هاوپه‌یمانی له‌ئه‌وروپا سه‌ركه‌وتنی
گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه
سایتی چاو‌دێر- تایبه‌ت:
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست سایتی چاو‌دێر كه‌وتووه، لیستی
هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ناو ره‌وه‌ندی كوردی له‌ئه‌وروپا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی
به‌ده‌ستهێناوه..
له‌مباره‌یه‌وه له‌زانیارییه‌كی به‌راییدا ده‌ركه‌وتووه له‌ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا،
هۆڵه‌ندا، لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌پێشه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لیسته‌كانه، ئه‌مه
له‌كاتێكدایه كه هۆڵه‌ندا سه‌نته‌ری جم‌وجوڵی كۆمپانیای وشه بووه‌و به‌پێی
حساباتی خۆیان هه‌موو ده‌نگه‌كانی هۆڵه‌ندایان مسۆگه‌ر كردووه.
سه‌باره‌ت به‌ئه‌ڵمانیش پێش ده‌نگدان زۆریان پڕوپاگه‌نده كرد كه‌زۆرینه‌ی ره‌وه‌ندی
كوردی ئه‌و وڵاته‌یان له‌گه‌ڵه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ناو
كوردانی ئه‌و وڵاته‌ش پێشه‌نگه‌و كه‌مترین رێژه‌ی ده‌نگده‌ریان له‌گه‌ڵه.
له‌نه‌مساش پێش هه‌ڵبژاردن لیسته‌كه‌ی كۆمپانیای وشه ئاهه‌نگێكیان سازكرد، به‌ڵام
كه‌مترین رێژه‌ی كورد به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كرد‌و ده‌ركه‌وت كه زۆربه‌یان
له‌ده‌وری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه.