دانیشتنه‌كان بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر
بودجه ده‌بێت
سایتی چاو‌دێر-تایبه‌ت:
سالار مه‌حمود ئه‌ندامی پارله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی
كوردستانی رایگه‌یاند وا پێشبینی ده‌كه‌ین هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشته‌كانی پارله‌مان
ده‌ست پێبكاته‌وه..
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری دا گفتوگوَكانی په‌سه‌ند كردنی پروَژه‌ی
بودجه‌ی پێشنیاز كراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوابخات بۆ دوای هه‌لبژاردن، ئه‌ویش
له به‌ر ئه‌وی كه هیچ قه‌واره‌و كیانێكی سیاسی ئه‌و دانیشتنانه بۆ مه‌به‌ست و
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به كار نه‌هێنێت، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشتنه‌كان
ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه .
له‌و باره‌یه‌وه سالار مه‌حمود ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له سه‌ر لیستی
كوردستانی له لێدوانێكی تایبه‌تدا به سایتی چاودێری
راگه‌یاند: واپێشبینی ده‌كه‌ین هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ قسه‌كردن
له‌سه‌ر پروَژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌چێته په‌رله‌مان، بۆ تاوتوی
كردن و پڕ كردنه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كانیه‌تی له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و خاڵه ئیجابیانه‌ی كه
هه‌یه‌تی ،له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كوو یاساییه‌كی زوَر گونجاو له‌گه‌ڵً
ئیستیحقاقی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بگونجێت راده‌په‌رێندرێت وه له ئاینده‌یه‌كی زوَر
نزیكدا یاساكه په‌سه‌ند ده‌كرێت و ره‌وانه‌ی حكومه‌ت ده‌كرێت بوَ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت
ده‌ست به جێ به‌جێ كردنی پروَژه‌كانی بكات چونكه كوَمه‌لێك ده‌ستكه‌وتی زوَر
گرینگی تێدایه.