نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌مه‌سه‌له‌ی
لێدانی په‌نابه‌رانی عێراقی ده‌كۆڵێته‌وه
سایتی چاو‌دێر- تایبه‌ت: كۆمیسیۆنی باڵای
په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له باره‌ی لێدان له په‌نابه‌ره
عێڕاقییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سنووریی به‌ریتانیا ده‌كۆڵێته‌وه..
حكومه‌تی به‌ریتانیا رۆژی پێنج‌شه‌ممه 42 په‌نابه‌ری عێڕاقیی ده‌ركردو به فڕۆكه
ره‌وانه‌ی به‌غدای كردنه‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی بی‌بی‌سی، "14" له‌و په‌نابه‌رانه به كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانیان
ڕاگه‌یاندووه، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ریتانیا له له‌نده‌ن لێیان دراوه‌و به
لێدان‌و كوتان سواری فڕۆكه‌یان كردوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سنووریی به‌ریتانیا له‌وباره‌یه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌نواندووه،
به‌ڵام ده‌ڵێت، به‌گشتی "كه‌مترین رێژه‌ی زه‌بر" وه‌ك دوایین ڕێگه، دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی
بیانه‌وێت ئاژاوه بنێنه‌وه، به‌كار ده‌هێنرێت.
پارێزه‌رانی كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌ران كه چاویان به چه‌ند په‌نابه‌رێكی
عێڕاقی كه‌وتووه ده‌ڵێن، شوێنی لێدان‌و شین بونه‌وه به‌سه‌ر جه‌سته‌ی شه‌ش له‌و
كه‌سانه‌وه دیاره.
به‌پێی راپۆرته‌كان، "16" له‌م په‌نابه‌رانه هێشتا له‌فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا
راگیراون.
یه‌كێك له په‌نابه‌ره‌كان پێشتر وتبوی، هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری به‌ریتانیا، له
فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له ئه‌و،و چه‌ند كه‌سی دیكه‌یان داوه بۆ ئه‌وه‌ی به زۆر له
فڕۆكه‌كه دایانبه‌زێنێت.
هه‌ر ئه‌و په‌نابه‌ره ڕایگه‌یاندبوو: هێزه‌كانی عێڕاقی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا
پاره‌كه‌یان لێ دزیوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسانی عێراق ئه‌مایه‌ن ڕه‌تكردۆته‌وه.
شایانی باسه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سنووریی به‌ریتانیا بێ راگه‌یاندنی پێشوه‌خت،
ئه‌م په‌نابه‌رانه‌یان ده‌ركردو ڕێگه‌ی به رۆژنامه‌نووسان نه‌داوه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ
په‌نابه‌ره‌كان ئه‌نجام بده‌ن.