حه‌یده‌ری: له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا
ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن
سایتی چاو‌دێر- تایبه‌ت: ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی
هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كه‌ی عێراق له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئاشكرا ده‌كرێت.
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری تایبه‌ت بۆ سایتی چاو‌دێر
وتی:
ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كه‌ی عێراق له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا
بڵاو ده‌كرێته‌وه‌و ناوه‌نده‌كانی ژماردن‌و جیا كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیش به‌رده‌وامن
له وه‌رگرتنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
حه‌یده‌ری وتیشی: كۆمسیۆن چه‌ندین سكاڵای به‌ده‌ست گه‌شتووه كه‌له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
تۆماركراوه‌و له‌لایه‌ن چوادێران‌و نوێنه‌ری قه‌واره سیاسیه‌كان كه به‌شدار بوون
له هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار كراوه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كیش له كۆمسیۆنه‌وه، ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی به‌شداربونی
هاووڵاتیان له‌سه‌ر ئاستی عێراق 66.55%و ئه‌م ڕێژه‌یه له داهاتوودا ڕونتر ده‌بێته‌وه.
وتیشی: ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجامی سه‌ره‌نایی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ته‌وه‌و
ئه‌نجامی كۆتایش ده‌كه‌وێته كۆتایی مانگه‌وه.