لیسته شیعییه‌كانی عیراق پێشبڕكێی
به‌ده‌ستهێنانی به‌ستنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستاندا ده‌كه‌ن
سایتی چاو‌دێر:
چاودێرانی سیاسی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، لیسته شیعییه‌كانی
عیراق پێشبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی به‌ستنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانی
كوردستاندا ده‌كه‌ن، لیستی عیراقییه‌ش كه ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات،
به‌ستنی هاوپه‌یمانی له نێوان كورد ـ شیعه‌دا نیگه‌رانی ناكات و به ئاسایی
له‌قه‌ڵه‌میده‌دا..
مه‌یسون ده‌مه‌لۆجی په‌رله‌مانتاری عیراق و وته‌بێژی لیستی عیراقییه به
سایتی "خه‌ندان"ی راگه‌یاند، "ئێمه وه‌كو لیستی عیراقییه، هیچ مه‌ترسیمان له
به‌ستنی هاوپه‌یمانی له‌نێوان كورد ـ شیعه‌دا نییه، به‌ستنی هاوپه‌یمانیش مافی
هه‌ر لیستێكه و ئازاده له‌گه‌ڵ كێدا هاوپه‌یمانی ده‌كات".
وتیشی:"ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كورد و شیعه‌كاندا، به‌تایبه‌ت ئه‌نجومه‌نی
باڵای ئیسلامی و ره‌وتی سه‌دردا په‌یوه‌ندیمان هه‌یه، بۆیه به‌ستنی هاوپه‌یمانی
كورد ـ شیعه به‌مه‌ترسی نازانین". ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه هێشتا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن
به‌ته‌واوی رانه‌گه‌یه‌نراون، بۆیه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كان بكرێت، كه
بڕیاره له‌رۆژانی داهاتوودا، بڵاوبكرێنه‌وه، پاشان له‌باره‌ی هاوپه‌یمانیی
نێوان لیسته‌كانه‌وه قسه بكرێت.
هاوكات، ئینتیفاز قه‌نبه‌ر ئه‌ندامی لیستی ئیئتیلافی نیشتمانی كه عه‌مار حه‌كیم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به رۆژنامه‌ی "حه‌یات"ی
راگه‌یاند، "گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه، پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی
ئه‌نجامی كۆتایی، كه هاوپه‌یمانییه‌كانی پێوه به‌نده، درووست نییه، به‌ڵام
ئیئتیلافی نیشتمانی هاوپه‌یمانییه‌كی ستراتیژی له‌گه‌ڵ كورددا هه‌یه، كه
هاوكاری ئاسان پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات".
له‌لایه‌كی تره‌وه، هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق و كاندیدی لیستی
هاوپه‌یمانی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، "هیچ كوتله‌یه‌ك ناتوانێت زۆرینه
بێت و به‌بێ ئه‌نجامدانی هاوپه‌یمانی، حكومه‌ت پێكبهێنێت".
پێشتریش نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به‌ستنی هاوپه‌یمانی له نێوان
هاوپه‌یمانی كوردستان و لیستی ده‌وڵه‌تی یاسادا به‌كارێكی پێویست له قه‌ڵه‌مدا.