عه‌بدول محه‌مه‌د
هه‌مو هێزو قه‌واره‌یه‌ك چاوه‌ڕوانی ئه‌نجام ده‌كات بۆ سه‌فه‌ری نوێی كاروانی به‌غداد،
سه‌فه‌رێك كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هاتوهاوارو قاودانه‌یه، كه ماوه‌ی كه‌متر له‌مانگێك
هه‌ر لیست‌و قه‌واره‌یه‌ك خۆی‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی پێ خه‌ریك‌و سه‌رگه‌رمكردبو..
سه‌فه‌رێك وا پێویستده‌كات هه‌مو هێزێك باش ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاو بێت كه له‌چیای حه‌مرین
تێپه‌ڕی كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی هاوبه‌شی چاره‌نوسساز له‌به‌رده‌میانه‌و ئێستایشی له‌گه‌ڵدا
بێت، هێشتا به‌هه‌ر بیانویه‌ك دواخرابن یه‌كلانه‌بونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش دۆسیه‌كانی
تایبه‌ت به‌ماده‌ی 140و پێشمه‌رگه‌و یاسای نه‌وت‌و گاز‌و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی تر،
كه بۆ له‌مه‌ودوا چاوه‌ڕوانده‌كرێ كێشمه‌كێشی به‌هێزی له‌سه‌ر ئه‌نجامبدرێت، چاوه‌ڕوانیش
ده‌كرێ سه‌رجه‌م لیست‌و قه‌واره‌كانی كوردستان به‌ده‌ر له‌جیاوازیی بیروبۆچون به‌دور
له‌شه‌ڕی كۆنه‌قین‌و یه‌كتر به‌ژێر لێوه‌وه‌كردن له‌هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێ باش
ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو بێت.
دیاره خۆیان له‌ئێمه باشتر ده‌زانن زۆربه‌ی زۆری هێزه گه‌وره‌كانی عیراق وه‌ك
پێویست دان به‌ڕه‌نج‌و خه‌بات‌و قوربانیدانی گه‌لی كوردستاندا نانێن، هێشتا زۆربه‌یان
پێیان نه‌نگه دان به‌وه‌دا بنێن، كاتێك هاوپه‌یمانان كۆتاییان به‌ڕژێمی به‌عس هێنا،
ئه‌و بۆشاییه ئیداری‌و ئه‌منیه‌ی كه‌وته عیراقه‌وه، به‌شێكی زۆر‌و هه‌ره سه‌ره‌كی
له‌لایه‌ن كورده‌وه پڕكرایه‌وه‌و جومگه هه‌ستیاره‌كانی بونیادی ده‌سه‌ڵات‌و هه‌یبه‌تی
حكومه‌تی پۆشته‌وپه‌رداخكرده‌وه، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی سیاسیه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی
ئێستای عیراق كه هێشتا به‌گومانه‌وه له‌داخوازییه ره‌واكانی گه‌لی كوردستان ده‌ڕوانن
له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه پارێزگاری ده‌كران‌و رۆڵه‌كانی كورد رۆحی
خۆیان بۆ خستبوه سه‌ر ده‌سیتان، جگه له‌وه‌یش كورد رۆڵی كاریگه‌ری گێڕا له‌نوسینه‌وه‌ی
ده‌ستورو چه‌سپاندنی ماف‌و داخوازیی هه‌ندێ له‌نه‌ته‌وه‌كانی تری ناو عیراق، به‌ڵام
بڵێی چی وه‌ك وتراوه كورد "نانی سوێره"، هێشتا كه‌س ئاماده نییه وه‌ك پێویست
پشتگیریی له‌داخوازییه ره‌واكانی بكات.
به‌بڕوای من، هیچكام له‌هێزه سیاسییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی كوردستان ناتوانن ده‌رك
به‌م حه‌قیقه‌تانه نه‌كه‌ن، به‌خۆشحاڵیشه‌وه هه‌ریه‌كه له‌سه‌رۆككۆمارو سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستان له‌دوا وته‌ی خۆیان به‌ر له‌ده‌سپێكردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی
جه‌ختیان له‌یه‌كڕیزی‌و ته‌بایی هێزو قه‌واره سیاسیه‌كانی كوردستان كرده‌وه له‌به‌غداد.
له‌به‌ر سه‌رقاڵیی خۆمان، ئێمه‌ی كورد ره‌نگه وه‌ك پێویست ئاگاداری پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌كانی
هێزو قه‌واره سیاسیه‌كانی عیراق نه‌بوین، كه به‌ئاشكرا هه‌ندێ هێزی نه‌فه‌سكورت‌و
دوژمن به‌داخوازییه ره‌واكانی كوردستان بۆ بردنه‌وه‌ی كورسی ئه‌و ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانه‌ی كه هێزه كوردییه‌كانی بۆی ده‌چن، گره‌وی ئه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ره‌كانی
خۆیان كردوه، گه‌ر بچنه پارله‌مانه‌وه ده‌بنه رێگرو دوژمنی سه‌رسه‌ختی هه‌مو هه‌وڵێكی
جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و رێژه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و هه‌ڵوێستیان
به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
لێره به‌دواوه جێی خۆیه‌تی هه‌مو هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باش به‌خۆیاندا
بچنه‌وه‌و حساب بۆ پێگه‌ی چوار ساڵی داهاتوی كورد بكه‌ن له‌به‌غداد، ئێستایشی له‌گه‌ڵدا
بێت سه‌رجه‌م گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌رمان له‌هه‌مو شتێكی ناوخۆیی خۆیاندا
دژ به‌یه‌ك بن به‌مامه‌ڵه‌ی رۆژانه‌یان بۆ ئێمه‌یان سه‌لماندوه، كه له‌به‌رامبه‌ر
داخوازی‌و ته‌نانه‌ت بونی ئێمه‌دا هیچ ناكۆكیه‌كی ئه‌وتۆیان نییه، به‌به‌رچاوی
خۆمانه‌وه دیاره كه گه‌لی ئیسرائیل له‌كاتی هه‌ڵبژاردن‌و مه‌سه‌له‌كانی ناوخۆی
وڵاته‌كه‌یان چه‌نده ده‌بنه رێگری یه‌كترو پارت‌و هێزه‌كانی ناوخۆی ئه‌و وڵاته
چه‌نده كار بۆ شكستی یه‌كتر ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك حساب دێته سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كانی
تایبه‌ت به‌كیان‌و مانه‌وه‌ی خۆیان، چه‌نده سه‌رسه‌ختانه به‌رگری له‌خۆیان‌و كێشه‌كانیان
ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌وربه‌ره‌كانیاندا، راسته ئێمه‌ی كورد له‌تواناو به‌ده‌ستهێنانی
پشتیوانیدا زۆرمان ماوه له‌چاو گه‌لێكی وه‌ك جوله‌كه‌دا، به‌ڵام هه‌مو بنیاتنانێك
به‌هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات، بۆیه نه‌ك خۆمان ته‌نانه‌ت هێزه عیراقیه‌كان‌و
ده‌ره‌وه‌یش له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه، چاوه‌ڕوانیی هه‌نگاوی داهاتوی كورده به‌ره‌و
به‌غداد.