یه‌كێتی 3 كورسی هه‌ولێری به‌ده‌ستهێناوه
سایتی چاو‌دێر:
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستهاتوون، لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌شاری
هه‌ولێر 10 كورسی به‌ده‌ست دێنێت‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش له‌و شاره 3
كورسی به‌ده‌ستهێناوه..
به‌پێی ئه‌و داتا و زانیاریانه‌ی ده‌ست سایتی "خه‌ندان" كه‌وتوون، ئه‌گه‌ری ئه‌وه
هه‌یه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له هه‌ولێر 3 كورسی به‌ده‌ست بێنێت، به‌رپرسێكی
پارتی دیموكراتی كوردستانیش روونیكرده‌وه كه لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له
پارێزگای هه‌ولێر 10 كورسی به‌ده‌ست ده‌هێنێت و "سیان"یان پاڵێوراوی یه‌كێتی
نیشتیمانی كوردستانن..
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سایتی خه‌ندان كه‌وتوون، لیستی هاوپیه‌مانی
كوردستان له ناو شاری هه‌ولێر 151224 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه، گۆڕان 49000 ده‌نگ،
كۆمه‌ڵ 35800 ده‌نگ و یه‌كگرتووش 32600 ده‌نگ.
به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان پێده‌چێت یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 3 كورسی له
هه‌ولێر به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌مه‌ش پاش به‌ته‌واوی حسابكردنی ده‌نگه گشتییه‌كان و
ده‌نگه كۆتاكان (تایبه‌ته‌كان و ده‌ره‌وه)،
هاوكات به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به سایتی "خه‌ندان"ی راگه‌یاند به‌پێی
ئه‌نجامه كۆتاییه ناره‌سمییه‌كان لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له پارێزگای هه‌ولێر
10 كورسی له كۆی 14 كورسییه‌كه‌ی پارێزگاكه به‌ده‌ست هێناوه و گۆڕانیش دوو كورسی
و هه‌ریه‌ك له یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش یه‌كی یه‌ك كورسیان به‌ده‌ست
هێناوه".
سه‌رچاوه‌كه كه داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه وتی سێ پاڵێوراوی یه‌كێتی
نیشتیمانی كوردستان، له هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه.
روونیشیكرده‌وه كه هه‌ریه‌ك له سامی شۆڕش و ره‌وه‌ز مه‌هدی خۆشناو وشوان محه‌مه‌د
ته‌ها، له‌نێو ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی پارتین كه له هه‌ولێردا سه‌ركه‌وتوو بوون.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی ئوسامه جه‌میل پاڵێوراوی یه‌كگرتووی ئیسلامی و عه‌لی باپیر
پاڵێوراوی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له هه‌ولێر سه‌ركه‌وتوون.