مایه‌ی سه‌رسوڕمانه بزووتنه‌وه‌یه‌كی
سیاسی ئه‌م هه‌موو شكسته‌ی به‌سه‌ردا هاتووه، كه‌چی لافی سه‌ركه‌وتن لێده‌دات
سایتی چاو‌دێر- تایبه‌ت: سه‌ره‌ڕای ئه‌و
شكسته گه‌وره‌یه‌ی له‌ته‌واوی ناوچه جیاجیاكانی كوردستان تووشیان بووه، لیسته‌ی
كۆمپانیای وشه تائێستاش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك به‌مه‌به‌ستی
به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی داته‌پیووی لایه‌نگران‌و هه‌وادارانیان..
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تایبه‌ت به
سایتی چاو‌دێر-ی راگه‌یاند:
لیستی كۆمپانیای وشه به‌ئاره‌زووی خۆی خمڵ لێده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی وره‌ی لایه‌نگرو
هه‌وادارانیان له‌وه زیاتر دانه‌به‌زێت. خمڵ لێدانه‌كانیان له‌پارێزگای هه‌ولێر كه
گوایه 4 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه زۆر دووره له‌راستییه‌وه، چونكه به‌تێكڕا 91
هه‌زار ده‌نگیان هێناوه كه زیاتر له 20 هه‌زار ده‌نگ له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوو كه‌میان
كردووه. به‌پێی رێژه‌ی به‌شداربوونی ده‌نگده‌رانیش له‌پارێزگای هه‌ولێر كه
79% بووه، هه‌ر كاندیدێك پێویستی به 46 هه‌زار ده‌نگه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته پارله‌مان.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی "سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه گوایه له‌دیاله كورسییه‌كیان هێناوه،
ئه‌مه‌ش درۆیه‌كی تره، چونكه به‌تێكڕا له‌دیاله 5 هه‌زار ده‌نگیان له‌كۆی 800
هه‌زار ده‌نگ هێناوه‌و به‌پێی رێژه‌ی به‌شداربوونی ده‌نگده‌دارنیش له‌و
پارێزگایه هه‌ر كاندیدێك پێویستی به زیاتر له 34 هه‌زار ده‌نگ هه‌یه بۆ ده‌رچوون‌و
گه‌یشتنه په‌رله‌مان".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌كه‌ركوكیش هه‌موو پێشبینی‌و ئاماره‌كان
وا ده‌گه‌یه‌نن كه لیسته‌كه‌ی كۆمپانیای وشه ته‌نها كورسییه‌كیش نابه‌ن، ئه‌مه
له‌كاتێكدا كه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان لافی ئه‌وه‌یان لێده‌دا كه ده‌نگی زۆرینه‌ی
كوردیان له‌و شاره مسۆگه‌ر كردووه‌و ختووكه‌ی به‌ره‌ی توركمانی‌و عه‌ره‌بیشیان
ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی دژیان نه‌بن.
سه‌رچاوه نزیكه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی وتیشی "له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا له نیوه‌ی
كورسییه‌كیش نزیك نابنه‌وه‌و له‌دهۆكیش ته‌واو داته‌پیون‌و له‌سلێمانیش رێژه‌یه‌كی
زۆری ده‌نگیان دابه‌زیووه".
مایه‌ی سه‌رسوڕمانه بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی ئه‌م هه‌موو شكسته‌ی به‌سه‌ردا
هاتووه، كه‌چی لافی سه‌ركه‌وتن لێده‌دات. ئێمه‌ش ده‌ڵێین (ئه‌ی درۆ ته‌مه‌نی
تۆ چه‌ند كورته)!.