مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
هه‌موان، كه‌م تازۆر ئاگامان له‌ڕه‌وشی سیاسی‌و بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن بو، به‌و
پێیه‌یش ده‌توانین مافی ئه‌وه به‌خۆمان بده‌ین هه‌ندێ راوبۆچون (ناڵێم هه‌ڵسه‌نگاندن)
سه‌باره‌ت به‌چۆنێتیی ئه‌ندازه‌گیركردن بۆ هاوكێشه سیاسیه‌كانی عیراقی
دوای(7/3) تۆمار بكه‌ین. بێگومان هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشێكی له‌وجۆره، هه‌ناسه‌یه‌كی
قوڵتر‌و هه‌گبه‌یه‌كی پڕتر له‌داتاو پێدراوی ده‌وێ، كه تاهه‌نوكه به‌حوكمی
كورتی ماوه‌ی پڕوپاگه‌نده‌كان‌و كه‌میی پێدراوه چۆنایه‌تی‌و جومگه‌ییه‌كان،
هیچ چاودێرێكی پرۆفێشناڵ ناتوانێ به‌ره‌نجامگیری بێ چه‌ندوچون‌و لێوان له‌متمانه
پێشكه‌شبكات.
وه‌لێ به‌و حاڵه‌یشه‌وه، ده‌مه‌وێ له‌دو راستی رۆتینیه‌وه ده‌ستپێبكه‌م‌و
بیانكه‌مه ئامرازێكی شیكاری‌و پایه‌كانی ئه‌م شیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بینا بكه‌م،
ئه‌وانیش بریتین له:
1- هه‌ڵچونی دۆخی بانگه‌شه‌كان، ئه‌گه‌رچی له‌سنوری مه‌ئلوفی نێو هه‌ر ژینگه‌یه‌كی
دیموكراسی ده‌رنه‌چو به‌وباره‌دا، ده‌بێ هه‌ڵوێسته‌ی جیددی له‌به‌رامبه‌ردا بكرێ،
به‌ڵام به‌بارێكی تردا نیشانه‌ی رون بو له‌سه‌ر ره‌هه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه
سیاسیه‌كان‌و ره‌هه‌ندی دیدگایان له‌یه‌كتره‌وه بۆ چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی عیراقی
دوای(7/3). لێره‌دا ئه‌وی جێگه‌ی دڵه‌ڕاوكێی هه‌ر چاودێرێكه بریتیه له‌هه‌ندێ
پرسیاركه ده‌كرێ به‌م ته‌رزه ریزبكرێن:
مادام گرژیی دۆخی پڕوپاگه‌نده‌كان به‌ڵگه‌بێت له‌سه‌ر دوری به‌رژه‌وه‌ندی‌و ئه‌جێندای
لایه‌نه‌كان، چ گره‌نتیه‌ك له‌ئارادایه، كه له‌پاش 7/3 به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌ولایه‌نانه
لێك نزیكده‌بنه‌وه؟ ئایا كێشه‌ی عیراق هه‌گبه‌ی سیاسیدایه، یان له‌نێو دنیابینی‌و
پلانڕێژیدا؟ راسته زمانی پڕوپاگه‌نده‌كان به‌ئه‌ندازه‌ی جیاوازی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان
لێكجیابون‌و هه‌ندێ حاڵه‌تی نوێمان له‌خۆنمایشكردنی هێزه‌كاندا به‌دیكرد، به‌ڵام
ئایا كێشه‌ی كاره‌كته‌ره سیاسیه‌كانی عیراق له‌خۆنمایشكردندایه، یان له‌لێكخشانیان
له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌رو ژینگه‌ی ئاڵۆز‌و پڕ له‌كێشمه‌كێشمی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مه‌زهه‌بی
عیراقدا؟ ده‌مه‌وێ بڵێم: گۆڕینی دروشمه‌كانی هه‌ڵبژاردن‌و شێوازی ده‌رهێنانی
خۆنمایشكردنی هێزه‌كان، بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نابێ بۆ ئه‌وكاته‌ی هێزه‌كان (ئه‌وانه‌یان
كه‌ده‌گه‌نه پارله‌مان) ده‌ست بۆ چاره‌سه‌ری كێشه ئاڵۆز‌و زینده‌ییه‌كان ده‌به‌ن؟
كێشه‌ی عیراق له‌یاری كردندایه به‌وشه‌كان، یان له‌وه‌دایه كه هێزه عیراقیه‌كان
به‌كرده‌وه ده‌یانه‌وێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه ئاڵۆزه‌كاندا بكه‌ن؟.
بێگومان له‌كاتێكدا به‌دوی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌دا ده‌چین، ناتوانین زۆر گه‌شبین
بین به‌عیراقی دوای(7/3 به‌تایبه‌ت چونكه ده‌بینین، دیدو به‌رژه‌وه‌ندی‌و
تێڕوانینی عیراقیه‌كان بۆ زۆرینه‌ی كێشه جه‌وهه‌ری‌و چاره‌نوسسازه‌كان زۆر لێك
دوره، به‌ڕاده‌یه‌ك واهه‌ستده‌كه‌ین هێشتر لایه‌نه عیراقیه‌كان له‌سه‌ر (ئه‌لفبای)
ئاینده‌ی عیراق، رێكنه‌كه‌وتون، بۆ نمونه: هێزه به‌شداره‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر
یه‌كێك له‌بنه‌ڕه‌تیترین كێشه یه‌ك هه‌ڵوێست نین كه به‌درێژایی 80 ساڵی رابردو،
نه‌ك هه‌رگه‌شه‌و نه‌شونماكردن، به‌ڵكو بنه‌ڕه‌تی بونی ده‌وڵه‌تێكی به‌ناوی
عیراقه‌وه به‌به‌رده‌وامی له‌سه‌ر مه‌حه‌ك هێشتۆته‌وه‌و بریتیه له‌كێشه‌ی كورد،
رونترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسه‌یه، ئه‌و لێدوانه‌ی (ئه‌یاد جه‌ماله‌دین)ی سه‌رۆكی
(پارتی ئه‌حرار)بو كه له‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (عه‌ره‌بیه)دا وتی: ئه‌گه‌ر
من ببمه ده‌سته‌ڵاتداری عیراق، یه‌كه‌م كارم ئه‌وه ده‌بێ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێنمه‌وه!!.
به‌ڵام ئایا تێڕوانینی لایه‌نی كوردی بۆ چاره‌نوسی هه‌رێمی كوردستان به‌و جۆره‌یه
كه ره‌وتێكی عه‌ره‌بی (لیبراڵ!) وه‌ك ئه‌وه‌ی (جه‌ماله‌دین) ده‌ربڕی لێده‌كات؟بێگومان
نه‌خێر. پرسیار لێره‌دا ئه‌مه‌یه: ئایا لێكخشانی ئه‌و دو به‌رژه‌وه‌ندی‌و دیده‌ی
كه به‌ئه‌ندازه‌ی ئاسمان‌و رێسمان لێك دورن له‌دوای 7/3 چۆن له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی
سیاسی عیراق ده‌رده‌كه‌وێ؟ ئایا چاودێرێك هه‌یه رێگه‌ی ئه‌وه به‌خۆی بدات
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكات دو ئه‌جێندای به‌و راده‌یه لێك دور، بگه‌نه پلانی
هاوبه‌ش؟ ئایا یاریكردن به‌وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ی نێو هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و
رازاندنه‌وه‌و دیكۆركردنی ئه‌ده‌بیاتی سیاسی، ده‌توانێ ئه‌و دو دیده لێك دوره
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی كورد (كه لێره‌دا ته‌نها وه‌ك نمونه ئاماژه‌مان پێدا) له‌یه‌كتر
نزیكبكاته‌وه؟!
2- دوه‌م خاڵ كه پێموایه وه‌ك ئامرازێكی شیكاری یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ خوێندنه‌وه‌ی
به‌رایی‌و چاوه‌ڕوانكردنی ئه‌گه‌ره‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق له‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی
7/3 بریتیه له‌ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی تر‌و هه‌وڵدانیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌وان نه‌خشه‌ی هاوكێشه سیاسیه‌كان له‌عیراقدا وێنا
بكرێت..كاریگه‌ری ئه‌م فاكته‌ره به‌ئه‌ندازه‌یه‌كه هه‌ر له‌ئێستاوه هه‌ندێ له‌چاودێران‌و
لایه‌نه ئاگادار‌و خاوه‌ن سه‌نگه‌كان، هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7/3، یان ناوناوه (هه‌ڵبژاردنی
دابه‌شكردنی هه‌ژمونی وڵاتان له‌عیراقدا).
