له‌سلێمانی هاوپه‌یمانی 41%ی به‌ده‌ستهێناوه‌و
گۆڕان 38%
سایتی چاو‌دێر- تایبه‌ت:
به‌پێی ئه‌و ئاماره به‌راییانه‌ی كه ده‌ست
سایتی چاو‌دێر كه‌وتووه،
لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌سه‌رانسه‌ری عێراق‌و كوردستان له‌پێش سه‌رجه‌م
لیسته كوردییه به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یه..
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو به‌سایتی
چاو‌دێر-ی راگه‌یاند:
له‌شاری سلێمانی هاوپه‌یمانی كوردستان رێژه‌ی 41%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌و
به‌و پێیه‌ش له 7-8 كورسی ده‌بات، له‌به‌رامبه‌ردا لیستی گۆڕان 38%ی ده‌نگه‌كانی
به‌ده‌ستهێناوه‌و پێده‌چێت 6 كورسی به‌رێت، هاوكات هه‌ر له‌سلێمانی لیستی كۆمه‌ڵی
ئیسلامی11%(1-2) كورسی‌و یه‌كگرتووش 12% (1-2 كورسی) به‌ده‌ستهێناوه. سه‌رچاوه‌كه
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌م رێژه‌یه‌دا ده‌نگدانی تایبه‌ت‌و ده‌نگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
وڵات هه‌ژمار نه‌كراوه.
هه‌مان سه‌رچاوه رایگه‌یاند كه له‌شاری دهۆك لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان
(89147) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌و به‌پێی ئه‌م رێژه‌یه‌ش هاوپه‌یمانی 9 كورسی ئه‌و
پارێزگایه ده‌بات، لیستی گۆڕانیش ته‌نها (7651) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه كه
ناكاته كورسییه‌ك‌و له‌و پارێزگایه گۆڕان هیچ كورسییه‌ك نابات. له‌به‌رامبه‌ردا
یه‌كگرتووی ئیسلامی(26715) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌و به‌وه‌ش كورسییه‌كی دهۆك ده‌بات.
سه‌رچاوه‌که وتیشی: لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌پارێزگای
نه‌ینه‌وا 8 كورسی ده‌بات، ئه‌مه جگه له‌دوو كورسی كۆتای شه‌به‌ك‌و مه‌سیحییه‌كان
كه ئه‌وانیش هه‌ردووكیان به‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌كه‌ون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی رایگه‌یاند كه لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌پارێزگای
سلێمانیدا رێژه‌ی(30-35) هه‌زار ده‌نگ له‌پێش سه‌رجه‌م لیسته‌كانی تره‌وه‌یه، هه‌روه‌ك
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌پارێزگای سه‌لاحه‌دین یه‌ك كورسی به‌ر كورد كه‌وتووه
كه ئه‌ویش بۆ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان بووه‌و پێده‌چێت كاندیده‌كه‌ی (ی.ن.ك)
بردبێتی.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مڕۆ سایتی (خه‌ندان) له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای تایبه‌ت
و ئاگادار بڵاوی كرده‌وه كه پارتی دیموكراتی كوردستان له‌نێو لایه‌نه كوردییه‌كاندا
پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه‌و رێژه‌ی(38%)ی به‌ده‌ستهێناوه، له‌پاش ئه‌ویش یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستان به‌ڕێژه‌ی(30%) به‌پله‌ی دووه‌م دێت‌و پاشان گۆڕان
به‌ڕێژه‌ی(17%) له‌پله‌ی سێیه‌مدایه، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیش
به‌ڕێژه‌ی(10%) پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی لیسته كوردییه‌كانی گرتووه.