شه‌ست په‌نابه‌ری عێراقی گه‌ڕێندرانه‌وه
به‌غدا
سایتی چاو‌دێر- تایبه‌ت:
نزیكه‌ی 60 په‌نابه‌ری عیراقی له‌ئه‌وروپا له‌وانه‌ی كه پێشتر
داواكاریی مافی په‌نابه‌رێتییان ره‌تكرابۆوه، گه‌ڕێندرانه‌وه به‌غدای پایته‌خت..
شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌یه‌ك كه "28" په‌نابه‌ری عیراقی له‌سویدو "30" په‌نابه‌ری له
به‌ریتانیاو دانیمارك‌و هۆڵه‌ندا هه‌ڵگرتبوو، زۆربه‌یان بۆ ماوه‌ی پێنج بۆ دوانزه
ساڵ له ده‌ره‌وه‌ی عیراق ژیاون، له‌به‌غدا نیشته‌وه.
تا شه‌وی ڕلبردووش سه‌رجه‌م په‌نابه‌ره‌كان له‌ناو شوێنێكی تایبه‌ت بوون له ناو
فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری پێویستیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامبدرێت پێش ئه‌وه‌ی
بچنه ناو به‌غداوه.