دكتۆر به‌رهه‌م: ئه‌وه‌ی له‌ناو یه‌كێتی
رویدا ئه‌زمونێكی تاڵ بوو به‌ڵام به به‌رنامه كار ده‌كه‌ین بۆ چاكسازی له
كوردستان
سایتی چاو‌دێر: دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د
ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه لایه‌نه كوردستانیه‌كان
سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شدارێكی كارابن له پرۆسه‌ی سیاسی‌و دیموكراسی له هه‌رێمی
كوردستان..
دكتۆر به‌رهه‌م له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ سایتی ئیلاف وتی: له ئێستادا مام جه‌لال
له گشت لایه‌نه‌كانه‌وه ته‌كلیف ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق
بمێنێته‌وه‌و تا ئێستاش كه‌س ڕكابه‌ری سه‌رۆك تاڵه‌بانی نیه بۆ ئه‌و پۆسته.
له‌باره‌ی كێشه‌ی كه‌ركوكیش، دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه كورد به‌ره‌و
ئه‌وه رابكێشرێت كه كه‌ركوك وه‌ك كشمیری لێ بێت‌و وتی: پێمان وایه كاتی ئه‌وه
هاتوه كه كێشه‌ی كه‌ركوك به‌پێی ده‌ستوری عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت، كه‌ركوك
شارێكی كوردستانی یه‌و به‌ڵگه‌ی ته‌واویشمان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه به‌ڵام كێشه‌كه
كێشه‌یه‌كی عێراقی یه نه‌ك كێشه‌ی كوردبێت به ته‌نها.
وتیشی: ئه‌وه‌ی له‌ناو یه‌كێتی رویدا ئه‌زمونێكی تاڵ بوو به‌ڵام به به‌رنامه
كار ده‌كه‌ین بۆ چاكسازی له كوردستان چونكه خۆیشمان بروامان وایه كه كێشه‌و
گرفت هه‌یه به‌ڵام به به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه كار بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان ده‌كه‌ین،
پێشم وایه فره ره‌نگی حاڵه‌تێكی ئیجابی یه له كوردستان به‌ڵام پێویسته
ئۆپۆزسیۆن به شێوه‌یه‌كی ئارامتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌سكه‌وت‌و پێشهاته‌كان بكه‌ن
چونكه كوردستان پێ,یستی به‌وه‌یه نه‌ك جیاوازیه سیاسیه‌كان بكرێنه دژایه‌تی.