له‌ڕاستیدا ئه‌م ناوزه‌دكردنه‌ش، بڕێكی زۆر پاڵپشت‌و به‌ڵگه‌ی واقیعی پشتگیری
لێده‌كه‌ن. له‌م روه‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی (ئه‌یاد عه‌لاوی) سه‌رۆك وه‌زیرانی
پێشوتری عیراق بۆ وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان، كه به‌گوته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان مه‌به‌ست
له‌سه‌ردانه‌كه رێكخستنی بارودۆخی به‌شێك له‌پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی عیراق بو له‌دوای
هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵگه‌یه‌كی بێ مشتومڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌جێنداو به‌رژه‌وه‌ندی
ده‌وڵه‌ته خاوه‌ن هه‌ژمونه‌كانیش، ژماره‌یه‌كی سه‌خته‌و پێویسته له‌وێناكردن‌و
شیكردنه‌وه‌ی بارودۆخی عیراقی دوای 7/3دا له‌به‌رچاو بگیرێت. لێره‌شدا ئه‌وه‌ی
جێگه‌ی سه‌رنجه، ئه‌وه‌یه كه ده‌بینین:
ا- ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌پڕوپاگه‌نده‌ی سه‌ربه‌خۆیی عیراق‌و لیبراڵیه‌ت ده‌كه‌ن،
هه‌ر ئه‌وانن كار ده‌كه‌ن بۆ فراوانكردن‌و ره‌گ داكوتانی هه‌ژمونی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر
له‌نێو عیراقدا.
ب- هه‌ژمونی ده‌وڵه‌تان له‌خزمه‌تی به‌هێزكردنی گیانی تایفه‌گه‌ری له‌عیراقدا
به‌كارده‌هێنرێ، گه‌ر وانیه، چ خێره له‌به‌رزترین ئاستدا (سه‌رۆك كۆماری سوریا‌و
پادشای سعودیه) پێشوازی له(د. ئه‌یاد عه‌لاوی) ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا چاره‌نوسی
(عه‌لاوی) رون نیه‌و كه‌سیش نازانێ كتومت چ ئه‌نجامێ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ستدێنێ!.
مه‌به‌ست له‌وه‌یه: سه‌رۆك‌و پادشاكان به چ سیفه‌تێكی فه‌رمی پێشوازی له(عه‌لاوی)
ده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر هه‌ژمونی خۆیان بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌كان له‌عیراقدا به‌كارناهێنن،
خۆ هه‌موان ده‌زانین عه‌لاوی‌و (هه‌مو سیاسیه‌كانی عیراق) له‌م قۆناغه‌دا‌و تائه‌نجامی
هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نرێ، كاڵایه‌كی بێ هێزن‌و هیچكامیان شه‌رعیه‌تی
جه‌ماوه‌رییان نیه‌و ناكرێ ئیستیسماریان له‌سه‌ر بكرێ، ئه‌دی كه‌س نازانێ
كامیان ده‌بنه نوێنه‌ری خه‌ڵك، ئیتر پێشوازی لێكردنیان جگه له‌نیشاندانی هه‌ژمون‌و
قوڵكردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌كان له‌نێوان لایه‌نه عیراقیه‌كاندا چ پاڵنه‌رێكی دیكه‌ی
له‌پشته؟.
ده‌مه‌وێ له‌كۆتایدا ئاماژه بۆ ئه‌و لێدوانه‌ی مالیكی بكه‌م كه شه‌وی 6/3 وتی:
"ئه‌گه‌ری داواكردنی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێته سه‌ر بارودۆخی
ئه‌منی دوای هه‌ڵبژاردن" (2)... واده‌زانم له‌و لێدوانه‌دا مالیكی په‌یامێكی به‌هه‌مواندا،
كورته‌ی په‌یامه‌كه ئه‌مه بو: جیاوازیه جه‌وهه‌ریه‌كانی نێو لایه‌نه عیراقیه‌كان،
قوڵترن له‌وه‌ی به‌ئاسانی كۆتاییان بێت، به‌ومانایه‌ش دورنیه هه‌ڵبژاردنه‌كان
دۆخێكی وا بهێننه‌كایه‌وه كه پێویست به‌وه بكات بۆماوه‌یه‌كی درێژتر هێزه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا له‌عیراقدا بمێننه‌وه.
MASHXAL.KURD@GMAIL.COM
ژێده‌ره‌كان:
1-بڕوانه ئه‌م لینكه: www.iraq4allnews.dk/news/4248--qq-.html
2-ئاژانسه‌كان، شه‌وی 6/3/2010.