حكومه‌تی عێراق ده‌بێته حكومه‌تی
به‌ڕێكردنی كاره‌كان
سایتی چاو‌دێر-تایبه‌ت:
ماوه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق تا پانزه‌ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت‌و
پاش ئه‌و واده‌یه له‌ڕووی یاساییه‌وه ماوه‌ی پارله‌مان به‌سه‌رده‌چێت، هه‌روه‌ك
تا پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تیش، حكومه‌تی ئێستای عێراق ته‌نها كاره‌كان
به رێده‌كات..
مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی پارله‌مانی پێشووی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی
كوردستان تایبه‌ت به سایتی چاودێری راگه‌یاند:
تا 15ی ئه‌م مانگه په‌رله‌مانی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له كاره‌كانی به‌رده‌وام
ده‌بێت، پاش ئه‌و واده‌یه هیچ كوَبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نادات، به‌ڵام تا كوَتایی
مانگ‌و هاتنه سه‌ر كاری ستافی نوێی په‌رله‌مان درێژه به كاره‌كانی ده‌دات.
مه‌حمود عوسمان وتیشی: ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌یه كه هیچ بوَشاییه‌ك
له په‌رله‌مان یان حكومه‌تدا دروست نه‌بێت.