شێخ ئه‌حمه‌د غامیدی: حیجاب ته‌نها
بۆ ژنه‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌و ژنانی تر ناگرێته‌وه
ئاماده‌كردنی: ئاسۆ پشده‌ری
ژماره‌ی موفتیه‌كانی سوننه؟
زۆرینه‌ی درێژایی مێژو نێرینه–پیاو-سه‌نته‌ر و مێینه-ژن- ته‌واوكار، یان به‌مانایه‌كی
تر جوانكاریی بوه بۆ سه‌نته‌ر، ئاینه‌كان به‌هه‌مویانه‌وه-ئاسمانی و زه‌مینیه‌كان-
هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك دیدگا و بیروڕای خۆیان له‌وباره‌یه‌وه داوه، هه‌ریه‌كه‌شیان
به‌جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ره‌وه‌ی خواست یان له چوارچێوه‌ی
باسه‌كه‌دا گیریانخواردوه، نه‌چونه‌ته نێو قوڵایی بابه‌ته‌كه‌و وه‌ك خۆی یان وه‌ك
ئه‌وه‌ی كه پێویسته قسه‌یان له‌سه‌ر نه‌كردوه..
یاخود ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كیشیان له‌باره‌وه كردبێت ئه‌وا هه‌ر به‌شێكیان هێشتۆته‌وه،
كاتێكیش كه‌سێك یان زیاتر له روانگه‌ی ئه‌زمونكردنه‌وه ده‌چنه نێو یه‌كێك یان
زیاتر له‌و تابۆیانه‌ی كه ئاینێك یان فه‌لسه‌فه‌یه‌ك بۆ بابه‌ته‌كه‌ی داتاشیوه،
ئیتر نه‌فره‌ت و بێبه‌ریكردن و هه‌ڵاواردن به‌شیان بوه و له ساده‌ترین ده‌رهاویشته‌شدا
ئه‌گه‌ر نه‌كوژرابن، ئه‌وا له پێناوی ده‌ربازكردنی گیانیاندا ده‌بێت هه‌واره و
هه‌وار یان مه‌مله‌كه‌ته‌و مه‌مله‌كه‌ت خۆیان بشارنه‌وه. كه‌منین ئه‌وانه‌ش له‌و
پێناوه‌دا، له‌و رێگایه‌دا وه‌ك كاروانییه‌ك له هه‌ڵه‌ت و به‌رزی و نزمیه‌كانی
ئه‌و بواره‌دا گیانیان سپارد و دوای خۆشیان هه‌ندێك به شه‌هیدیان له قه‌ڵه‌مدان
و هه‌ندێكی تریش گوتیان گه‌یشتن به هه‌قی خۆیان و به بێشه‌ره‌ف و سوك و ریسوا
له قه‌ڵه‌میاندان.
هه‌ر به‌درێژایی ته‌مه‌نی مرۆڤایه‌تی ململانێ و كێشمه‌كێش له نێوان ئه‌و دو جه‌مسه‌ره‌ی
لایه‌نگرو نه‌یارانی تابۆكاندا به‌رده‌وام بوه‌و له‌و نێوه‌نده‌شدا كه‌سانێك هه‌بون،
به‌رده‌وام له هاتوچون و رونكردنه‌وه‌و بڕوبیانو هێنانه‌وه‌دا بون، دیارترینی ئه‌و
كه‌سانه‌ش له رۆژهه‌ڵاتی ئێمه‌دا موفتیه‌كان و مه‌لا و پیاوه ئاینیه‌كانن، ئه‌وانه‌ن
كه هه‌ندێك جار، له بری شه‌ریعه‌ت رێگه‌یان پێدراوه وته‌بێژ بن، هه‌رچه‌نده ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته پاڵپشتێكی ئاینی زه‌ق و بێ ته‌فسیر نیه، كه‌چی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
نزیك له تێگه‌یشتنه ئاینیه‌كان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان پێبه‌خشیون و له ئێستای
ئێمه‌دا زانایانی ئاینی هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه بڕیاری شه‌ریعه‌ت به سه‌رخه‌ڵكدا ده‌خوێننه‌وه‌و
بۆ دواجاریش هه‌ر ئه‌وانن كه تابۆ و هێڵه سوره‌كان دیاریده‌كه‌ن و دواتریش حوكمی
حه‌ڵاڵ و حه‌رام به‌سه‌ر دیارده‌كاندا ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌رنجدان و
تێڕامانه ئه‌و بیروبۆچونه جیاوازانه‌یه كه ته‌نها له روانگه‌ی یه‌ك ده‌قی شه‌ریعه‌ته‌وه
خوێندنه‌وه‌ی جیاوازیان بۆ ده‌كرێت و هه‌ر یه‌كه‌شیان به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی پاڵپشتی
رای خۆیانده‌كه‌ن، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش به‌رامبه‌ره‌كه‌یان و بیر‌و بۆچونه‌كانیان ده‌خه‌نه
ژێر پرسیاره‌وه... زۆر به‌كورتی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌نده به‌رۆكی ئاینزای ئه‌هلی
سوننه ده‌گرێته‌وه ئه‌وه‌نده ئاینزای شێعه‌كان ناگرێته‌وه كه به‌شێكی هه‌ره‌گه‌وره‌ی
ئومه‌تی ئیسلامی پێكده‌هێنن، له وه‌ڵامێكی ساده‌و ساكاریشدا هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه
ده‌گه‌ڕێته‌وه كه شیعه‌كان یه‌ك–مه‌رجه‌ع-یان هه‌یه و سوننه‌كانیش به ئه‌ندازه‌ی
مه‌لاكانیان مه‌رجه‌عیان هه‌یه‌و كه‌سیش نییه قسه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بكات.
ژن بۆ جوانیه‌كانی ژیان:
وه‌ك له پێشه‌كییه‌كی كورتدا و به سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێكی خێرا ئاماژه‌م پێدا، ژنان
به‌رده‌وام وه‌ك جوانكارییه‌ك بۆ سه‌نته‌ر –پیاو- به‌كارهاتوه، ژن چۆن جوان ده‌ربكه‌وێت
كه سه‌رنجی پیاوان راده‌كێشێت؟ چۆن میزاجیان تێكنادات؟ چه‌نده‌ی به‌ده‌وری
پیاواندا بێن باشه‌و چه‌نده‌ش له جه‌سته‌یان به‌ده‌ربخه‌ن زه‌وقی بینینی پیاوان
ده‌پارێزن؟ ئه‌مانه وینا جۆراوجۆره‌كانی مێژوی مرۆڤایه‌تین و په‌یوه‌ندییه‌كانی
نێوان هه‌ردو ره‌گه‌ز له‌م ته‌وه‌ره‌یه ده‌رنه‌چوه، یان له ده‌وری سه‌ری ئه‌م
ته‌وه‌ره‌یه‌دا سوڕاوه‌ته‌وه، ئیتر مانایه‌ك بۆ ژن وه‌ك كیانێكی سه‌ربه‌خۆ ئه‌وه‌نده
كه‌مه كه نزیك ببێته‌وه له مه‌رزه‌كانی سفر، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و پیاوانه‌ش
كه به‌باڵای ژناندا هه‌ڵیانداوه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌بو كه وه‌ك گوڵێكی سور، وه‌ك
بۆنێكی خۆش، وه‌ك چرایه‌كی روناك بۆ خۆیان و له پێناوی خۆیاندا به‌كاریانبهێنن،
ئه‌وه نییه كاتێك ژنان ده‌ڵێن ئێمه‌ش هه‌ین ئیتر ده‌ماری پیاوه‌تییان چۆن گرژ ده‌بێت؟
یان ئه‌وه نییه له پراكتیزه بونی لایه‌نی تیۆری بابه‌ته‌كه‌دا، زۆرینه‌یان
په‌كیانه‌و ژنه‌كانیان، كچه‌كانیان، گیرۆده‌ترین مرۆڤی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ن!!
تاوان و ئۆباڵی ئه‌و گرفته وه نه‌بێت هه‌ر به‌ته‌نها پیاوان بن و ژنان قوربانییه‌كی
بێگوناه و پاكیزه‌بن، نه‌خێر، به دڵنیاییه‌وه ژنان هه‌رچه‌نده قوربانین، به‌ڵام
پشكی تاوانه‌كه‌یان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوان هاوبه‌ش و هاوپشك نه‌بن، ئه‌وا شتێكی
ئه‌و تۆیان كه‌متر نابێت، ئه‌وه هه‌ر ژنان خۆیانن كه داهێنه‌ری تاوانه‌كانی دژ
به خۆیانن وهه‌ر خۆیانن ته‌قه له سه‌نگه‌ری خۆیانده‌كه‌ن - ئه‌گه‌ر دروست بێت
ناوی بنێین سه‌نگه‌ر- ، ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و بابه‌ته‌ش نمونه‌گه‌لی رۆژانه‌ی
نێو رۆژنامه‌كان و روداوه راسته‌قینه‌كانی كۆمه‌ڵگه رۆژهه‌ڵاتیه‌كانی ئێمه‌ن.
نمونه تازه‌كانی فه‌تواو پرسیاره‌كۆنه‌كانی مێژو:
شاردنه‌وه‌ی به‌شێك یان سه‌راپای جه‌سته‌ی ژن پرسیارێكی مێژوییه‌و له‌دوای ئه‌و
پرسانه‌وه هات كه له ئه‌وروپای سه‌ده‌كانی ناوه‌راستدا گومان له‌وه ده‌كرا كه
ئاخۆ رۆحی ژنان و پیاوان یه‌ك شت بن؟ ئاخۆ ئه‌و شتانه‌ی كه بۆپیاوان ره‌واو
دروستن هه‌مان شت بۆ ژنانیش ئه‌شكالێكیان نییه‌و وه‌ك یه‌ك به‌شدارن و تایبه‌تمه‌ندییه‌ك
له ئارادا نییه؟ دواتر له رۆژهه‌ڵاتی ئێمه‌دا كه خاكی پێغه‌مبه‌ران و هاتنه
خواره‌وه‌ی ئاینه ئاسمانییه‌كانه زۆرترین قسه‌ی ئاسمانی له باره‌ی ژنان
كراوه‌و به ده‌قه ئاسمانیه‌كان نه‌ریته جیاواوزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ندێكی
په‌ره‌پێدراو هه‌ندێكیشی بنه‌بڕكراوه‌و هه‌ندێكی تریشی له قاڵبدراوه، جه‌سته‌ی
ژنانیش به‌شێكی ئێجگار زۆری پانتاییه‌كانی ئه‌و ده‌قانه‌ی داگیر كردوه،
پرسیاره مێژینه‌كان ئه‌وه‌نده له ده‌وروبه‌ری جه‌سته‌ی قاچاغ و قه‌ده‌غه‌ی
ژناندا ده‌سوڕێنه‌وه نیو ئه‌وه‌نده باس و خواسی مه‌عنه‌ویات و لایه‌نه مرۆییه‌كانی
تری تێدا نییه، سه‌یره‌كه‌ش له‌وه‌دایه كه ده‌بێت كه‌سیش له‌باره‌یانه‌وه هیچ
نه بێژێت! یان ئه‌گه‌ر گوتی ده‌بێت له سنور تێپه‌ڕنه‌كات، ئه‌گینا ناو و ناتۆره‌ی
بۆ ده‌تاشرێت و دواتر له یه‌كێك له سیناریۆ ئاماده‌كراوه‌كاندا به تونی بابادا
شۆڕده‌بێته‌وه و هاتنه‌وه‌ی ده‌بێته ئه‌فسانه!!
خوێنه‌ری هێژا له‌بیرته له‌م دواییانه‌دا له نێو رۆشنبیری ئاینیی كوردستاندا
دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی هه‌ندێك پرسی ژنانه‌ی وروژاند له بواری شایه‌تییه‌كانی
ژنان و به‌شه میراتیه‌كه‌یان به‌ڵام به‌داخه‌وه به ئه‌ندازه‌ی ده‌ركه‌وتنی
وێنه‌یه‌كی جه‌سته‌ی كچۆڵه‌یه‌ك له روپه‌ڕی رۆژنامه و گۆڤارێكدا قسه‌وباسی
دروست نه‌كرد، قسه‌و باسه‌كانی ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه له‌باره‌ی ئه‌و پرسه گرنگ و
ئه‌ساسیانه نه‌بونه مایه‌و بنه‌مای وتاری هه‌ینی مامۆستایانی ئاینی كوردستان،
كه‌چی له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تێكی سێكسی دا ده‌یان وتار ئاماده ده‌بێت و ده‌یان فه‌توای
لار‌و له‌وێر لێره‌و له‌وێ ده‌درێت، سه‌دحه‌یف و مه‌خابن بۆ رۆشنبیری كورد و بۆ
مامۆستایانی ئاینی.
موفتیه‌كانی سعودیه‌و ئه‌زهه‌ر لێره‌ن
ئوممه‌تی ئیسلامی –به‌تایبه‌تی ئه‌هلی سوننه-هه‌ر به‌ده‌ست فه‌توای
خۆجێیه‌تی و مه‌لای مزگه‌وتی گه‌ڕه‌ك و موفتی شاره‌كانه‌وه گیرۆده نییه، ئه‌وه‌تا
له سعودیه‌و قاهیره‌و هه‌ندێكجاریش له یه‌مه‌ن و ئه‌فغانستان و توركیاوه فه‌تواكان
دێن و لێره كاریگه‌رییه‌كانی داده‌نێن، وه‌نه‌بێت سه‌رجه‌م فه‌تواكان ره‌تبكه‌ینه‌وه
و بڵێن هه‌مویان بێكه‌ڵكن، نه‌خێر، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت بڵێین: ئه‌گه‌ر مه‌لاكانی
كوردستان، ئه‌وانه‌ی خۆیان به زانای ئاینی له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن، بریا تۆزێك خۆیان
بجوڵاندایه‌و كوڕانه بهاتنایه‌ته مه‌یدانه‌كه‌و رۆحێكی كوردانه‌یان بكردایه به‌به‌ری
فه‌تواكاندا و له‌بری ئه‌وه‌ی –گه‌له‌بی-عه‌ره‌به‌كانیان به-حجاب-ی ئیسلامی
ده‌ناساند، بره‌ویان به‌جلی كوردی بدایه‌و له‌بری ئه‌وه‌ی كلتوری بیابان و
خورما و حوشتریان په‌لكێش ده‌كرد ئیسلامێكی چیایی و سروشتی و لێبورده‌یی و
پیاوانه‌ی كوردانه‌یان بناساندایه، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن وانییه، ئه‌وا ده‌بێت به
زانیاری و بیروباوه‌ڕی خۆیاندا پێداچونه‌وه بكه‌ن، چونكه بڕیار وایه ئیسلام هی
هه‌موان بێت نه‌ك هه‌ر عه‌ره‌ب!! كه‌واته ده‌كرێت ته‌فسیرو راڤه‌كانیش هه‌رناوچه‌یه‌ك
بۆخۆی ره‌واببینێت و كه‌سیش نه‌توانێت رێگه‌یان لێبگرێت، كه‌چی كورده‌كانی ئێمه‌ش
هه‌ر شوێن كه‌وته‌ی فه‌توای حازربه‌ده‌ستن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
تێكه‌ڵاوی و تایبه‌تمه‌ندی
به‌ناچاری ده‌بێت بچینه سه‌ر یه‌كێك له فه‌توا تازه‌كانی عه‌ره‌به
سعودیه‌كان، چونكه وه‌ك باسمانكرد هێشتا كاریگه‌رییان هه‌یه‌و هێشتا جێكه‌وته‌كانی
فه‌تواكانی ئه‌وان لێره‌ش بایه‌خدارن، له‌م رۆژانه‌دا بانگخواز-شێخ ئه‌حمه‌د
غامیدی- خڕه به‌ردێكی گه‌وره‌ی خسته نێو گۆمی مه‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی
سعودیه، به تایبه‌تی كۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌كانیش به گشتی و به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر
هه‌ژاندی، ئه‌و پیاوه جگه له‌وه‌ی كه پاشخانێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له بواری
زانسته ئیسلامیه‌كاندا كه‌سێكی دیار‌و سه‌رۆكی ده‌زگای به‌ناو بانگی-هيئة
الامر بالمعروف و النهي عن المنكر-ی وڵاتی سعودیه‌یه له ناوچه‌ی مه‌ككه،
قسه‌كانی غامیدی كه له كه‌ناڵی-العربیه-و وێب سایته‌كه‌شیان بڵاوكرایه‌وه،
له‌سه‌ر ئاستی زانستی و جه‌ماوه‌ریش ده‌نگۆی زۆری لێكه‌وته‌وه‌و خوێنه‌ران و
بینه‌رانی و جه‌ماوه‌ری ئیسلامی كرده دوبه‌ش، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده بگره هه‌مان
ده‌زگای ناوبراو له ناوچه‌ی –مه‌ككه-ی توشی شۆككرد، چونكه قسه‌كانی گورزێكی
گه‌وره‌بون و له فه‌توا كۆنه‌كان و درزێكی گه‌وره‌شی كرده دیواری سه‌ختی
بیروباوه‌ڕه چه‌قبه‌ستوه‌كان و هه‌ندێكیش وه‌ك -چرایه‌ك له‌نێو تونێلێكی تاریكدا
داگیرسابێت- لێكیاندایه‌وه و گوتیان ئه‌و جورئه‌تێكی گه‌وره‌ی نیشاندا كه توانی
تابۆكان بشكێنێت و قسه له‌سه‌ر بابه‌تێكی قه‌ده‌غه‌كراو بكات، چونكه هه‌ر ئه‌و
ده‌زگایه‌ی كه خۆی كاری تێدا ده‌كات، مكووڕه له‌سه‌ر حه‌رامی تێكه‌ڵاویی
نێرومێ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده غامیدی ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی باس له حه‌رامبونی
تێكه‌ڵاوی ده‌كه‌ن، هیچیان به‌ده‌سته‌وه نییه جگه له هه‌ندێك فه‌رموده‌ی
لاواز-چعیف-كه پشتی پێنابه‌سترێت، ئه‌و فه‌رمودانه‌ی كه ده‌بێت پشتیان پێببه‌سترێت،
هه‌مویان فه‌رموده راست(صحیح)ه‌كانن و هه‌مو ئه‌وانه‌ش پشتڕاستی تێكه‌ڵاوبون ده‌كه‌نه‌وه
و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌وقه‌كردنی ژنان و پیاوان، شتێكی ئاساییه و بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش ( شێخ غامدی، ئاماژه‌ی به چه‌ندان فه‌رموده كردوه.بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
هێرشی كرده سه‌ر زۆربه‌ی نه‌یاره‌كانی ئه‌و بابه‌ته‌و گوتی: ئه‌وانه‌ی كه
تێكه‌ڵاوبون حه‌رام ده‌كه‌ن راست ناكه‌ن، چونكه له‌ناو ماڵه‌كانی خۆیاندا تێكه‌ڵاوی
زۆر هه‌یه‌و چه‌ندین خزمه‌تكاری ژنیان هه‌یه‌و رۆژانه‌ش به ده‌یان پیاو تێكه‌ڵاویان
ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له روی شه‌رعییه‌وه پێچه‌وانه ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه هه‌مو
ئه‌و شتانه‌ی ده‌رباره‌ی –اختلاگ- باس ده‌كرێت به‌و مانایه‌ی ئێستا لێك ده‌درێته‌وه
له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه‌كانیدا به‌و شێوه‌یه نه‌بوه، هه‌ر كه‌سێكیش
بیه‌وێت له‌وان زیاتر بڕوات، ئه‌وا بێگومان له روی شه‌رعییه‌وه كارێكی خراپی
ئه‌نجامداوه‌و خۆی له‌وان به غیره‌ت تر و باشتر له قه‌ڵه‌مده‌دات.
سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌وانه‌ش شێخ غامیدی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئایه‌ته‌كانی
حیجاب-واته خۆداپۆشین جگه له ده‌ست و ده‌موچاو- تایبه‌ت بوه به هاوسه‌ره‌كانی
پێغه‌مبه‌ر و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ئایه‌تی قورئانی و فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری
هێناوه‌ته‌وه، وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و جۆره خۆداپۆشینه
تایبه‌تی بوه‌و ناكرێت گشتگیربكرێت به‌سه‌ر موسڵماناندا و به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌هێنێته‌وه
كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت(يَا نِسَاء النَّبِيِّ
لَسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِّنَ النِّسَاء إِنِ اتَّقَيْتُنَّ فَلَا تَخْضَعْنَ
بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلًا مَّعْرُوفًا
، وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ
الْأُولَى) ديسان (...وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ
آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاء بُعُولَتِهِنَّ...) هه‌روه‌ها هێشتنه‌وه‌یان له‌ناو
ماڵدا و نه‌هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی دایكانی موسڵمان(هاوسه‌ره‌كانی پێغه‌مبه‌ر-د.خ)
شتێك بوه‌و له‌ناو هاوه‌ڵاندا زۆر به‌ناوبانگ بوه‌و چه‌ندین شتیان له سه‌ر
بیناكردوه‌و ته‌نانه‌ت هاوه‌ڵان زۆر پێیان له‌سه‌ر داگرتوه، غامیدی ریوایه‌تێك ده‌هێنێته‌وه
بۆ پاڵپشتی بۆچونه‌كه‌ی خۆی كه –متفق علیه- یه و شایانی قسه‌وباس و گفتوگۆ له‌سه‌ركردن
نییه(كاتێك پێغه‌مبه‌ر -صه‌فیه-ی خواست، خه‌ڵكی گوتیان ئه‌گه‌ر صه‌فیه له‌ماڵ
نه‌هاته ده‌ره‌وه ئه‌وه خێزانیه‌تی و ئه‌گه‌ر هاتیشه ده‌ره‌وه ئه‌وا كاره‌كه‌ر-ماملكت
یمینه- یه‌تی). هه‌روه‌ها بوخاری له عه‌بدوره‌حمانی كوڕی عه‌وفه‌وه ده‌گێڕێته‌وه
كه ده‌فه‌رموێت: (عومه‌ر-من و عوسمان-ی نارد بۆلای ژنه‌كانی پێغه‌مبه‌ر-د.خ-
عوسمان له پێشیانه‌وه ده‌ڕۆیشت و نه‌یده‌هێشت كه‌س توخنیان بكه‌وێت و بیانبینی
له ئاستی بینینی ئاسایدا و له‌هه‌ر جێگه‌یه‌كدا لایان بدایه نه‌یده‌هێشت كه‌س
به‌لایاندا تێپه‌ڕبكات)، له ریوایه‌تی وه‌لیدی كوڕی عه‌تادا هاتوه: (عوسمان
هاواری ده‌كرد، كه‌س نزیكیان نه‌كه‌وێت و كه‌سیش قسه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كات).
(ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل)یش حیجابی ژنانی پێغه‌مبه‌ر و ژنه‌موسڵمانه‌كانی
ترله‌یه‌ك جودا ده‌كاته‌وه، ئه‌سره‌م ده‌ڵێت، وتم به ئه‌بو عه‌بدوڵا- واته ئه‌حمه‌دی
كوڕی حه‌نبه‌ل- ئایا ئێوه كوێرن-أفأنتما عمیاوان-؟ تایبه‌ته به ژنه‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌وه،
وتی: به‌ڵێ. جگه له‌مانه غامیدی ئه‌و فه‌رمودانه ده‌هێنێته‌وه كه باس له
جیهادكردنی ژنانی پێغه‌مبه‌ر ده‌كات و ده‌ڵێت: تا ئایه‌ته‌كانی حیجاب نه‌هاتبونه
خواره‌وه پێغه‌مبه‌ر –د.خ- ژنه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌برده ده‌ره‌وه‌و بۆ جیهاد،
به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی حیجاب نازڵ بون ئیتر له‌گه‌ڵ خۆی نه‌بردن،
كاتێكیش عائیشه‌ی هاوسه‌ری ده‌یه‌وێت داوابكات بیانبات بۆ جیهاد، پێی ده‌فه‌رموێت:
جیهادی ئێوه حه‌جكردنه. له كاتێكدا كه جیهادكردن له سه‌رجه‌م ژنه موسڵمانه‌كان
قه‌ده‌غه‌نه‌كراوه، هه‌روه‌ها له‌نێو ئیمام و موجته‌هیده‌كانیشدا تێكه‌ڵاویكردنی
نێر‌و مێ قه‌ده‌غه‌نه‌كراوه به‌مه‌رجێك –خلوه- دو به‌دو ته‌نها نه‌بن-، ئه‌وه‌تا
ئیمامی نه‌وه‌وی ئه‌و بۆچونه‌ی هه‌یه‌و ئیمامی مالیكیش له مه‌زهه‌به‌كه‌ی
خۆیدا هێناویه‌تی. هه‌روه‌ها خلوه-ته‌نهایی- وادانراوه كه بچنه ماڵه‌وه و
دوربن له چاوی خه‌ڵك و دیوار له نێوان ئه‌وان و خه‌ڵكیدا هه‌بێت. هه‌رچی رێگه‌و
بان و شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كانیشه به خه‌لوه دانانرێت. ئه‌وه‌ی جێگه رامان و سه‌رنجه
یه‌كێكه له‌و فه‌توایانه‌ی كه له -الموسوعه الفقهیه-شدا هاتوه كه ده‌ڵێت: (من
الخلوة المباحة انفراد رجل بامرأة في وجود الناس- واته- یه‌كێك له خه‌لوه‌ی
رێگه پێدراو كۆبونه‌وه‌ی پیاوێكه له‌گه‌ڵ ژنێكدا له‌ناو خه‌ڵكیدا).
ئه‌مانه جگه له‌و هه‌مو فه‌رموده –صحیح-انه‌ی كه ناوبراو بۆ پاڵپشتی بۆچونه‌كانی
خۆی ده‌یانهێنێته‌وه پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و جۆره حیجابه‌ی كه
ته‌نها ده‌ست و ده‌موچاوی به‌رده‌ره‌وه بێت، تایبه‌تن به هاوسه‌ركانی پێغه‌مبه‌رو
سه‌رجه‌م موسڵمانانی تر ناگرێته‌وه، وه‌نه‌بێت ئه‌م بۆچونانه‌ی دكتۆر غامیدی ته‌نها
له رێگه‌ی كه‌ناڵی –العربیه-وه بڵاوكرابێته‌وه، به‌ڵكو زۆرێك له رۆژنامه عه‌ره‌بیه‌كان
و به‌تایبه‌تی تر سعودیه‌كان، گرنگی زۆریان دا به‌باته‌كه‌و گفتوگۆی زۆری له‌سه‌ركرا،
هه‌ر بۆ نمونه رۆژنامه‌ی-العكاڤ-چاپی سعودیه سه‌رجه‌م چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی
بڵاوكرده‌وه.
سه‌رچاككردن و ته‌وقه‌كردن
شێخ غامیدی هه‌ندێك فه‌رموده‌ی هێناوه‌ته‌وه كه باس له‌وه ده‌كات
ئاساییه ئه‌گه‌ر ژنێك قژی پیاوێك كورت بكاته‌وه یان بۆی بتراشێت، یاخود ته‌وقه‌ی
له‌گه‌ڵدابكات، و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌رموده‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه كه هه‌ردو
ئیمامی موسلیم و بوخاری گێڕاویانه‌ته‌وه، ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری ده‌گێڕێته‌وه
كه ده‌فه‌رموێت: (جارێكیان چومه لای پێغه‌مبه‌ر –د.خ- و پێی گوتم: حه‌جتكرد؟
وتم: به‌ڵێ، فه‌رموی چۆن -الله اكبر-ت كرد؟ ده‌ڵێت: گوتم-لبیك بأهلال كاهلال
النبی صلی الله علیه و سلم، فه‌رموی ئافه‌رین، بڕۆ ته‌وافی ماڵی خودا بكه له
گه‌ڵ سه‌فاو مه‌روه، دواتر چومه لای ژنێك له –به‌نی قه‌یس-و قژم تاشی، و
دواتر الله اكبری حه‌جم ده‌ستپێكرد....فه‌رموده) ئه‌م فه‌رموده‌یه موسلیم و
بوخاری-اخراج-یانكردوه، باسكردنی ئه‌و روداوه بۆ ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری شتێكی
ئاسایی بوه‌و هیچ كه‌سێكیش له‌و باره‌یه‌وه نیگه‌رانییه‌كی ده‌رنه‌بڕیوه.
فاتیمه‌ی كچی عوتبه –خوا لێی رازی بێت-ده‌ڵێت: (فكف النبی صلی الله علیه
وسلم یده و كفت یدها)، ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ش حاكم ده‌یگێڕێته‌وه و شێخی ئه‌لبانیش
به-اسناده حسن- دایناوه، ئه‌و شتانه‌ش كه ئیمامی بوخاری باسیان ده‌كات زۆر له
ته‌وقه‌كردن زیاترن وشان به‌یه‌كه‌وه‌نانیشی به شتێكی ئاسایی ناوبردوه. هه‌روه‌ها
بوخاری باس له‌وه ده‌كات له كاتی گه‌ڕان به ده‌وری كه‌عبه‌دا-ته‌واف- ژنان و
پیاوان- پێكه‌وه‌ن و ژنان نه شوێنی جیاوازیان بۆ دانراوه‌و نه‌كاتێكی
دیاریكراویشیان هه‌یه، ئه‌گه‌رتێكه‌ڵاوی ئاسایی حه‌رام بوایه نه‌ده‌كرا حه‌ج و
عه‌مره و نوێژه جه‌ماعه‌ته‌كانی ئه‌و دوكاته ژنان و پیاوان پێكه‌وه بن له یه‌ك
ریزدا.
به‌ر له‌كۆتایی:
ئه‌وانه‌ی كه‌باسكران، نمونه‌یه‌كی زۆر كه‌مبون له سه‌ر ئه‌و قسه‌وباسانه‌ی
كه دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لغامیدی به‌رپرسی –هیئه الامر بالمعروف و النهی عن
المنكر-ی مه‌ككه‌ی موكه‌ڕه‌مه‌یه، ده‌رباره‌ی تابۆكانی ژنان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی
موسڵمامانان له‌و باره‌یه‌وه، پێده‌چێت ئه‌م شتانه بۆ هه‌ندێك كه‌س و بۆ هه‌ندێك
وڵات تازه نه‌بن، به‌ڵام بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌و بۆ بانگخوازانی سه‌له‌فی ئه‌و
وڵاته، شتێكی تازه‌یه‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت ئه‌مانه ده‌رگای كرانه‌وه‌یك
بێت به روی ژنانی ئه‌و وڵاته‌دا كه تا ئێستاش رێگه ناده‌ن ژنان ببنه خاوه‌نی
مۆڵه‌تی شۆفێری و ته‌نانه‌ت ده‌موچاویشیان ببینرێت.
تێبیتی، بۆ زانیاری ته‌واوه‌تی له سه‌ر چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌لغامیدی
سه‌یری ئه‌م لینكه بكه:
http://www.alarabiya.net/articles/2010/09/96840.html