كاتی ئه‌وه نه‌هاتوه باس له‌وه
بكرێ هاوپه‌یمانی كوردستان له‌گه‌ڵ كام لیست هاوپه‌یمانێتی ده‌به‌ستێ
سایتی چاو‌دێر: دكتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆكی
دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم جه‌ختی كرده‌وه هێشتا كاتی ئه‌وه نه‌هاتوه باس
له‌وه بكرێ هاوپه‌یمانی كوردستان له‌گه‌ڵ كام لیست هاوپه‌یمانێتی ده‌به‌ستێ..
دكتۆر فوئاد وتی: ئێمه له مه‌سه‌له‌ی هاوپه‌یمانێتی چه‌ند بنه‌مایه‌كی چه‌سپاومان
هه‌یه كه بریتی یه له بروا بون به ده‌ستور‌و به تایبه‌ت ماده‌ی 140.
وتیشی: له‌گه‌ڵ هه‌ر لیستێك هاوپه‌یمانی ببه‌ستین پێویسته ئه‌و لیسته پابه‌ند
بێت به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140و مه‌سه‌له‌ی بریاردان له‌سه‌ر چاره‌نوسی
ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان.