ترس له‌پرسی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌


"چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر دیدارێكی‌ د.عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌"
سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم
به‌ڕێز د.عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌ كه‌سایه‌تی‌ ئیسلامی‌‌و پرۆفیسۆر له‌بواری‌ ئابوریدا له‌گفتوگۆیه‌كی‌ رۆژنامه‌ی‌ كۆمه‌ڵ، ژ(436)ی‌ رۆژی‌ سێشه‌مه‌(17/8/2010) تیشكی‌ خستۆته‌سه‌ر سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌‌و گشتی‌. ئه‌وه‌ی‌ لای‌ من جێگه‌ی‌ سه‌رنج بو، بۆچونی‌ قه‌ره‌داغیه‌ له‌سه‌ر پرسی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌‌و ئیسلامی‌..

 براوه‌ دۆڕاوه‌كانی عیراق


هه‌ردی مه‌هدی میكه‌
ئه‌زمونی عیراق له‌ماراسۆنی دیموكراسیدا كورته‌، له‌وه‌یش كورتتر، تائێستا دیموكراسی له‌هه‌ڵبژاردندا كورتكراوه‌ته‌وه‌‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌ته‌وافوقدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ساڵ له‌دوای ساڵ ئه‌زمونه‌ كورته‌ پێنج شه‌ش ساڵیه‌كه‌ ته‌مه‌ن كورتتر ده‌بێته‌وه‌..

 پێشنیازه‌كردنه‌وه‌ی‌ پێشنیازه‌كه‌ی‌ بایدن


ئاراس شه‌وكه‌ت
جۆزێف بایدن، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا، چه‌ندساڵێك له‌مه‌وبه‌ر (كه‌ ئه‌‌و كات ئه‌ندامی‌ كۆنگرێس بو) پێشنییازیكرد، عیراق بكرێته‌ سێ به‌ش: باكور بۆ كورده‌كان، ناوه‌ڕاست بۆ سوننه‌كان‌و باشور بۆ شیعه‌كان..

 ستراتیژی‌ دوای‌ پاشه‌كشه‌


مه‌شخه‌ڵ‌ كه‌وڵۆسی‌
له‌دوای‌ پاشه‌كشه‌كردنی‌ لیوای‌(4 سترایكه‌ر)ی‌ سه‌ربه‌ فیرقه‌ی‌(2)ی‌ پیاده‌ی‌ سوپای‌ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌عاته‌ به‌راییه‌كانی‌ به‌ره‌به‌یانی‌ پێنجشه‌ممه‌ (19/8/2010)دا له‌عیراق، ده‌یان پرسیارو گریمانه‌ سه‌ریانهه‌ڵدا..

 
 د. رێبوار غه‌ریب، پسپۆڕی‌ نه‌خۆشیی‌ ده‌رونییه‌كان، بۆ "چاودێر"


رۆڵی په‌روه‌رده‌ له‌ناساندنی نه‌خۆشییه‌ ده‌رونییه‌كاندا زۆر لاوازه‌
سازدانی- بێستون فه‌تاح:


 ڕۆژنامه‌ی چاودێر
 info@cawder.org
 ماڵپه‌ڕی چاودێر

mallper@cawder.org


79 ميوان له‌سه‌ر هێڵه‌.
له‌ناوچه‌ كوردییه‌كانی‌ سه‌لاحه‌دین گۆڕان ته‌نها هه‌زار ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
بڵاوكرایه‌وه‌ له Tuesday, March 09

ورده‌كاریی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ له‌كه‌ركوك به‌ژماره‌
سایتی‌ چاودێر:
به‌پێی‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییانه‌ چه‌ند بنكه‌یه‌ك له‌شاری‌ كه‌ركوك لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ به‌ده‌ستهێناوه‌و زۆرینه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ مسۆگه‌ر كردوه‌..


له‌ كه‌ركوك 787 هه‌زار كه‌س مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌بووه‌، به‌ڵام 587 هه‌زار و 889 كه‌س به‌شداریكردوه‌ و لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ پارێزگاكه‌ی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌دوای‌ ئه‌ویش لیستی‌ ئه‌لعیراقییه‌.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌"خه‌ندان" له‌ گه‌ڕه‌كی‌ ره‌حیماوا 36 هه‌زار كه‌س ده‌نگی‌ داوه‌، كه‌ 28 هه‌زاری‌ بۆ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان بوه‌و 4 هه‌زاری‌ بۆ لیستی‌ گۆڕان، شۆڕیجه‌ 36 هه‌زار كه‌س ده‌نگی‌ داوه‌و 24 هه‌زاری‌ بۆ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان بوه‌و 3814ی‌ بۆ گۆڕان بوه‌، له‌ ئیسكان 13299ی‌ بۆ هاوپه‌یمانی‌ بوه‌و 2202 ی‌ بۆ گۆڕان بوه‌، داقوق 11 هه‌زار ده‌نگی‌ بۆ هاوپه‌یمانی‌ داوه‌و 1320 كه‌س ده‌نگی‌ بۆ گۆڕان داوه‌، قه‌ره‌ هه‌نجیر 8526 كه‌س ده‌نگی‌ بۆ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان داوه‌و 225 ده‌نگیش بۆ گۆڕان چوه‌، حه‌سار 2068 بۆ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان و 354 ده‌نگ بۆ گۆڕان.
هه‌ر وه‌ها له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی دوبزیش هاوپه‌یمانی‌ كوردستان 4478 ده‌نگی‌ هێناوه‌و گۆڕان 542 ده‌نگ هه‌روه‌ها لیستی "هاوپه‌یمانی كوردستان" توانیوویه‌تی له‌ناوچه‌ كوردییه‌كانی سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دیندا 21 هه‌زار و 600 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت و لیستی "گۆڕان"یش هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌.
 



چاپكردنcawdersite@gmail.com

 

به‌ڕێوه‌به‌ر: سه‌رده‌شت حه‌مه‌ساڵح    ته‌له‌فۆن: ئاسیا ٠٧٧٠١٢٠٠١٢٠ سانا ٠٧٥٠١٢٠٠١٢٠    ‌