كوردستان پۆست سوكایه‌تی به‌هه‌ڵه‌بحه‌یی‌و
گه‌رمیانییه‌كان ده‌كات
سایتی چاو‌دێر: ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ده‌نگیان به‌لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان داوه‌و ئه‌و لیسته له‌و ناوچانه پله‌ی
یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه، سایتی كوردستان پۆست سوكایه‌تی به‌هه‌ڵه‌بجه‌یی‌و گه‌رمیانییه‌كان
ده‌كات..
له به‌ناو بابه‌تێكدا له‌ژێر ناونیشانی (سەركەوتنی لیستی كوردستانی و ئازاد كردنی
تارق رەمەزان لەھەڵەبجە و گەرمیان پیرۆز بێت!)، یه‌كێك له جنێوفرۆشه‌كانی
كوردستان پۆست به‌ناوی (مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره) سوكایه‌تییه‌كی زۆری به‌خه‌ڵكی
هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان كردووه‌و خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به بوده‌ڵه‌و ترسنۆك ناوده‌بات.
ناوبراو له‌دێڕێكی به‌ناو بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌ڵێ "كارەساتێكی گەلێك گەورەیە،
قوربانیان بە دەردو ئازارەكانیان ئاشنا نەبن..."، واته خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و
قوربانیانی ئه‌و شاره به‌ده‌ردو ئازاره‌كانیان ئاشنا نین، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه
ملیۆنه‌ها خه‌ڵكی كورد له‌سه‌رانسه‌ری كوردستاندا، ته‌نانه‌ت كوردانێك له‌پارچه‌كانی
تری كوردستان كه به‌هه‌زاران كیلۆمه‌تر له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه دوورن، ئاشنای ئازار‌و
نه‌هامه‌تی‌و قوربانییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ن‌و هه‌ڵه‌بجه به‌سمبولی نه‌ته‌وه‌یی
خۆیان ده‌زانن.
له‌دێڕێكی تری به‌ناو بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌و به‌ناو نووسه‌ره ئۆپۆزسیۆنه ده‌ڵێ "خەڵكی
ھەڵەبجە ئەوەندە بوێریان تێدا نە بوو برژێنە سەر شەقام ، لانی كەم سنورێك بۆ مەرگی
بریندارەكانیان دابنێن"، ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ تاوانباركردنی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یه
به‌ترسنۆك‌و بودڵه، له‌كاتێكدا چه‌ند رۆژێكی كه‌مه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه له‌به‌رده‌م
كامێرای ته‌له‌فزیۆن‌و راگه‌یاندنه‌كانی هه‌موو جیهاندا‌و له‌ناو هۆڵی دادگایی
كردنی تاوانبارانی كیمیابارانكردنی ئه‌و شاره قاره‌مانه‌دا ئازایه‌تی‌و
لێهاتوویی خۆیان سه‌لماند تا تاوانه‌كه‌یان به‌جینۆساید ناسرا.
له‌دێڕێكی تری به‌ناو بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌و نووسه‌ره بوێره خه‌ڵكی گه‌رمیان به‌ترسنۆك
له‌قه‌ڵه‌مده‌دا كه گوایه نه‌یانتوانیوه دادگا به‌تاوانبارێك بگرن‌و ده‌ڵێ "كەس
ێك نەبوو لە كەسوكاری قوربانیان بەردەم دادگای لێ بگرێت"، له‌كاتێكدا ئه‌و نووسه‌ره
بوێره له‌بیری چووه كه هه‌ر خه‌ڵكی قاره‌مانی گه‌رمیان بوو به‌هاوكاری‌و
پشتیوانی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان دادگایان به‌تاوانبارانی ئه‌نفال گرت‌و
تائێستاش دادگاییكردنی ئه‌و تاوانبارانه هه‌ر به‌رده‌وامه.
باشی به ناو بابه‌ته‌كه‌ی ئه‌و نووسه‌ره بوێره له‌وه‌دایه كه هه‌ر له‌ده‌ستپێكی
به‌ناو بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه رۆژێك له‌ڕۆژان هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌دیوه‌و
هیچ كه‌سێكی نزیكیشی به‌ر كیمیاباران‌و ئه‌نفال نه‌كه‌وتووه‌و وتوویه‌تی " بۆ
تاقە جارێكیش ھەڵەبجەم نەبینیوە، كەسێكم لە دورو نزیكەوە بەر كیمیایی نەكەوتوە، نە
كەسێكم ئەنفال كراوە"، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماف به‌خۆی ده‌دات كه سوكایه‌تی
به كه‌س‌و كاری قوربانیانی ئه‌نفال‌و كیمیاباران بكات!!.
كوردستان پۆست‌و نووسه‌ره بوێره‌كانی!! له‌بری ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی له‌خه‌ڵكی
هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن به‌بۆنه‌ی به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌و تاوانه مرۆڤایه‌تیه گه‌وره‌یه‌ی
ده‌رهه‌قیان كرا، كه‌چی سوكایه‌تیان پێده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگیان به‌لیستێك
داوه كه خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش ده‌كات‌و رۆژانێك خوێنی له‌پێناویاندا رشتووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا یه‌كێك له‌نووسه‌ره كۆنه‌كانی
ئه‌و سایته به‌به‌ڵگه‌وه سه‌لماندی كه دوو سه‌ركرده‌ی هه‌ره دیاری كۆمپانیای
وشه له‌پشت هه‌موو نووسین‌و وتار‌و سوكایه‌تییه‌كی ئه‌و سایته‌وه‌ن.