌درید نه‌ده‌بینرا، ئه‌و یاریزانه له‌یه‌كه‌م وه‌رزیدا بۆ ریاڵ مه‌درید 26
گۆڵی تۆماركرد، كه‌چی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌یدا ماوه‌ی ساڵێكه ته‌نها گۆڵێكی
تۆماركردوه.
رۆژنامه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌شی زۆری كرانه ده‌ره‌وه‌ی پورتوگال بۆ دابه‌زینی ئاستی
رۆناڵدۆ ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ریكاردۆ كاكای به‌رازیلیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یدا نه‌یتوانی قۆناغی هه‌شت
تیپی تێپه‌ڕێنێت، جگه له‌وه‌یش له‌م مۆندیاله‌دا به‌رده‌وام جێی ره‌خنه بوه‌و
رۆژنامه‌كان له‌هێرشكردنه سه‌ری به‌رده‌وام بون، ئه‌م یاریزانه ماوه‌یه‌كی زۆره
له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌یدا ئاستی وه‌ك پێویست نه‌بوه‌و له‌م مۆندیاله‌شدا نه‌یتوانیوه
دڵی هانده‌ران له‌خۆی ئاشتبكاته‌وه.
تا راده‌یه‌ك لیۆنێل میسیی ئه‌رجه‌نتینیش ده‌چێته ریزی ئه‌و یاریزانانه‌ی پێشوه‌وه
كه له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌یاندا ئاستیان وه‌ك پێویست نه‌بوه، میسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه
نازناوی گۆڵكاری هه‌ردو خولی ئیسپانی‌و خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێنا،
كه‌چی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتیندا له‌و پێنج یارییه‌دا نه‌یتوانی ته‌نها
گۆڵێكیش تۆماربكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌چه‌ندین یاریدا توانی یارمه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بدات بۆ بردنه‌وه،
به‌ڵام نه‌یتوانی هه‌مان ئاستی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی پێشكه‌شبكات.