كونسوڵی به‌ریتانیا له‌هه‌رێم: له‌گه‌ڵ
هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كورد رێكنه‌كه‌وتووین
سایتی چاو‌دێر: كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی
كوردستان رۆژی چوارشه‌ممه ئاشكرایكرد، رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان
ئازاده، به‌ڵام لێكتێنه‌گه‌یشتن هه‌یه، هه‌روه‌ها ئێمه‌و هه‌رێمی كوردستان ڕێكنه‌كه‌وتووین
بۆ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كورد له به‌ریتانیا..
جێرمی مه‌كێیدی راگه‌یاند: له هه‌رێمی كوردستاندا ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و راده‌ربڕین
ده‌سه‌به‌ركرداوه، به‌ڵام لێكتێنه‌گه‌یشتن له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و میدیاكاندا هه‌یه،
چونكه میدیاكان ده‌ڵێن سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو بۆ میدیا ده‌سته‌به‌ر نه‌كراوه، له به‌رامبه‌ریشدا
سیاسه‌تمه‌داران ده‌ڵێن؛ كه میدیا سه‌ربه‌خۆیه و به‌شێوه‌یه‌كی نابه‌رپرسانه ره‌فتار
ده‌كات، ئه‌و 2 بۆچوونه خۆی له خۆیدا ئازادی راده‌ربڕینه".
له‌باره‌ی بوونی رێككه‌وتن له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌ریتانیا بۆ به‌زۆر
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كورد له‌و وڵاته‌دا، مه‌كێیدی وتی: "ئێمه هیچ ڕێككه‌وتنێكی
تایبه‌تمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق نییه، بۆ ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له به‌ریتانیا".
پێشتر په‌نابه‌ره كورده‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا چه‌ندان جار ناڕه‌زایی و
خۆپێشاندانیان ساز كردووه، رایانگه‌یاندووه كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاته
ئه‌وروپایییه‌كان ڕێككه‌وتنیان ئه‌نجامداوه، بۆ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره
كورده‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان.