به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی چاو‌دێر ته‌قه‌ی لێكرا
سایتی چاو‌دێر-تایبه‌ت: پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 9/3/2010 له‌سه‌ر
شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هه‌وڵی تیرۆر
كردنی (سه‌رده‌شت حه‌مه ساڵح)ی به‌ڕێوبه‌ری سایتی "چاو‌دێر"یان
دا. له‌و باره‌یه‌وه سه‌رده‌شت حه‌مه ساڵح به سایتی
چاودێری راگه‌یاند:
سه‌عات سێ ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له‌كاتێكدا هاوڕێیه‌كی
خۆمم به‌سه‌ر ده‌كرده‌وه كه ماڵیان له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حموده،
به‌ر له‌وه‌ی بچمه ناو ماڵه‌كه‌یان، ده‌ستڕێژی گولله‌م لێ كرا، خۆشبه‌ختانه ئه‌و
هه‌وڵه نه‌زۆكه هیچ زیانێكی گیانی پێ نه‌گه‌یاندم‌و ته‌نها زیانی مادی به‌و ماڵه
گه‌یاند.
وتیشی: من به‌ڕێوبه‌ری سایتی چاودێرم‌و خاوه‌ن ئیمتیاز‌و سه‌رنوسه‌ری
گۆڤاری (خه‌ڵك)م،و ره‌خنه‌م له گردی ووشه‌و به‌رپرسه‌كانی ئه‌و گرده گرتوه.
سه‌رده‌شت حه‌مه ساڵح ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: له دوای روداوه‌كه راسته‌وخۆ لایه‌نه
به‌رپرسه‌كانم ئاگادار كردۆته‌وه‌و به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌رێم‌و
ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیشم له‌و باره‌یه‌وه ئاگادار كردۆته‌وه‌و هه‌روه‌ها
په‌یامێكم ئاراسته‌ی كونسوڵگه‌ری ئه‌مریكا له كه‌ركوك كردوه. ئێستا به‌رێوبه‌رایه‌تی
ئاسایش له‌و باره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه ده‌كات.